کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێ شه‌هید ڕێژوان ئه‌دوێ

Friday, 18/02/2011, 12:00




چوم به‌ ده‌سه‌ڵات بڵێم
به‌ گه‌نده‌ڵ و دز وڕاو ڕوت چی وپاتاڵ خۆرو
گیرفان بڕان بڵێم
ئێوه‌ ئه‌و وڵاته‌تان ئه‌تت کرد
ئێوه‌ ئه‌و میلله‌تان ئه‌و نیشتمانه‌تان ڕیسوا کرد
چوم به‌ بنه‌ماڵه‌ و ماستاوچی وجاش وخۆفرۆشان بڵێم
چوم به‌ خاکفرۆش وبێگانه‌په‌رست خائینان بڵێم
ئێره‌ مه‌مله‌که‌تی ئێوه‌ نیه‌
ئێره‌ خاکستانی ناپاکی وجه‌نگه‌ڵستانی تاریکی ئێوه‌ نیه‌
به‌ڵام
ئه‌وان
ناپاکان
گه‌نده‌ڵ وقۆڵ بڕه‌کان
ئه‌وان خائین وخاکفرۆشان
له‌جێگای هه‌ر ووشه‌یه‌ک که‌ من باسم کرد
له‌ جیگای هه‌ر ده‌نگێ که‌ من هاواریم بۆی ئه‌کرد
فیشه‌ک جه‌سته‌می هه‌ڵئه‌درێ
بیکه‌سی وکڵاشنکۆف لاشه‌می هه‌ڵئه‌دڕی
ئه‌مڕۆ من وام له‌ گۆڕستان
ئه‌مڕۆ من وام له‌ شه‌هید‌ستان
ئه‌مڕۆ منم گۆڕم سپیه‌و خاکم نوربارانه‌
ئه‌مڕۆ منم سه‌ربه‌رزو میلله‌ت بۆم به‌ گریانه‌
بۆیه‌ دایکان باوکان
مه‌گرین
من بۆ ئازادی بۆ نیشتیمان
جه‌سته‌ی خۆم به‌خشی
بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ودزی له‌ کوردستان
تازه‌ خونچه‌ بووم که‌ دڵمیان وه‌ک ئاژه‌ڵ هه‌ڵلوشی


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە