کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێوی ژیان

Sunday, 30/03/2014, 12:00






لەگەڵم بە ،ئەگەر ڕۆژێ

جامی تەمەن پڕ بوو

تۆ ،بە ماچێ بەتاڵیکە



لەگەڵم بە ،ئەگەر ڕۆژێ

شوشەی عمرم شکا

بە نیگایەک کۆی کەرەوە



لەم وڵاتی ،خێر نەدیوە

کە ئەشک و خوێن

سەوزی کردووە

چی بسوتێ؟

شا عیر نەبێ

ئاگر هەڕە شە لەچی بکا

گەر پوش و پەڵاشی

پایزی شاعیر نە بێ



پەیکەرە،هەر کەس ئاواتی نەبێ

من بەبێ تۆ

لە هیچ ناچم

پەیکەر نەبێ



هەتا هەنگ ،خوێن مژی گوڵ بێ

لە لێوی ژیان

شیرینی دەڕژێ


کە زەردەواڵە،


دەمی خستە ناو

ژیان سێبەرە ،

لە دوای خۆرە تاو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە