هاکردنی ئەکاونتی هونەرمەندان . بۆ دەرخستنی راستیە کان . یاخود بۆ زەربەدان لە کەسی دیاری کراو وە بەسەر بردنی کات !!!
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
هەنگاو سیامەند
لەم چەند رۆژە دا سەیرم کرد مرۆڤێکی نەفس نزم هەستاوە بە هاك کردنی ئەکاونتی هونەرمەندان و بەناوی رۆژنامەوانی قسە ئەکات و گوایە کار دەکا بۆ دەرخستنی راستیەکان بەڵام ئەوکارەی دەیکا بە لای من نەخۆشیە ئەسلەن ئەو شتەنەی باسی شی دەکا هیچ بنەمایەکی نیە خۆی لەخۆی دا هاك لە جیهان شتێکی قەدەخەکراوە باشە جیاوازی چیە تۆ سەیارەیەک بدزی بیکەیە ملکی خۆت بەڕێزم ئەو ئەکاونتەی تۆ هاکی دەکەی مڵکی کەسیكی ترە واتە تۆ دزی دەکەی کە دزی دەکەی بە زۆری دەست بەسەر شتی خەلک دا ئەگری
ئایە خەلک چۆن باوەرت پێ ئەکا وە بەچ چاوێک سەیرت ئەکات
تۆ بێ‌کاری بچێ بەدوای کارێک بگەڕی باشترە ئەگەر نا لەجیاتی زیان بەخۆت و کەسانی تر بگەیەنی گروپێکت دانابا بۆ ڕێگە گرتن لە هاک و خزمەتت کردنی کۆمەڵگا
تۆ خۆت باسی حەیاو شەرەفی هونەرمەندانی کورد دەکەی ئایە تۆ بیرت لەوە کردۆتەوە ئەو کارەی دەیکەی زەربە لە حەیاو شەرەفی خۆت دەدا ئایە خۆت حەیاو شەرەفت هەیە
وابزانم ئەوەندە بەسە بۆ نەفس نزمێکی وەک تۆ کە هەست بەرپرسیارەتی نەکات بێ بیرکردنەوە هەموو کارێک بکات
هیوادارم تۆزێک بەخۆت دا بچیەوە
چەند بەرێزیک کە لەم ماوەدا هاک کراون
هونەرمەند کاروان
چەندرۆژێک لەمەو بەر بەرێز دەرباز یونس هاتە فەیس بووک چاک و چۆنی کرد‌و لینکێکی نارد وتی ئەمە لینکی چاتە هونەرمەندان دێنە ئەم چاتە تۆش وەرە . من دەرباز یونس مەوەیەکە دەناسم چەندجارێک لە فاسێبووم قسەمان کردوە بۆیە کلیکم لەسەر لینکەکە کرد لەکاتێکتا سەیرم کرد پەری فەیس بووکەکەم هەمووی گۆرا . پەرەکەم داخست و کردمە وە سەیرم کرد نە ئەکرایەوە دواتر سەیری هۆتمایلەکەم کرد ئەویش نە دەبۆوە دواتر زانیم کە هاک کراوە . راستەوە خۆ پەیوەندیم بە گروپی هەنگاو کرد ئەوان دیار بوو زانیاریان لابوو کە فەیس بووک ی دەربازیش هاک کراوە کە بۆخۆی نیە
وە بەیارمەتی بەڕێزیان توانیمان دەستی بەسەر دابگرینەوە هۆتمایل و فەیس بوکەکە بگەڕێنی نەوە
وە بەرێزیان تا ئێستا توێژینەوە بەدوای کەسەکە ئەکەن وە هیوا دارین بیدۆزنەوە و بیدەنە دەست یاسا
هاک کردنی فەیس بوکەکەی من لەلایەن ئەم نەفس نزمە بەم جۆرە بوو . من دوو وتەم هەیە بۆ ئەو کەسەی هاکی کردم سەرەتا تۆ بەدوای زانیرای ناگەرێی گەر بەدوای زانیاری بگەڕێ ناچی بەناوی من قسە بکەی و ڕێکلام بکەی ئەوکارەی تۆ دەیکەی دور لە ئەخلاقی ڕۆژنامەوانیە و دور لە یاسایە . گەر واز لەم نەخۆشیە بێنی و بچی کارێک بۆخۆت بدۆزیەوە باشترە نەک سەری خۆت بەو جۆرە کارانەی بهێشێنی .
دەرباز یونس
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک بوو سه‌ردانی فه‌یسبووکم نه‌کردبوو، ویستم چێکێک بکه‌م و ئه‌و نامه‌و پیرۆزباییانه‌ی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له دایکبوونمه‌وه 23 حوزه‌یران/یۆنیۆ بۆم هاتوون بیانخوێنمه‌وه، له کاتێکدا که فه‌یسبووکه‌که‌م کرده‌وه که‌سێک زۆر به‌تکاو پاڕانه‌وه بۆی نووسیم و سڵاوی لێکردم، منیش وه‌ک هه‌موو که‌سه‌کانی تر ئاسایی وه‌ڵام دایه‌وه‌و سوپاسی هه‌ستیم کرد، چونکه ئه‌و خۆی به‌که‌سێکی زۆر به‌ڕێز و ڕاستگۆ داده‌ناو واش هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد.
دواتر که‌وته مه‌دح و سه‌نای من و هونه‌ره‌که‌م، خۆی به شیعره‌کانم هه‌ڵواسیبوو و سوژده‌ی بۆ وشه به‌وشه‌ی دێره‌کانم ده‌برد، هه‌ر چۆنێک بێت به‌قسه‌ی شیرین و درۆی شاخدار توانی من هاک بکات و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر فه‌یسبووکه‌که‌شم داگرت، من نه ترسم له‌و زانیاریانه‌ی نێو فه‌یسبووکه‌که‌مه نه ئه‌و ئیمێلانه‌ی ناو ئه‌کاونتی MSN ـه‌که‌م وه‌ک دیارییه‌ک بۆم جێهێشتووه، با ئێمێله‌که‌م هه‌ر بۆ خۆی بێت و هیوادارم خێری لێ ببینێت، به‌ڵام سه‌رم له‌وه سوڕماوه ئه‌و که‌سه که‌وتۆته هه‌ڕه‌شه له من و گوایه زانیاری و وێنه‌کانم بڵاو ده‌کاته‌وه، بۆیه من لێره‌وه ویستم په‌یامێکی ئاراسته بکه‌م و پێی بڵێم هۆ منداڵه نه‌زانه‌که من نه له تۆ ده‌ترسم نه له‌و که‌سه‌ی که هاوکاریت ده‌کات و له پشتی تۆوه‌یه، بگره هه‌ر حیسابیشتان بۆ ناکه‌م، هه‌ر چیه‌کت له ده‌ست دێت بیکه‌و درێغی مه‌که، باش ده‌زانم کێیت و کوێت ژان ده‌کا.
نوکته‌که لێره‌دایه، ئه‌و براده‌ره کاتێک که هاکی کردم به هه‌ژماری من له ئێم ئێس ئێن هاته‌ژووره‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌شانی تازه به‌کاردێنم ناوی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی لای من دیارکه‌وت و ئێستا باش ده‌زانم کێ له پشتی ئه‌و کاره‌یه، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوم بگره ڤیدیۆی ئه‌و کاته‌م گرتووه‌و لای خۆم پاشه‌که‌وتم کردووه‌و بۆ کاتی خۆی هه‌ڵی ده‌گرم.
له کۆتاییدا هه‌موو هاوڕێ و خۆشه‌ویستانم ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، به‌هۆی هاککردنه‌وه ئێستا من ئه‌کاونتی ئێم ئێس ئێنی
[email protected] و فه‌یسبووکه‌که‌م هاککراوه، بۆیه هه‌ر په‌یامێک یان هه‌ڵسوکه‌وتێکی نا ئاسایی ئه‌وه دووره له ڕه‌وشتی من و کاری نه‌خۆشه‌کانه، دووباره‌ش ئه‌و په‌یامه بۆ ئه‌و براداره‌و ئه‌و که‌سه‌ی که له پشتیه‌تی دووپات ده‌که‌مه‌وه‌و پێیان ده‌ڵێم هۆ منداڵه نه‌زانه‌که من نه له تۆ ده‌ترسم نه له‌و که‌سه‌ی که هاوکاریت ده‌کات و له پشتی تۆوه‌یه، بگره هه‌ر حیسابیشتان بۆ ناکه‌م، هه‌ر چیه‌کت له ده‌ست دێت بیکه‌و درێغی مه‌که.....، باش ده‌زانم کێیت و کوێت ژان ده‌کا.
تێبینی
وە چەندین هونەرمەند و بەڕێزی تر هاک کراون لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی ئاگاداریان کردوینەوە بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر بەبەتەکە درێژ نەکەین و سەری ئێوە نەهێشێنین نەمان ویست وتەیان وەر بگرین
www.hangawgroup.com گروپی هەنگاو
ئێمە وەک گروپی هەنگاو هیوادارین بتوانین ڕێگە لەم جۆرە کەسانە بگرین و بەهیچ شێوەیەک ڕێگایان پێنەدەین کاری هاک بکەن وە بۆ ئەوانەی کە پێویستان بە زانیاریە لەو بوارە وە چۆنیەتی خۆپاراستنیا پەیوەندیمان پێوە بکەن بە خۆش حالیەوە ئێمە خزمەتیان دەکەین .
بۆیە دوبارە دەیڵێمەوە ئەو کەسانەی ئەو کارانە دەکەن بەخۆیان دا بچنەوە وە بزانن چەن لەبەر چاوی کۆمەڵ ناشرینن و کەس حسابیان بۆ ناکا و باوەڕیان پێ ناکا
E.mail :
[email protected] Mobil : 00964 750 752 70 60
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست