مێرمنداڵه‌کانی لیستی گۆڕان، یان مرۆڤکووژه‌کانی لیوای تایبه‌ت
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
سۆزانی خاڵه شیهاب ده‌ڵێ: مامه گیان وتوویه‌تی شیهاب ڕاسته، نه‌ک شه‌هاب، بۆیه ئیتر به سۆزانی خاڵه شیهاب با‌نگم بکه‌ن.
حیکمه‌تی ئه‌م سۆزانه‌ش، ته‌نها ئه‌وه‌یه، که کچی خاڵه شه‌هابه و هیچی تر.
ڕۆژی 15.07.09 له هۆڵی ساته‌لیتی گه‌لی کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا، سۆزانی خاڵه شیهاب سووکایه‌تیی به گه‌نجه هه‌واداره‌کانی لیستی گۆڕان کرد، له زاری ئه‌وه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی گۆڕان ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێک، مێرمنداڵ، یان منداڵه‌ورتکه‌ن. ئێمه بیری سۆزان ده‌خه‌ینه‌وه، که خۆیشی ڕۆژێک له ڕۆژان منداڵ بووه، هه‌رزه بووه، گه‌نج بووه. ئێمه بیری ده‌خه‌ینه‌وه، که ویستی گۆڕان و باشه، هه‌بوونی ئه‌قڵی گۆڕان و باشه له ژماره‌دا نییه، به‌ڵکوو له که‌ڕاکته‌ردایه، واته ده‌شێت منداڵێکی چوارده ساڵه چه‌ندیین قات به‌سه‌ر سۆزان و نموونه‌کانی وه‌ک سۆزاندا توانای بیرکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌قڵی گۆڕانێکی باشی هه‌بێت.
ئێمه به بیری سۆزانی ده‌هێنینه‌وه، که مێرمنداڵه‌کانی ئه‌وان له لیوای تایبه‌تدا، خه‌ریکی کووشتن و کاولکردنی باشووری کوردستان بوون، لێ مێرمنداڵه‌کانی لیستی گۆڕان خه‌ریکی ئاهه‌نگێڕانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن، ئه‌گه‌ر لێیان تێکنه‌ده‌ن، سووکایه‌تییان پێنه‌که‌ن، هێرش نه‌که‌نه سه‌ریان، ئه‌وا له ئاهه‌نگێڕان زیاتر هیچی تریان ناوێت. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی مێرمنداڵه‌کانی ئێوه‌وه، که بۆ کووشتن په‌روه‌رده‌تان ده‌کردن، په‌روه‌رده‌کردنێک هه‌تاوه‌کوو له ئاینده‌دا به‌بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک کاری کووشتن بکه‌ن و له ڕشتنی هیچ خوێنێکیش په‌شیمان نه‌بن. شاعیر و نووسه‌ره‌کانتان، که ئێستا زووڕناژه‌نتانن، ڕابه‌ر سیاسیی ئه‌م لیوا تایبه‌تانه بوون، که له کۆمه‌ڵێک منداڵی نیشتیمانه‌که‌مان به‌رهه‌متانهێنابوو.
له دیدی سۆزانی خاڵه شیهابــــــــــــــــــــــــــه‌وه
ئه‌وانه‌ی هه‌واداری لیستی گۆڕانن، کۆمه‌ڵێک منداڵ و تارن، لێ سه‌رله‌نوێ بیری سۆزان ده‌خه‌ینه‌وه، که ئه‌و منداڵانه کلیلی ئه‌قڵی ئاینده‌ی کوردن، که ئیمڕۆ هه‌ست به ناپاکیی، گه‌نده‌ڵیی، شه‌ڕانگێزیی، نایه‌کسانیی، نادادپه‌روه‌ریی و زاڵده‌ستیی ئێوه ده‌که‌ن. ئه‌وانه له ژماره‌یه‌کی که‌می به‌هاری ته‌مه‌نیاندا ئه‌قڵیان گه‌یووتره، وه‌ک له ئێوه و پیره‌کانتان. ئه‌م منداڵانه گۆڕانن، ئه‌م منداڵانه ئاینده‌ن.
سۆزان و دار و ده‌سته‌که‌ی له ترسی ئه‌و سووپا گه‌وره هۆشیاره‌ی پشتی گۆڕانه‌وه، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌نجانی هه‌واداری لیستی گۆڕان، ئه‌وان نه‌ک نایانه‌وێت ئه‌و له‌شکره خاوه‌ن ئه‌قڵ و لۆگیکه ببینن، به‌ڵکوو له ترساندا لێی هه‌ڵدێن و ڕوویان ده‌که‌نه، ئه‌و گه‌نجه گه‌روو پڕ گۆڕانانه. ئه‌وه ئێوه‌ن له میانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوورده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هێرشی نابه‌جێتان کردۆته سه‌ر هاووڵاتییان، سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان، فه‌للاقه‌تانکردووه، هه‌ڕه‌شه‌تان لێکردوون، تیرۆرتانکردوون. یه‌که‌م چه‌پکه گوڵی ده‌ستی ئێوه به‌کر عه‌لی شاعیر بوو، ئه‌و ده‌مه‌ش گووتتان کۆمه‌ڵێک منداڵه‌ورتکه به‌رده‌می پارێزگاریی پارێزگای سلێمانییان گرتبوو، که‌وتبوونه بێزارکردنی هاووڵاتییان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه به فیتی دوژمنان و تابووری پێنج.
ئه‌ی باسی ئه‌م هه‌موو لێدانه‌ی خۆتان بۆ ناکه‌ن، برییندارکردنی خه‌ڵکیی، کاره‌با لێدانیان؟ ئه‌ی شێخ سه‌رخۆشه‌که‌تان به چ مافێک فه‌رمانی داپڵۆسیینی هاووڵاتییان ده‌دات؟ به چ مافێک به‌رپرسانی پۆلیسی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌ڕفێنێته کۆڵانه‌کانه‌وه و دایده‌پڵۆسن؟ سه‌رده‌م سه‌رده‌می گۆڕانی زاڵده‌ستییه بۆ ژیانێک له ئازادیی و دیموکراتییدا، ئه‌وه ئێوه‌ن ویستی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕتان هه‌یه، لێ هاووڵاتییانی لیستی گۆڕان، ئه‌گه‌ر بیشیانکووژن په‌نا نابه‌نه به‌ر چه‌ک و کاردانه‌وه‌ی خراپ، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت تووندوتیژیی بگۆڕن بۆ مرۆڤایه‌تیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست