ناڕەزایەتییەکان و هەڵبژاردن لەئیسرائیل...!
Thursday, 31/01/2013, 12:00
ڕێکەوتی ٢٢ ئەم مانگە هەڵبژاردنی کنیست،-پەرلەمان-لەئیسرائیل ئەنجام درا بە بەشداری سی و دوو حزب وهاوپەیمانی وڕێژەی لە سەدا پەنجاو پینج و نیوی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە کەزیاتر لەپینج ملیون کەس دەبێت. هەڵبەت ئەم هەڵبژاردنە لەچاو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ کە نەتەنیاهو وەک باڵی ڕاسترەوەی بۆرژوا فاشی ئەو ووڵاتە دەسەڵاتی گرتە دەست لەچەندین ڕووەوهجیاوازی تیا بەدی دەکرێت.
یەکەم خاڵی جیاوازو کاریگەر، دیاردەی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری کرێکاران وتوێژە ستەمدیدەکانی ئەو وولاتەیە، کهلە ماوەی ئەم ٣ساڵەدا لەدژی نەتەنیاهوو دهسهلاتی حزبەکەی، لهئاستی جیاجیادا خۆی نیشانداوه. بهتایبهتی کهلەماوهی ههر ئهم ٣ساڵەدا، ناتانیاهۆ بەوپهڕی دڕندهیی وسەرکوتگەریهوه، بیمافی هەمەلایەنەی بهسهر هاوڵاتیانی ئیسرائیل و فەلەستینیهکاندا بهڕیوهبردووه. ئهمهلهکاتێکدایهکهکۆمهڵگای ئیسرائیل ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری بۆتەوە. دیارە ئەمەش جگەلە کاریگەری قەیرانی ئابوری جیهانی بەتایبەتیش لهئەمریکاو زیاتر لێکهەڵپێکانی ئابوری ئیسرائیل پێوهی. هاوکات سیاسەتی ڕاستڕهوانەو شەڕخوازی و داگیرکاری ودەسبەسەردا گرتنی زەوی و زاری ناوچە عەرەب نشینەکان کەتا ئێستاش بەردەوامە.
شایانی باسهلەژێر کاریگەری ئەم قەیرانەو ئاکامەکانیدا، بێکاری وهەژاری وگرانیهکی سەرسوڕهێنەری هەمو پێویستیەکانی ژیان و هاوکات کاریگەری ڕاپەڕینەکانی ووڵاتانی تونس و میسر، خەڵکی بێبەشی ئیسرائیلی هانداوهبۆئهوهی دەست بدهنهناڕەزایەتی ملیونی، لەهەمو مەیدانەکانی کارو شەقامەکاندا. خەڵکی لەم ناڕەزایەتیانەدا، نەک هەر خواستە ئابوری وکۆمەلایەتیەکانیان بەرز دەکردەوە، بەڵکو خواستی ڕووخانی حکومەتەکەی نەتەنیاهوو لیبەرمانیشیان بەرز کردوەو دورشمی "ئێرەش ساحەی تەحریرە" بووهدروشمی بەرچاوی ناڕەزایەتیەکان.
بەڵام دوای چەند هەفتە لەم نارەزایەتیهبەرفراوانە کەسەدان هەزار کەس بەشداریان تێدا کردو شەڕو پێکدادان ڕوویدا لەنێوان جەماوەرو پۆلیسدا، سەرەنجام دەسەڵات ناچار بوو وەلام بەجەماوەر بداتەوەو گوێ لەخواستەکانیان بگرێت. ئهویش بەدانی وەعدەو بەڵێنی بێبنەما توانیان جەماوەری ناڕازی بنێرنەوە ماڵەوەو کۆتایی بەو ناڕەزایەتیانهبێنن.
دیارە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی پاشەکشە پێکردن وپەرش وبڵاوە پێکردنی ئەو ناڕەزاییەتیانە، نەبونی یەک ڕابەری حزبی سیاسی چینایەتی کرێکاران بوو. هەڵبەت ئەگەر چی هەندێ ئەحزابی چەپی وەک حزبی شیوعی ئیسرائیل وحزبی هاوپشتی کرێکاری ... هتد هەیەو کەم تا زۆر بەشداریان هەبو لەو ناڕەزایەتییانەدا، بەڵام کاریگەرییەکانیان هەر وەک ئەو ئەحزابە شیوعی و چەپانە وابوو کەلە ناڕەزایەتییەکانی تونس ومیسر و وولاتانی تردا دەورو دەخاڵەتیان هەبوو.
گەرچی ئەو ناڕەزایەتیانە بەئاکامیش نەگەییشتبێ لەبەدی هێنانی ئەو خواستە سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتیانەی هەوڵیان بۆدا، بەڵام کاریگەری بەرچاوی هەبو لەسەر ئاکامی ئەو هەڵبژاردنانە، بەوەی جێگەو ڕێگەی سیاسی نەتەنیاهۆ ولیبەرمانی بەتەواوی لەق کرد. هەر بۆیە ئەگەر نەتەنیاهوو لیبەرمان لەهەلبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ دا توانیان سەرکەوتنی بەرچاو بهدهست بهێنن، بەتایبەتی لیبەرمان لەپڕێکدا وەک باڵی هەرە ڕاستڕەوی بۆرژوا فاشی بووە ئەستیرەی هەڵبژاردنەکان تا ئەو ڕادەیەی بەخۆی سەرسام بوو لە کاتێکدا ئەو لەساڵاکانی کۆتای هەفتاکانەوە لەڕوسیاوە کۆچی کردوە بۆ ئیسرائیل، بەلام لهههڵبژاردنی ئهمجارهدا نەتەنیاهۆ ولیبەرمان لهبهرامبهر حزبی کرێکاراندا پاشهکشهیهکی گهورهیان بهسهردا داسهپاو حزبی کرێکارن توانی ١٧ کورسی بەدەس بهێنێ وجێگەو ڕێگەیەکی باشتر پەیدا بکات لەکاتیکدا لەهەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩دا تەنها ٨کورسی بهدهست هێنا
بێگومان ئهمهش ڕهنگدانهوهی کاریگهری ناڕەزایەتیە جەماوەریهکانی ئهمدهورهیهی لهموڵاتهدا، کەهەمو لایەنە سیاسیەکانی بەڕاستو چەپەوە ناچارکرد کەلە کەمپەینەکانیاندا، فۆکس بکەنهسەر خواستە ئابوری و کۆمەلایەتیەکانی جەماوەری ناڕازی تا بتوانن هەرچی زیاتر دەنگ بەدەست بێنن. دیارە ئەمەش نەک لەو ڕوانگەیەوە کهئهم لایەنانە وەک نوێنەری بەرهەقی جەماوەری ناڕاز بهحساب بێن، نەخیر!، بەڵکو تەنها بەئومێدی زیاتر بەدی هێنانی سیاسەتەکانی خۆیان. بۆ نمونە حزبی کار کەبە ناوی حزبی کارەوەیەو لە ڕوانگەو لێکدانەوەی بۆرژوا لیبرال وسۆسیال دیموکراتەکانەوە بەباڵی چەپ هەژمار دەکرێت، نەک بەمانای ئەوەی کەئەم حزبە چەپە، نەخێر، بەڵکو لەنێو ماڵی چینی بورژوازی خۆیاندا بەچەپ دادەنرێت. هەر وەک چۆن کۆماریخوازو نیولیبراڵەکانی ئەمریکا وئۆباما بەسۆسیالیست لەقەڵەم دەدەن، تەنها بەوەی توانی کارتی تەندروستی بدات بەچەند ملیۆن کەس.
هاوکات خاڵێکی تری هەڵبژاردنەکان مەسەلەی گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل وفەلەستینیەکان بوو کەدوو دەیە زیاترە دەستی پێکردوە وتەنها هەنگاوێک نهچۆتهپێشەوە وبە فەرمی زیندانێکیان دامەزراندوە لەفەلەستین وناویان ناوە دەسەڵاتدارێتی خودموختاری فەلەستین!. دیارە ئەم گفتوگویەش لەمانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ وە وەستاوە بەهۆی سیاسەتی ڕاستڕەوانەی نەتەنیاهوو لیبەرمانەوە کەئامادەی نەک هەر ئەو ڕێکەوتن و بەڵێنانە نین کەلە سەرەتای ڕێکەوتنی ئوسلۆوە پێی گەییشتون، تەنانەت ئامادەی جێبەجێ کردنی هیچ خاڵێکی ئەو ڕێکەوتنانە نین. بەتایبهتی دەبو تا ئەمڕۆ دان بنێن بەدەوڵەتی فەرمی فەلەستیندا وسەربەخۆ بوونی یەکجاری ڕاگهیهنن. بەڵام ئەم خواستە سەرەڕای پشتیوانی ڕەهای نێو دەوڵەتی. وەک بینیمان کاتێك فەلەستین بوو بەئەندامی چاودێر لەنەتەوە یەکگرتوەکان، ڕووبەڕوی ناڕەزایەتی ئیسرائیل وئەمریکا بونەوە. وە هەر بەم هۆیەشەوە، دەوڵەتی فاشی ئیسرائیل فشارە ئابوریەکانی لەسەر فەلەستینییەکان زیاتر توند کردوە..
بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم واقیعانەشدا مەسەلەی دەسپێکردنەوەی گفتوگۆو چارەسەری کێشەو ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەبینین لەئەجندەی حزبەکەی نەتەنیاهۆو لیبەرمان جێگەیەکی نەبوو، ئهمهش بەهۆی درێژهکێشانی سیاسهتی ڕاستڕەوی ناتانیاهۆ ودهسهڵاتهکهیهوهیهتی. هەڵبەت تا ئەو جێگەیەی دەگەڕێتەوە بەحزبی کارەوە ئەوان سەرەرای جدی نەبونیان لەکۆتایی هێنان بەکێشەی فەلەستین، بەلام لەگەل دەست پێکردنەوەی گفتوگۆدان هەر لەسەرەتاوە تائەمڕۆ. هاوکات حزبە تازە تامەزراوەکەی بینیت کەناوی "ماڵی یەهودی" یە، ئەویش بەکۆمەلی ئەمماو ئەگەرەوە لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆدایە.
بۆیە گەر ئەنجامگیریەکی سیاسی لەم هەڵبژاردنە تازەیەی ئیسرائیلدا بکەین لەڕوانگهی بەرژەوەندیەکانی جەماوەری ئازادیخوازەوە پێم وایە بەوە دەگەین کەسەرەڕای ئەوەی کەناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ساڵی پار کاریگەری ههبووهلهسهر پاشەکشە پێکردنی باڵی ڕاستڕەوەی ئیسرائیل کەئەمڕۆ نەتەنیاهوو لیبەرمان نوێنەرایەتی دەکەن وتەنانەت ڕەوتی ئایینییە یەهودییە هەرە فاشی و توندڕەوەکانش لەپشتیانەوەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەی وەرچەرخانی کۆمەڵگای ئیسرائیلهکهزیاتر بەلای چەپدا هاتووهئەمەش خۆی لەخۆیدا هیوا بەخشە بۆ ئاییندە گەر هێزهڕاستە دینی وقومی یە فاشیهکان تێکبشکێ، نەک هەر کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری کێشەی فەلەستین، بەڵکو کاریگەری دەبێت لەسەر ڕەوتی ڕوداوەکانی هەمو جیهانو ڕۆژهەلات..
دیارە بەرەوپێش چونو وەرچەرخانی ئەم ئاڵوگۆڕانە بەلای چەپدا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بەهەرچی زیاتر هۆشیاری سیاسی و ڕێکخراوەیی چینایەتی چینی کرێکاران و کۆمۆنسیتەکانەوە، نەک هەر لەئیسرائیل بەڵکو لە فەلەستینیشدا. بۆیە بەهەر پلەیەک ئهم هێزانهپاشەکشە بکهن لەبنەماوە بهداڕمانی ئهو بنهما ئابوری وسیاسی وفکرییە نەژادپەرستیهکۆتایی دێت کههێزهکانی چینی بۆرژوا ئیمپریالی لهسهر ڕاوهستاوه. لهمهشدا فهزایهکی باشتر بۆ بەرەی چەپی کۆمەڵگاو بزوتنەوەی کرێکاری وکۆمۆنسیتی لهئیسرائیل سازدهکات، تا بتوانن ئاسۆی ڕزگاریخوازانهبخەنە بەردم خۆیان وکۆمهڵگا وسهرهنجام مهلهفی سیاسی باڵی ڕاستی سەرەرۆی فاشی ورەگەزپەرستی یەهودی بپێچرێتهوهڕێگا بهرهو هاتنهسهرکاری دەسەڵاتێکی ڕاستەوخۆی جەماوەری وبەدی هێنانی ئازادی ویەکسانی، بگیرێتهبهر.
25/1/2013
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست