ته‌نها له هه‌ولێر دوو حکوومه‌ت هه‌یه
Thursday, 09/06/2011, 12:00
به پێی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌رجی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان نزیکه‌ی ۱۳)ملیارده که چی داهاته‌که‌ی ۳۷۰)ملیۆنه. ئه‌مه نوکته نییه، حه‌قیقه‌ته، حه‌قیقه‌تێکی تاڵ و مایه‌ی نیگه‌رانییه، له کوێ له دنیادا شتی وا سه‌یر و سه‌مه‌ره، سه‌رسووڕهێنه‌ر
ڕوویداوه و هه‌بووه، له کوێ ڕووی داوه وه‌زاره‌تێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر خه‌رجییه‌کانی ده‌یان جار زیادتر بێت له داهات. له مێژوودا شتی وا ڕووینه‌داوه. که واته ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ چییه، مانی بۆ چییه، بۆ ناههڵوهشێتهوه؟ یان گرنگه بۆ کورد و مه‌سه‌له‌ی کوردی وه‌زیرێکی سامانه سروشتێکانمان هه‌بێ با چه‌ند خه‌رج بکات، چه‌ند پاره‌ی تر به فێڕۆ، به هه‌در بدات، گرنگ نییه. پیاوه‌که گه‌وره‌یه، ده‌توانێت به ئینگلیزی قسان بکات، هه‌قی خۆیه‌تی چی ده‌کات، به‌رهه‌مهێنان گرنگ نییه.
یان ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ چه‌ند تاکه که‌سێک گرنگه، بۆ خزمه‌تی چه‌ند تاکه‌که‌سێک کار
ده‌کات، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سێک؟ جه‌نابی ئه‌م وه‌زیره ده‌ستکردی کابینه‌ی
پێنجه به‌ڵام له کابینه‌ی شه‌شدا هه‌ر ماوه به‌ڵام سه‌رۆکی کابینه‌ی شه‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به سه‌ردا نییه و نازانێت چی ده‌کات، هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی‌ش نازانێت وارداتی حه‌قیقی چه‌نده. پیاوه‌که پشت قایمه، ده‌ستی ده‌ڕوات، که‌سیش بۆی
نییه، ناتوانێت بڵێت ئه تۆ چ ده‌که‌ی؟ چونکه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کابینه‌ی
پێنجه، ئه‌و پشتگیری ده‌کات چونکه واردی ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه و که‌سیش نازانێت چه‌نده، که‌سیش بۆی نییه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت، قسه بکات چونکه ده‌بێت به خاین. باس کردنی کاکی هه‌ورامیش خه‌تی سووره، نابێت باسبکرێت، نابێت خۆتانی لێ نزیک که‌ن. که‌واته حزب، ده‌ستی حزبه ئه‌و کاره ده‌کات. که‌واته له
کوردستان حکوومه‌تێکی سێبه‌ر هه‌یه، حکوومه‌تی په‌رتییه به سه‌رۆکایه‌تی
نێچیرڤان به‌رزانی یه و ئه‌م وه‌زیره پیاوی ئه‌وه و بۆ ئه‌و کار ده‌کات و به‌وه‌وه
په‌یوه‌نده. ئایا ئه‌و وارده چه‌نده، چۆن سه‌رف ده‌کرێت ئه‌وه که‌س نایزانێت و بۆ که‌س نییه بپرسێت و بیزانێت. که‌واته نه‌ک ته‌نها دوو حکوومه‌تمان له هاولێر و
سلێمانی هه‌یه، به‌ڵکو ته‌نها له هه‌ولێر دوو حکوومه‌ت هه‌یه. مسعوود به‌رزانیش
باش ئاگای لێیه به‌ڵام بێده‌نگه، وا دیاره ئه‌ویش شتێکی ده‌ست ده‌که‌وێت بۆیه خۆی
گێل ده‌کات. یه‌کێتیش باش له‌مه ئاگاداره به‌ڵام فزه‌ی لێ نایه‌ت، ڵاڵ بووه. ئه‌مه
ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ د. به‌رهه‌م نازانم چۆن قه‌بووڵی ده‌کات، ئه‌مه بۆ سومعه‌تی
خراپه و له سه‌ری ده‌که‌وێته‌وه. که‌واته وه‌زیری سامانهسروشتێکان،وه‌زیری دوو
حکوومه‌ته، به‌ڵام ته‌نها بۆ پارتی ئیش ده‌کات نه‌ک بۆ حکوومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م، بۆ
پارتی یان چه‌ند که‌سێک له بنه‌ماڵه به ملیارد دۆلار داهاتی نه‌وت یان داهاتی
وه‌زاره‌تی سامانهسروشتێکان بۆ خۆیان زه‌وت ده‌که‌ن و لێی ده‌ده‌ن.
نازانم چۆن یه‌کێ به خۆی ده‌ڵێت کوردی دڵسۆز و به‌رانبه‌ر به‌م دزیه، ئه‌م تاڵانه
بێوێنانه‌ی سه‌رانی پارتی بێده‌نگ بێت. دزی ماڵی گشتی، ماڵی مله‌ت به هیچ
شێوه‌یه‌ک کوردایه‌تی نییه. ئینسان مه‌وقفه، ئیتر نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگ بین.
ئه‌گه‌ر به‌رزانی راست ده‌کات، ئه‌گه‌ر خۆی به‌شێک له‌و پاره‌یه نابات، ئه‌گه‌ر
چاکسازی حه‌قیقی مه‌به‌سته ده‌بێت ئه‌م وه‌زیره هه‌واڵه‌ی لێپرسینه‌وه بکات.
ئازادشۆرش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست