کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سزاى خیانەت لەنێوان سەرۆكى هەرێم و دونیاى كوژراودا

Sunday, 08/06/2014, 12:00

2418 بینراوە


ئەوترسەى كەلەدڵمایەو بەردەوام نیگەرنم دەكات، ئەوەیە لێرە لە فەیسبوك، زۆر هاوڕێ،عەرەب وفارس و تورك و ئینگلیز وتەنانەت پاكستانى و هندى و.. یشى م هەیە، زۆرجار بەنقە نق و قاموس شەڕەشەق دەكەومە ئاخاوتنەوە، یەكەم شت كەبۆیان باسدەكەم، ناسنامەى وڵات ومێژوو، دابو نەریت و كەلتور وهونەرو پێشكەوتن و شارستانیەتە، خۆشى لەخۆیان ئەوهاوڕێانەم لە بوارى ژیان پێشكەوتن و دیموكراسى و مافى ژناندا بە سەدان كیلۆمەتر لەپێش ئێمەوەن، لاى ئەوان شتێك نى یە ناوى ئەتكردن وسوكایەتى و كوشتنى ژنان بێت، ژنى سەرۆك و بابایەكى كرێكار و خانمێكى كارگوزار یەك مافیان هەیە. زۆر جار وێنەى رایز و میركڵ و نەوال سەعداوى وتاچەر جولیا بونك(ئەندام پەرلەمانى ئەڵمانیا)و ماریا كارفانیا( وەزیرى پێشوى ئیاڵیا)و(میشیلا برامبیلا)ى سەرۆك وەزیرانى ئۆكرانیا و.....دەنێرن بۆ بەیجەكەم، شانازى دەكەم وهەست بە خۆشیدەكەم كە دەبینم ژنانیش دێنە لەجیهاندا جێ دەستیان دیارە، ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر رەوتى سیاسى و رۆشنبیرى و جفاكى هەرێمى كوردستانیش لێرەو لەوىَ ژنانیش پێیان خۆشە دەركەون بێنە ناو گۆڕپانەكە هێدى هێدى هەنگاو دەهاون ئەو شەقڵە دەشكێنن.
ئەو هاوڕیانەم زۆر بەراشكاوى و بىَ ترس و ئەملا ولا، وێنەى خانمى یەكەمى وڵات ودائەگرن و ،كۆمینت و تەنانەت قسەى سوكیشیان پێدەڵێن، دەیانكەنە كاریكاتێر و مەوزوع بابەتى كۆمیدى.. بەڵام وەك وتم زۆر لەوە ئەترسم كە پێم بڵێن لاى ئێوە ئەوكارانە بوونى هەیە یان نا؟! وەزعى سەرۆكو خێزانەكەى لاى ئێوە چ باسە؟ ئایا ئێوە دەتوانن كارى لەو جۆرە بكەن؟یان بپرسن بڵێن كوا ئادەى وێنەى ژنى سەرۆك وڵات یان خانوادەكەیمان بۆ بنێرە یان بڵاوى بكەرەوە؟
ترسەكەم ئەوەیە و زراوم چووە؟ نازانم چى بڵێم؟ بەچ درۆیەك چەواشەیان بكەم؟ كام وێنەیە بەفۆتۆ شۆپ و تەكنیكى كۆمپیوتەر دەستكارى بكەم ، بڵێم ئەمەیە، خۆناشكرێت هەر وێنەكۆنەكەى مەسعود وخانمە وەزیرەكەى كاروبارى كۆمەڵایەتى دابەزێنم ،كاتێك كە چوبوو بۆ فەرەنسا وەكو خێزانى خۆى بە شاندى ئەوێى ناساندبوو. قیروسیا لەوەش ئەى باشە ئەگەر وتیان خێزانەكەى سەرۆك ناوى چى یە؟ چى بڵێم،یان ئەكەر پرسیان ناوى كچەكانى سەرۆك مان ناوێت، بەس ئەوەنە پێمان بڵىَ ئایا سەرۆكەكەتان كچى هەیە؟؟ چى بڵێم؟! بڵیم ئا ،ئەوا بێگومان ناوەكانیان نازانم ، عوزر لەقەباعەت خراپتر، بڵێم نیەتى ،ئەوا درۆدەكەم. ئەى چى بكەم باشە؟؟
ئەكرێت بڵێم بەرێزان هاوڕىَ بەڕیزەكانم راست ورەوان و بىَ پێچ و پەنا، نازانم هیچ مەعلوماتێكمان لەسەر سەرۆك و خانوادەكەى نى یە، باسكردنى ئەو شتانە بۆ ئێمە هێڵى سوورە، دەست بردنە بۆ حەرام و یاساغەكان، چونكە ئەوە لاى ئێمە شەرەفە .. شەرەف، بۆ مەگەر ئێوە نازانن شەرەفى سەرۆك چەنێك گەورە و گرانە؟! شەرەف لاى ئەو یەك شتە (مێینە) یەو بەس، دەنا شتەكانى دیكە وەك خیانەت و ناپاكى و وڵات فرۆشتن و بىَ حورمەتى وئەتكردن و سەرەنگومكردن وبىَ رێزى ودزى و بىَ ئابڕوى ،سەرسەرێتى وكۆیلەى و جاشایەتى ونۆكەرى. سەربەرزى و مایەى كەرامەتە. ئەو شەرەفەش كەباسیدەكەم تەنها خۆى لە ناوهێنان وباسكردنى كچانى بنەماڵەدا دەبینێتەوە. سەردەشتى هاوڕێم تەنها هەر ئەوەندە لەدەمى هاتە دەرەوە وتى(من عاشقى كچەكەى بارزانیم)بەدڕندانەترین شێوە شەهیدیان كرد. بۆیە ئەو نەریتە بۆوان بۆتە ناسنامە و سەربەرزى ئەوەتا ملهوڕێكى پیاوكوژى خەڵكى دەڤەرەكەى ئەوان كە (دونیا)ى 15 ساڵى شەهیدكرد، یەكەو راست تۆمەتى خیانەت و ناپاكى داوەتە پاڵى، ئەوە دەكات بەهەنجەت گوایە لەسەر ئەوە كوشتویەتى،دەشڵێت ئەوەى بەرگریم لێنەكات و رەوایى نەدات بەوكارەم بىَ شەرەفە. تائێرە رەنگبێت بەس بێت بۆ هەڵسەنگاندنى كەسێكى هەرزە ونەخوێنەوار سادەى وڵات كە هەرەئەوەندە لەژیان وشەرەف و ژن حاڵى بووە، من هیچ قسەیەكم بۆ ئەو بكوژە نى یە، مادام كەسێكە عەشایەر و خێڵەكى پەروەردەى ئەو ئاو و هەواو ژینگەیەیە، هەر ئەوەى لىَ چاوەڕوان دەكرێت، ئەوەى كەپێویستە ئەبێت لەسەرى هەڵوەستە بكەین. وڵاتێك سەرۆكەكەى خێڵەكى و نەخوێنەوار بێت، تا ئێستاش شانازى بە بنەماڵەو عەشرەت وناوچەوە بكات، تائێستاش شەرەف و ناموس وناسنامەو پیاوەتى لەناوگەڵدا دەبینێت ، ئەوە لاى ئەو پێوانە بێت بۆ سەربەرزى وشكۆى دەسەڵاتى خۆى وخێڵەكەى . بۆیە دەپرسم :، ئەى كىَ بێت لەسەر ئەوەى خیانەت وناپاكى لەوڵات دەكات، هەر رۆژەى نەك پیاوێك ئۆردویەك لەدوژمن و ناحەز دێنێتە سەرخاكمان بەبەرچاوى عالەمەوە سوارى پیرۆزیەكانى نیشتمان دەبێت، شەرەفى پیرە دایكم ئەتك دەكات، پەردەى كچێنى خاكم دەدڕێنێت، كىَ موحاسەبەى بكات؟! خۆ ئەگەریش،تەنها وتەنها ئەوەى باسی دەكەن مەفهومى(شەرەف) بۆتە یاساى چەسپاوى خیڵەكى وبنەماڵەتان من یەك پرسیار دەكەم لە جەنابى سەرۆك، ئێوە پایەندن بەیاسا و شەریعەتى ئیسلام وئاین و قورئانەوە، و مەلا زادەن ،ئایا ئەو كاتەى مەلا مستەفا ناپاكى وخیانەتى لە خێزانى دەكرد ،كەس وێراى جەڵدى لێبات، یان تەقەى لێبكات؟ لەكاتێكا ئیسلام دەڵێت (الزانى والزانیە فاجلدوا كل واحد منهما مائە جلدە) یان ئایە بەپێى قورئان ئەو كەسەتان لىَ مارەكرد كە سەرجێگاى و زیناى لەگەڵدا كردوە؟ وەك دەفەرموێت (الزانى لاينكح الازانية او المشركة والزانية لاينكحها الا زان او مشرك وحرم ذلك على المومنين) (. كام لەئێوە نەوە و بەرئەنجامى ئەو بەریەكەوتنەیە؟

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)