پاش بە كوشت دانى هەزاران سەرۆك داواى لێ بوردنى ئەكات
Saturday, 05/06/2010, 12:00
لە مێژووى كوردا یەكێك لەو خاڵە زۆر ناشیرینانەى كە بە ناوچەوانى سەرانى كوردەوەیە شەڕى ناوخۆیە , شەڕى بەكوشت دانى براكانە بە دەستى براكان ,ئەو كاتەى بە فەرمانى سەرۆكەكان خوێنى براكان حەڵاڵ كرا و گوللە ئاراستەى سنگى یەكترى كرا , هیچ كاتێك سەرۆكەكان بیریان لەوە نەكردەوە كە بە هەدەر دانى خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە هەروا هەوانتە نیە و نابێت بۆ توڕە بونى سەرۆكەكان هەزاران گەنجى ئەم ووڵاتە بكرێنە قوربانى سیاسەتە چەوتەكانى سەرۆكەكان , شەڕ بوو دەستمان خستە خوێنى یەكترەوە , كەم ماڵ هەبوو ئازیزێك یان زیاترى نەكرێتە سوتەمەنى درێژە پێدانى ئەم شەڕە نەگریسە , تا سەرۆك و جەنەڕاڵە بێ تاج و نەجمەكانى ئەم ووڵاتە تێر خوێن بون شەڕ درێژەى كێشا , لە پێناوى بە كوشتدانى براكاندا هەر بە خۆشیانەوە نەوەستان بەڵكو هەرچى سوپاى داگیر كەرى كورد هەیە پەلیان گرت وهێنایانە سەر براكانى خۆیان و بەبەرچاوى براكانەوە سەرى براكان ئەبڕدرا كەچى برابێ شەرمەكان ڕەحمێ لە دڵیاندا چەكەرەى نەكرد , جەندرمە ڕۆیشت پاسدار هات , پاسدار ڕۆیشت , حەرەس جمهورى هات , میت و ساواك و ئیتلاعات و مخابەرات لەم دەڤەرەدا تەراتێنیان بوو ,كەچى برایەك نەبوو لە سەر براكەى بێتە جواب , ماكینەى شەڕى ناوخۆو شەڕى دەسەڵاتى سەرۆكەكان هەزاران هەزار گەنجى ئەم ووڵاتەى تەفروتونا كرد , هەزاران مناڵ هەتیو كەوتن ,هەزاران ژن بێوەژن و هەزاران دایك و خوشك جگەر سوتاو بوون , هەزاران بێ سەرو شوێن كران , بە درێژى دەیان ساڵ لە تەمەنى ئەم شەڕە هیچ یەكێك لە سەركردە كان بیریان لەوە نەكردەوە كە خوێنى گەنجى ئەم ووڵاتە ئاو نیە بەبەلاش بڕوات , ئەوە مرۆڤە , بەڵام كەس گوێى بەوە نەدا , نزیكەى چل ساڵ ڕوبارێك خوێن بۆ شەڕى ناوخۆ ڕژا , پاش ئەو هەموو زوڵمەى لەم میللەتە كرا لە لایەن سەرۆك و سەركردە دیكتاتۆرە قێزەونەكانەوە تازە بە تازە مەسعودى مەلا مستەفا داواى لێ بوردن دەكات , داواى لێ بوردن لە كێ ؟ لەو بنەماڵانەى ڕۆڵە ئازیزەكانیان كرا بە قوربانى وویستى بەرژەوەندى پەرستانەى سەرۆكەكان , ئاخر ڕەوایە ئەو هەموو خوێنەى بۆ شەڕى ناوخۆ ڕژا كە بە درێژایى هەموو مێژووى كورد ئەمەندەمرۆڤى كورد لە شەڕى سەنگەرەكاندا بەرامبەر داگیر كەران شەهید نەبوە ,ڕۆژى وابوو دیوارى شارەكان , دەیان لافیتەى ڕەشى پێوەبوو كە ئەم شەهیدە بە دەستى براكانى شەهید كراوە , مزگەوتەكانى شارەكان زۆربەیان پرسەى ئەو ڕۆڵانەى تیابوو كە براكان كوشتبویانن , ڕۆژى وا هەبوو چەندین مناڵى شیرە خۆرە لە نازى باوكى بێ بەش دەكرا , چەندین كچى دەزگیراندار نەگەیشت بە ئاواتەكەى و جارێكى تر دەزگیرانەكەى نەبینیوە , چەندین دایك كە هەواڵى كوڕەكەیان بۆ هێنا دڵیان وەستا و مرد , ئێستا ئەمانە هەمووى فەرامۆش بكرێت و لەو سەرۆك و لێپرسراوانە خۆش ببین كە ئەو تاوانە گەورانەیان كردوە , چۆن دایكى چوار شەهید , چۆن ئەو مناڵەى لە سەر بێشكەوە لە نازى باوكى بێ بەش كرا , لێتان ئەبورن , ئەم میللەتە چۆن لێتان ئەبورێت كاتێك ئێوە لە پێناوى كورسیەكانتاندا هەزاران ڕۆڵە ى میللەتتان دا بە كوشت , ئەمە هەڵەیەكى ئیدار ى نیە , لێتان ببورین , ئەمە خوێنە خوێن , ئەوەى لێتان ئەبورێ ئەوە زۆڵە و بەتەنگ خوێنى كەسەوە نیە , ئێوە ئەبێ دادگاى بكرێن نەك لێتان ببورن , بەس ئەوەمان بۆ ڕوون بكەنەوە بۆ دەیان ساڵ دەستتان خستە خوێنى یەكترەوە ئەو كاتە لێتان ئەبورین , شەڕێك لە پێناوى كورسیەكانى ئێوەدا كرابێت , ئیتر چۆن لێتان ببورین ,لێ خۆشبون ئەو خاڵەیە قەت نابێت باس بكرێت , ئاخر كەس هەیە لە مەسعودى خائین خۆشبێت كە هەر ڕۆژەى پەلى سوپایەكى داگیر كەرى ئەگرت و ئەهێنایە ناو ووڵاتەوە , كەس هەیە لە جەلال تاڵەبانى جاش خۆش بێت , لەیەكەم شەڕى ناوخۆوە بەشدارە تا ئێستا , بۆیە لە جیاتى لێ بوردن بەردەم دادگا شوێنى شیاوى ئێوەیە , كەس لە ئێوە خۆش نابێت ئەى سەركردە خائینەكانى كورد..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست