كۆسرەت پشتى بەرزانى ئەحە سمێڵى شكاند
Sunday, 08/02/2009, 12:00
1225 بینراوە
ڕۆژى شەممە تاڵەبانى كۆبونەوەیەكى بە كۆمەڵێ كادر كرد لە ماڵەكەى خۆى ، بەڵام ئەم كۆبونەوەیە كێشە و هەرایەكى زۆرى نایەوە ، بەم شێوەیەى خوارەوە بوو عومەر شیرە مەڕى ڕاوێژكارى كۆسرەتە ، بە تەلەفون زۆر كادرى مەڵبەندى سلێمانى و مەڵبەندەكانى تر ئاگادار ئەكاتەوە كە بێن بۆ ماڵى كۆسرەت بۆ كۆبونەوە و نان خواردن ئەمانە هەموویان تەكەتولە كۆنەكەى كۆسرەت بوون ، ئەمەش بێ ئاگادارى بەرزان بوە ، ئەو كادرانە دەڕۆن كە بەرزان ئەزانێ بەتەلەفون هەندێكیان پەشیمان دەكاتەوە و پێیان دەڵێ ئێوە تەكەتولى مام جەلالن كۆسرەت كە ى پیاوى ئەوەیە بچن بە دەنگیەوە ، هەندێكیان بە قسەى دەكەن و ئەگەڕێنەوە نمونەى وەكو كەریم سەعیدى كارگێڕ لە ترسى بەرزان لە ماڵى كۆسرەتەوە گەڕابوەوە و چاكەشى نەخواردبوو ،ئازادى جێگرو مامۆستا عادل یش گەڕابونەوە ، بەڵام ئەوانى تر چوبون ، بە كە سیان نەوتبوو كە لەگەڵ مام جەلال كۆبونەوە دەكەین كە چوبونە ماڵى كۆسرەت دوایى چاوەڕوانى زۆر بردبویانن بۆ ماڵى مام جەلال لەوێ نانیان خواردبوو ، بەڵام كۆسرەت بە تەمابوو مام جەلال بچێ بۆ ئەوێ بەڵام نەچوبوو ووتبوى لاى منیش نان بخۆن ، كۆبونەوەكە دەستى پێ كردبوو كادرەكانى مەڵبەندى سلێمانى ڕەخنەیان زۆر لە بەرزان گرتبوو لە سەر ئەو ناعەدالەتیەى كە بەرزان لەو مەڵبەندەدا ئەیكات ، كە تەواو بون و هاتبونەوە ئیتر ئالێرەوە شەڕەكە خۆش دەبێت ، نامیق ئیسماعیلى كارگێڕ بە برادەرەكانى ئەڵێ با بۆ ڕابواردن بچینەوە بۆ لاى بەرزان بۆ ئەوەى بزانێ ئێمەى كۆسرەتیەكان بە قوەتین ، هەندێكیان ناچنەوە ، بۆیە چەند كەسێك ئامادە دەبن بچنەوە پێش ئەوە نامیق تەلەفون دەكات بۆ بەرزان و پێى دەڵێ ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بكەم بەرزانیش پێى ئەڵێ من ئامادە نیم قسە لەگەڵ تۆ بكەم ، ئینجا بەرزان تەلەفون بۆ مامۆستا ئەحمەدى نەمەڵى ئەكات و زۆر خراپ لێى توڕە ئەبێت و پێى ئەڵێ مادام تۆ وات كرد منیش كارگێڕەكانت لێ هار دەكەم ، كە تەلەفونە دادەخاتەوە مامۆستا ئەحمەد پێى ئەڵێ ئاخر ئەگەر مام جەلال نەبێت تۆ كەى پیاوى ئەوەیت ببیتە لێپرسراوى مەڵبەند وا ئێستا لە من توڕە ئەبیت ، ئینجا بەرزان تەلەفون ئەكات بۆ بورهان عبدالرحمن و زۆر خراپ ئەیشكێنێ ، شەو بەرزان زۆر هەوڵ ئەدات چاوى بە مام جەلال بكەوێ بەڵام سكرتێرەكەى ئەڵێ ناتوانێ بتبینێ ، ئیتر بەرزان شێت ئەبێت ، ئەمڕۆش ئەوەندەى تر وەزعى ناومەڵبەند شلۆقا بوو ئەوانەى دوێنێ چووبون بۆ كۆبونەوەكە ئەمڕۆ نەهاتبون بۆ مەڵبەند بەڵام قسەیان زۆر پێ وتراوە ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێ ماڵەكەى بەرزان كە تائێستا خۆى پێوە با ئەدا و پارەى لە سەر وەرئەگرت ماڵێكى قایم نیە و بە تەلەفونێك وەكو ماڵە باجێنە تێكى ئەشكێنن ، مەلا جەباریش ووتبوى ئاخر ئەحەى نەمەڵ تۆ پارەى دنیامان تیا خەرج كردى تا بوى بە لێپرسراوى كۆمیتە ئێستا لێمان هەڵئەگەڕێیتەوە ، هەر مەلا جەبار ووتبوى ڕەحیمى سەرچنار تۆ جاشى بەكرى فاتە بویت و خێرى كاك بەرزان بنوسێ تۆى كڕیوە ئێستا وەكو ڕێوى گەڕ لە كونى خۆت هەڵگەڕاویتەوە ، بەرزانیش بە پەلە هات و كۆبونەوەى كارگێڕى كرد و ڕۆیشت ، قسەى زۆر بە كاك كۆسرەت ووتبوو ووتبوى ئەگەر ئەو خۆى بە پیاو ئەزانێ بچێتەوە بۆ مەڵبەندەكانى هەولێر واز لە ئێمە بهێنێت لە هەولێر هیچى پێ ناكرێً لێرەش وازمان لێ ناهێنێ ، قەت بە قەت ئەمڕۆ مەڵبەند و باندەكەى بەرزان نەشڵەقابوون ، هەر لە ڕقى كۆسرەت خێرا ئەرسەلان بایز گەیشتە مەڵبەند و دوێنێش خێرا خۆیان گەیاندبوە لاى مام جەلال و ڕەخنەى ئەوەیان گرتبوو كە ئەمە بێ ئاگادارى مەكتەب ڕێكخستن كراوە ، ئەمڕۆش كۆسرەتیەكان خۆیان فش ئەكردەوەو حەوشەكەى مەڵبەندیان بەر نەئەدا ، شێخ فەتاح ووتبوى نامیقە لیكن ئاخرتۆ هەر ڕۆژەى لە سەر پەتێكى ئێستا بۆ خۆت كردوە بە كۆسرەتى ، بڕۆ بە لاى دزیەكانى شارەوانیتەوە ، گۆڵمەز خۆش بوە ، ئیتر بۆ تاڵەبانیش دەركەوت كە ئەو باندەى بەرزان كە كەش و فشى پێوە ئەكرد و ئەو هەموو پارەیەى لە سەر وەرگرت وانیە بۆیە دوێنێ ئامادە نەبوە بیبینى.