کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مردوو پەرست

Tuesday, 13/08/2013, 12:00






هۆنراوەی / ناڵەی جودایی / هێمنی نەمر شاکارێکی ئەدەبییە، ئەگەر سرنجی بدەینێ بۆمان دەردەکوێ کە خەڵکی گوندەکان باشتر لێی حاڵی دەبن تا دانیشتوانشار ،ئەوەیە هونەری هزرو ڕامانی هێمن .پاش کۆنگرەی چواری ح، د ،ک، ئێران پەندێکیان بەسەر هێمن هێنا ئەسەری ناپەیدا. لە کۆبونەوەی لاوانی دێموکڕات بە بەشداری قاسملولە گوندی لاچین گەنجێک لێی پرسی؟ بڕیاری حیزب لەسەر مامۆستا هێمن چۆن دەبێ ؟
گوتی : هێمن جاشی میلییە وخایینە !و حیزب دەری کردووە! (پێشەوا نازناوی شاعیری میللی پێدابوو)
مەلاحەیاکی لە وتووێژێکدا باسی هێمن دەکا و دەفەرموێ : هێمن پیرەجاشەیەو سەر قافڵەی جاشانە !
قارەمانی ناو زیندانەکانی پەهلەوی ، نەمر عەزیزی ویسفی (عەزیزی حەمە سیسی)پاش ٣٠ساڵ بەرخۆدانی مەزن کاتێک ئازاد بوو دوای ماوەیەک ، خێر نەخوازی ناو حیزبی دەیان ناوو ناتۆرەیان لەسەردانا لە حیزب دووریان خستەوە.هەردوو باڵی دێموکڕات (فشە دێموکڕات) ناتوانن بیگەڕیننەوە ناو خۆیان چون لەروویان هەڵنایە کە باسی دەکەن دەڵێن قارەما بووە!؟
مەڕحومی ، کاک غەنی بلوریان دوای ٢٥ ساڵ زیندانی وەک قارەمانێک هاتەوە مهاباد بەڵام خێر نەخوازی کورد بەڵایەکیان بەسەر هێنا با بە دەواری رەشی نەکردوە .کاتێک جەنازەی هاتەوە هەولێر کەمەسعود بارزانی شانی وەبەر دامەیتی دا ولە حەیفی ئەوانی کردیە قارەمان چون پێیان دەگوت جاش وخایین !؟
مامۆستا حەسەن قزڵجی خامە رەنگین هەتا زیندوو بوو وەک گولی بەسرێ چاویان لێدەکرد پاش خۆی زانرا چمان لەدەست داوە ،لە تامەنی پیریدا لە ژێر شکەنجەی قزڵباشی تاران گیانی سپارد .
شیرکۆ بێکەس لەدەست چوو ،هەتا شێرکۆیەکی دیکە لەو بازاڕە ئاڵۆزەیکە لە کۆمەڵگای کورددا دروست بووە دەبینین چەققی مەرگ یەخەماندەگرێ .کاتی خۆی رێگەیاننەدا شێعرەکانی بخوێنێتەوە دەرگایان لێ گاڵە دا ! چاو لێبکەن چۆنی قوڕبۆ دەگرنەوە کۆنە حیزبیەکانی خۆی ئەو ڕۆ دەڵێن با ، شێر کۆ لەدەوری کۆمانکاتەوە ! لەوەش بترازێ هۆڵ هۆڵ بۆی دەگرین وبەکەس ژیر نابنەوە . (بەدرۆ) .
ئەوە کورتەیەک بوو لە خودای راستانی کۆمەڵگای کورد کە بینەقاقی گوشیوین تا نەمانخنکێنێ بەرمان نادا ! قسەکانم دادەکوژێنم هەر ئەوەندەم ماوە بیڵێم کە : هیندێک خووخدە هەن لە کۆمەڵگای بەناو رووناکبیریی ئێمەدا ئەگەر وەلایان نێین نەخۆش دەکەوین .هیوا دارم قسەکانم نەبوبێتە مایەی دڵڕەنج کەس وکەسیش خراپ لێم حاڵی نەبێ .

جەعفەر/ کەریمی
١٣/ ٨/ ٢٠١٣/ وڵاتی غەریبی






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە