کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ چاکەی گشتی نەك خۆ دەوڵەمەند کردن

Thursday, 25/07/2013, 12:00

1140 بینراوە




نامەیەکی کراوە بۆ چالاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

سەلام

ئێوە هەموتان ئاگادارن کە بێدادیەکی زۆر لە سیستەمی موچە لە کوردستان هەیە. بە خۆشحاڵیەوە جگە لە ئۆپۆزیسیۆن کەسانێکی زۆر لە ئێوە و لە خەڵکی ئاسایی وڵاتەکەمان دژی ئەم بێدادیەن.

من بەم نامەیە رایدەگەیەنم کە من (رابون مەعروف) کاندیدی ژمارە ٩٤ لە لیستی گۆڕان هاوپشت و هاوسۆزی ئێوەم. ئێوە بە پشتبەستن بەم نامەیە مافتان هەیە ئیمزای من لە هەمو داواکاری و بەیاننامەیەك بدەن لە دژی بێدادی لە سیستەمی موچە و تەخشان و پەخشانکردنی سامانی وڵاتەکەمان بە ناوی ئیمتیازات و موچەی تایبەت.

حەز دەکەم سەرنجتان بۆ ئەوە رابکێشم کە من کاندیدی لیستی گۆڕانم و شانازی دەکەم کە هەردو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق و کوردستان بەرگریان لە سیاسەتە فەرمیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کردوە لە پەیوەند بە دادپەروەری لە سیستەمی موچە.

من لە گەڵ ئێوەم بۆ جێخستنی ئەو راستیەی کە پەڕلەمان شوێنی بەرگریکردنە لە دادپەروەری و ئازادی و مافەکانی خەڵك نەك شوێنێك بۆ
پارە کۆکردنەوە و خۆ دەوڵەمەند کردن.

بە هیوای سەرکەوتن لە تێکۆشانەکەمان بۆ دادپەروەری،

بەردەوام بن!

رابون مەعروف

هەولێر

24-07-2013




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)