سەرکردەی بێ حورمەت
Sunday, 12/10/2014, 12:00
2328 بینراوە
ئیستا تورکیا خاوەنی پارتی و بارزانی و داعشە.
ئایا سەرکردەکانی باشور شایانی جنێون؟ یان تیرۆر؟
نە تیرۆر . نەجنێو . شایانی سوتاندن.
ووشەی(بێ حورمەت) جنیۆ نییە. پێناسەیە بۆ قورسایی. لەزۆر زمانی میللەتانی ئیسلامدا بەمانای جۆربەجۆر بەکاردێت، لەهەندی ناوچەی کوردساتنیشدا ئەم وشەیە بۆتە روومەت، مانای ئابڕوو دەگرێتەوە. لە زمانی ئەکادیمی و سیاسیدا دەبێتە (بەها)، کە ئەو ووشە جوانەیە سەنگی پاراستنی قورسایی مرۆڤ و مرۆڤبوون دەپێوێت. لە رێگای سەرکردەکانی کوردەوە دەتوانرێت پێوەریش بۆ گەلی باشور دابنرێت، کە ئیستا گەلێکی بێ (بەها) مرۆییەکانن.
گێڕهارد شڕۆدە سەرۆک وەزیرانی پیشوی ئەڵمانیا بە هیملۆت کۆڵ سەرۆک وەزیران ووت تۆ شەرەفی سیاسیت نییە.
کۆبانی : سمبوڵە بۆ حورمەتی تاکی کورد
سیاسەت لەسەر دوو بنەما سەقامگیرە:
١: ئیستراتیجیتی (مرۆیی) نەتەوەیی .
٢: ئیستراتیجیتی تۆلە.
هەر بزوتنەوەیەکی سیاسی بەتاڵ بێ لەم دوو ئیستراتیجیە. ئەو بزوتنەوەیە دبێتە هەرا. ئەو بێحورمەتییەی ئیستا بۆتە مۆڕاڵی گەلێ باشور میژووەکەی دەگەریتەوە بۆ ساڵانی شەست. واتە سەردەمی داعشی جەلالی و مەلایی. سەردەمی بێ حورمەتکردنی تاکی کورد بێ بەهاکردنی ژیان و خاکی کوردستان. بوونی ئەو دوانە ئیستراتیجی مرۆیی کوردی سریەوە. بەم هۆیەشەوە ئیستراتیجیتی تۆڵە لە هزری تاکی کوردا وونبووە.
جارێکی تر شالاوی دۆلاری پیتڕۆڵ بەها و حورمەتی تاکی کوردیان پووکانەوە. گەلی باشور ئامادەی ئەوەی نەما سزای سەرکردە خائینەکانی بدا. کەواتە زەمینەی سیاسەتی داعش لەباشوردا چاوەڕوانە.
هەڵۆێست وەرگرتن بەرامبەر بە کۆبانی هەڵوێستە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی. بەشێک لە ئێمەی کورد دەیەوێت وەک مرۆڤ ئازاد بژی. لەولاشەوە گەرەکیانە بیانکەن بە کۆیلە. خەبات دژی کۆیلە بوون لوتکەی بەهای مرۆی مرۆڤە . تاک بێت یان کۆمەڵ، ئازادی کرد بە قوربانی بەرژەوەندی لە مرۆڤەوە دەبێ بە ئاژەڵ . ئەمە کۆلتوری سەرانی باشورە. رەوشتی مەسعودە هەر ئەو بوو سنوری لەسەر برسیەکانی بەشیك لەنەتەوەکەمان داخست. ئیستا تورکیا و مەسعود دەیانەوێت ئەو دەنگە ئازادە کپبکەن. لێرەوە ئەو پرسیارە سنگی میژووی گەلی باشور دەگرێ ئەری ئێوە گەلن یان بەرغەل؟
لەجەنگدا بێ یان لە ئاشتی تاوانبار سزا نەدرا ئاسایشی کۆمەڵگا لە گرێژەنە دەچێتە دەرێ.
دوای کۆبانی سەرەی هەولیرە
داعش بەرێکەوەت دروست نەبووە، بەریتانیا و ئەمەریکا داعشیان دروستکرد. تورکیا بۆ ئیستراتیجینتی فاشیانەی خۆی بەکاری دەهێنێ.دەمێکە تورکیا باشوری پڕ پتڕۆڵی داگیرکردوە، دوای شکستی کۆبانی سەرەی شاری هەولێریش دێت. بەدڵنیاییەوە ئەو بەرگرییەی ئیستا فریشەکانی کۆبانی لە کۆبانی دەیکەن سمێڵ فشەکانی هەولێر نایکەن. ئیران ووتی بە 70 پاسدارەوە ئێمە هەولێرمان لە داعش پاراست..جیاوازیی لە نیوان داعشی جامانە سوور و داعشی بەرگ ڕەش، تەنیا ڕەنگە. ئیستا تورکیا خاوەنی پارتی و بارزانی و داعشە.
کورد میللەتێکی بێ ئیستراتیجیە، بۆتە قوربانی ئیستراتیجی تورکیا و ئەمەریکی. هاوبەشی فرۆکەکانی ئەمەریکا دژی داعش تاکتیکە نەک ئیستراتیج . ئەمەریکا نایەوێت داعش لەناو بچێت . هیزی ئاسمانی ئەمەریکی زۆر لەوە بەهیزترە داعش لێی یاخی بێت. جیاوزای نیوان سوپای عیراقی سەدام و داعش بەراورد ناکرێ کاتێک سوپای عیراق لە مانگی ئۆگۆستی1991 کوێتی داگیرکرد سەرۆکی ئەمەرکی بۆش (باوک)24 فرۆکەی جەنگی F 15بە تەواویی تەقەمەنییەوە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری کۆنگریس . رەوانەی عیراق کرد. بەخیرایی 800 کم لە کاتژمێرێکدا و لەماوەی 10 کاتژمێر بێ وستاندن و پشودان 12000کم بڕی وگەیشتنە گۆڕەپانی جەنگەکە.
سنوری گەمژەیی . گەوجی لەسیاسەتدا
یەکیتی نیشتمانی کوردستان یەکێتی شەلاتییەکانی کوردستانە
پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی خیانەت و دزەکانی کوردستانە
گۆڕان بزووتنەوەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەی کە پارتی و یەکێتیی دەیکەن، درۆیەکی گەورە و پاشقولێکی پشتشکێنە.
هەموویان پێکەوە رێکخراوی فەسادیین، نەک رێکخراوی سیاسیی
ئەلتەرناتیف چییە؟
دروستکردنی رێکخراوێکی ڕادیکالێ نیشتمانی ڕۆح نەتەوەی. بۆ پاککردنەوەی باشور لەسەرانی مافیا و شەلاتی.لە رۆژنامەنووس و مەلای سیخور و ریکخراوی ئیسلامی سیاسی.
رێکخراوێک ئەوەی سنوری بەرژەوەندی نەتەوەی کورد ببەزینی.بەسزای تاوانی گەورەی نەتەوەیی سزا بدرێ. ئەمە یاسایەکە لە تەواویی نەتەوەکانی جیهاندا پیادە دەکرێ. دەبێ کوردیش وابێ.دەنا چارەنووسی لە ئیستا باشتر نابێ.