کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌به‌رامبه‌ر سازدانی دوو كۆنسێرت بۆ لیستێكی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی:دوو سه‌د هه‌زار دۆلاری ره‌تكرده‌وه�

Thursday, 02/07/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ هونه‌رمه‌ندی گورانیبێژ (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) به‌سه‌ردانێك گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی سازدانی چه‌ندكارو پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری، هه‌ر لەو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌یدا(ئه‌ژده‌ر وه‌هبی)داوای لێكراوه‌ دوو كۆنسێرت له‌ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ساز بكات، به‌ مه‌به‌ستی ڕیكلام كردن بۆ ئه‌ولیسته‌ به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئه‌و كاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌، له‌میانه‌ی لێدوانێكدا به‌م شێوه‌یه‌ باسی له‌ ناوه‌رۆكی هاتنه‌وه‌كه‌ی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆنسێرته‌ی كرد :..

(ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) هونه‌رمه ند له‌سه‌ره‌تایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی:له‌هاتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌مدا به‌نیاز بووم چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ شاره‌كانی كوردستان ساز بكه‌م، لەگه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری هونه‌رییم، بەڵام له‌ بارو دۆخی ئێستادا كه‌ ده‌بینم كوردستان له‌ قۆناغێكی هه‌ستیار دایه‌ و هەڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه‌، بۆیه‌ پێم باش بوو ئه‌و كۆنسێرتانه‌م بۆ كاتێكی تر دوابخه‌م، هیواردارم له‌ دوای هه‌ڵبژاردن بتوانم ئه‌و كاره‌ بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م به‌ ئه‌نجام بگه‌ینم له‌ كوردستان.

ئه‌ژده‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتیشی : هه‌ر له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌مدا له‌لایه‌ن لیستێكی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌نامه‌وێ لێره‌دا ناوی بهێنم و رێزم بۆهه‌موو لیسته‌كان هه‌یه‌، داوام لێكرا دوو كۆنسێرت له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سازی بكه‌م،له‌ به‌رامبه‌ر سازدانی ئه‌و كۆنسێرتانه‌ بڕی (000 200) دوو سه‌د هه‌زار دۆلارییان بۆ دانابووم، كه‌ ده‌م توانی به‌و پاره‌یه‌ (3) ئه‌لبومی گۆرانی به‌رهه‌م بهێنم لەگه‌ڵ چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێك، به‌ڵام من له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا هه‌ڵوێستی خۆم یه‌كلایی كرده‌وه‌ و ڕه‌تم كرده‌وه‌، چونكه‌ من هونه‌رمه‌ندم گۆرانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كورد ده‌ڵێم به‌ بێ جیاوازی، ئێستا من ئه‌و كاره‌ بكه‌م جه‌ماوه‌ری لیسته‌كانی تر لێم دڵگران ده‌بن، چونكه‌ پێم وایه‌ هونه‌رمه‌ند تەنها موڵكی یه‌ك حیزب و یه‌ك لیست نیه‌ به‌ته‌نیا به‌ڵكو موڵكی میله‌ته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام خۆزگه‌ ئه‌وكاره‌ بۆ هه‌موو كورد بوایه‌ نه‌ك بۆته‌نها لیستێك، یاخوود بۆ كارێكی خێرخوازی بوایه‌ بۆ مناڵان یاخوود بۆ ماده‌ی (140)ی شاری كه‌ركوك بوایه‌ ئه‌و كات به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌شدارییم ده‌كرد به‌بێ دوو دڵی شانازییم پێوه‌ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ له‌ ئێستادا بۆ ئه‌و قۆناغه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لیسته‌كان له‌ مل ملانێكی سه‌خت دان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، من به‌ پێویستی نازانم به‌شداریی له‌و كاره‌ بكه‌م، داوا له‌سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانیش ده‌كه‌م خۆیان به‌دوور بگرن له‌ به‌شداریی كردنی كاری له‌و جۆره‌ بۆ هه‌ڵبژاردن چونكه‌ هونه‌ر په‌یامێكی گه‌وره‌و جوانه‌ پێویسته‌ بپارێزرێت، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌ بكه‌ین خه‌ڵك هان بده‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی تر بۆ هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ پێویسته‌ پشتگیری له‌ ئه‌زموونی كوردستان بكه‌ین.

هونه‌رمه‌ند(ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد و گوتی : هیواخوازم په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان، ببێته‌ مایه‌ی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان،هه‌روه‌ها ئومێده‌وارم پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی خوازانه‌ به‌ڕێوه‌ بێت،دوورله‌هه‌موو كارێكی ئاژه‌وه‌ گیری و ناشرین كردنی هه‌ڵبژاردن خوانه‌خواسته‌، هیوام وایه‌ هه‌موو لیسته‌كانی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی كوردستان، ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ به‌رنامه‌ی جوانتر و باشتر كار بۆ پێشخستنی ئه‌زموونی كوردستان بكه‌ن و دوژمانانمان پێ خوۆش نه‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاره‌ هیواردارم خه‌ڵكی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی جوان پێشوازی له‌م هه‌

ڵبژاردنه‌ بكه‌ن و هه‌ر كه‌سه‌ و ده‌نگ بۆسندقی خۆی بۆ كام لیسته‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆی بۆ بدات.

ئه‌ژده‌ر له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا سوپاسی پێشوازی گه‌رمی جه‌ماوه‌ری كرد له‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی و له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی:سوپاسی جه‌ماوه‌ر وگویێگرانی گۆرانی كوردی ده‌كه‌م، كه‌ به‌شێوازێكی فراوان پێشوازییان له‌ ئه‌لبومه‌ تازه‌كه‌م كرد، به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌ر ژمێره‌یه‌ی له‌ بازاڕه‌كاندا كراوه‌و هه‌روه‌ها ستافی كۆمپانیا كۆره‌ك میوزیك یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی بووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا به‌ شێوه‌یه‌ ئۆرجیناڵ ئه‌و ڕێژه‌ گه‌وره‌ی لێفرۆشرا بێت، هیواردرم جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دۆستی كورد له‌مه‌و دوا به‌ شێوه‌ی ئۆرجیناڵ گه‌وره‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانما بکرن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌ كار كردن و به‌رهه‌می جوانتریان پێش که‌ش بكه‌ین، له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌مدا كاری كلیپی گۆرانیه‌كی ترم ته‌واو كردووه‌، كه‌ ئه‌ویش گۆرانی (ماچ)ە یه‌كه‌م تراكی ئه‌لبومه‌ تازه‌كه‌مه‌و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ بەرگوێی بینه‌ران.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە