کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی عاشقی ته‌له‌فۆنه‌

Tuesday, 09/11/2010, 12:00



مه‌سعود بارزانی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی به‌وه‌ناسراوه‌که‌زۆر عاشقی ته‌له‌فۆنه‌و هه‌میشه‌ش میدیا و که‌ناڵه‌ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیی یه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌ئینته‌رنێتی یه‌چاوه‌ش و ماستاوچی و کلکه‌سووتچی یه‌کانشی به‌فه‌خر و شانازی یه‌وه‌باس له‌په‌یوه‌ندی یه‌ته‌له‌فۆنی یه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن. ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش که‌پره‌له‌درۆ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی تێدایه‌نیو ئه‌وه‌نده‌هیچ هه‌‌واڵیکی تری تێدا نی یه‌. فه‌رموون چاوێک له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ن.

http://krp.org
یه‌کێ له‌نموونه‌ی هه‌ره‌درۆ زله‌کانی ئه‌و سایته‌ی سه‌رۆکی تیرۆریست و گه‌نده‌ڵی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌یه‌که‌له‌و سایته‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هێشتا وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ناوی نووسراوه‌و ده‌هێنرێ، له‌کاتێکدا کۆسره‌ت مافی نی یه‌و ناوێرێ له‌سه‌ری ڕه‌ش و هاوینه‌هه‌واری ێه‌لاحه‌دین هه‌ر نیزیکیش بکه‌وێته‌وه‌و ئه‌وه‌ساڵێک و چه‌ند مانگه‌مه‌سعود بارزانی، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵی وه‌ک جێگری سه‌رۆک نه‌ک هه‌ر قبوڵ نی یه‌، به‌ڵکو تا بۆی بکرێ له‌وه‌ڕیسوا تریشی ده‌کا. خودا هه‌ڵناگرێ ئه‌و کۆسره‌ته‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و ڕیسوایی یه‌باشه‌. جونکه‌خۆی کرده‌بووکه‌ڵه‌شووشه‌ی نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی. ئه‌و کۆسره‌ته‌ی کاتێ داستانی قاڕه‌مانانه‌ی سه‌ری ڕه‌شی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی به‌عسدا تۆمار کرد، مه‌سعود له‌سه‌ری ڕه‌ش که‌مپودی جمهوری ئیسلامی له‌که‌ره‌ج ده‌خوارد.
تا هاوینی ساڵی 2009 که‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناو‌کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری مه‌سعود بارزانیش بوو له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم که‌چی ده‌سه‌ڵاتی به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ک پۆلیسی ده‌ورو به‌ری مه‌سعود بارزانیشی نه‌بوو. له‌ڕاستیدا تا ماستاوچی و کلکه‌سووته‌چی یه‌کی وه‌ک به‌ناو د. فوئاد حوسێنی هه‌بێ و وه‌ک لێپرسراوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌وێ بێ، مه‌سعود کۆسره‌تی بۆ چی یه‌؟ ئێ با له‌وه‌ش گه‌ڕێین تاڵه‌بانیش ئه‌وه‌نده‌کۆسره‌تی سووک کردووه‌و‌که‌به‌کۆسره‌تیشی گووتوه له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم‌دڵی کاکه‌ مه‌سعود نه‌ڕه‌نجێنی.
ته‌له‌فۆنه‌کانی مه‌سعود بارزانی که‌ئه‌وه‌بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌زۆر و زۆرتر بوون و له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ته‌له‌فۆن بۆ هاتوون وه‌ک که‌چه‌ڵی نێو گندۆرانی لێهاتووه‌و له‌خۆیی بایی بووه حیساب نه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی میلله‌تی کورد ده‌کا، وه‌نه‌حیساب بۆ ئه‌و حیزبۆکانه‌ی وه‌ک یه‌کێتی و ئه‌وه‌کانی تریش ده‌کا، چوونکه‌هه‌ر جارێ ته‌له‌فۆنێکی بۆ دێت، ئیدی هه‌ر جاره‌و سه‌رێکی میلله‌تی کوردی داماو ده‌چێته‌ناو قووڕێکی خه‌ستتره‌وه. جا خۆ خودا نه‌کا ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی له‌پیاو یا ژنێکی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌وه‌بۆ بێت، وه‌ک باراک ئۆباما، جۆن بایدن، یا وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتان، به‌تایبه‌تی وه‌زیره‌کانی ئامریکا و به‌ڕیتانیا، چوونکه‌گوێکانی به‌ته‌واوی به‌گۆشه‌ی سه‌دو هه‌شتا پله‌واته‌وه‌ک ڕاسته‌گۆشه‌ده‌کرێنه‌وه له‌خزمه‌ت ئه‌واندا. به‌کورتی گوێکانی عه‌یب نه‌بێ ده‌بنه‌گوێ پان. به‌ڵام ئه‌و مه‌سعوده‌ی که‌به‌ناو سه‌رۆکی کورده‌و سه‌رۆکی که‌سی تر نی یه‌، که‌چی بۆ گوێ گرتن له‌کورد گوێیه‌کانی نه‌فه‌سێکی چکۆڵه‌ش ناده‌ن، هه‌ر ده‌ڵێ ی به‌مسی ئاخنیون، ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌مبانه‌ی به‌"کا"شی ئاخنیبان هه‌ر مه‌منوون ده‌بووین، چوونکه‌ئومێدمان به‌نه‌فه‌سێک هه‌ر ده‌بوو.
باراک ئۆباما و جۆن بایدن و پیاو و ژنه‌‌سیاسه‌تمه‌داره‌گه‌وره‌کانی دونیا زۆر جوان له‌شه‌خسیه‌ت و ماهیه‌ت و نه‌خۆشی یه‌ده‌روونی یه‌کانی مه‌سعود بارزانی گه‌یشتوون، که‌یه‌کێ له‌و نه‌خۆشی یانه‌ی ئاشقی ته‌له‌فۆنه‌، هه‌ربۆیه‌هه‌ر جارێ که‌له‌عێراق به‌رنامه‌کانیان کێشه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی تێده‌که‌وێ، ئیدی به‌ته‌له‌فۆنێ مه‌سعود بارزانی مه‌ست ده‌که‌ن و غافڵگیری ده‌که‌ن و هه‌رچی مه‌رامه‌تایبه‌تی یه‌کانی خۆیان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ که‌مێ پێکه‌نینی درۆیینانه‌داوای لێ ده‌که‌ن که‌بۆیان جێ به‌جێ بکات. مه‌سعودیش که‌ئیدی ده‌که‌وێته‌چله‌ی خۆیه‌وه‌هه‌موو به‌ڵێنێکیان پێ ده‌داو هه‌موو جارێکیش سه‌ری میلله‌تی کورد ده‌خاته‌وه‌ناو قوڕێکی خه‌سته‌وه‌. هه‌ر جارێ هه‌وڵێکی ته‌له‌فۆنی مه‌سعود ده‌بیستم کزه‌م له‌جه‌رگم دێ و که‌ئاخۆ ئه‌مجاره‌ چ به‌ڵایه‌کی تر به‌رۆکی میلله‌ته‌که‌مان بگرێته‌وه‌، چوونکه‌ئه‌و مه‌سعود بارزانی یه‌ڕاست وه‌ک موڕاهیقێک ئاشقی ته‌له‌فۆنه‌.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە