کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایكۆلۆجى پیاوانى دەسەڵات (2)

Tuesday, 12/05/2009, 12:00


تاڵانكردنو دزینو بەفیڕۆدانى سامانى میللەت، لەوڵاتانى ئاسیایى بەگشتىو وڵاتانى ئیسلامیدا بەتایبەتى... مێژوویەكى كۆنى هەیە، لەمێژە دەسەڵاتداران وەكو گورگ بەربونەتە حەپەلوشكردنى سامانى نەتەوایەتىو هەركەسێك وێرابێتى بێتە دەنگو دەستى پیسیانى خستبێتەڕوو... ئەوەپیاوانى دەسەڵاتو كاسەلێسو دەهۆلأ كوتو ماستاوچییەكانى دەورییان درێخیان نەكردووە لەكوشتنو گرتنو راونانو ناوزڕاندنیان .
لەسەردەمى خەلیفەى دووەمى موسڵمانان، خەلیفە(عوسمانى كوڕى عەفان)دا لەبەر لاوازبوونى خەلیفەو رازیبوونى قەومو قیلەو كەسوكارى بێئابڕوانە سامانى میللەتیان تاڵان ئەكرد، لەوكاتەدا ئەندیشەمەندو سۆفى گەورەى ئەو سەردەمە(ئەبو زەڕى ئەلغەفارى) كەنزیكترین یارانى پێغەمبەرى ئیسلام بوو، بەئاشكراو لەهەموو بۆ نەیەكدا ناڕەزازیى خۆى دەرئەبڕىو پەردەى لەسەر تاوانەكانیان لائەبردو!، ئەوەبوو بەكوچەو كۆڵانەكانى شاردا ئەسوڕایەوەو بەدەنگى زوڵاڵى، یەكێك لەئایەتەكانى سورەتى(التوبە)ى دووبارە ئەكردەوە كە ئەڵێت(ئەوانەى خەریكى كۆكردنەوەى ئاڵتوونو زیونو لەپێناوى خوددا سەرفى ناكەن.. هەواڵى ئەشكەنجەى پڕ ئازاریان بدەرێ!) بەجۆرێك كە پیاوانى دەسەڵاتو دەستو دایەرەكانیانى هەراسان كردبوو!، ئەوانیش بۆ داكۆكى لەخۆیان ئەیانووت(قورئان) مەبەستى ئێمە نییە، بەڵكو مەبەستى جوولەكەكانە كاتێك ئەبو زەڕو یارانى زیاتر فشاریان بۆ هێنان دەسەڵات بڕیارى ئەنفالو نەفى بەسەر(ئەبو زەڕ)دا سەپاندو ئەوەبوو خۆىو ژنو مناڵەكانى دوورخرانەوە بۆ(ئەلڕەبزە) كەجێگەیەك بوو لەقوڵایى بیابانى جەزیرەى عەرەبیداو هەتا مردن لەوێدا مایەوە. نمونەیەكى ترى دەسەڵاتدارى تاڵانچى خەلیفەى عەباسى(موستەعسیم بیلا)یە ئەمیش هەروەك دەسەڵاتدارە تاڵانچییەكانى تر، چاوچنۆكانە سامانى میللەتى هەڵئەلوشى لەسەردەمى ئەمدا(هۆلاكۆ) هێرشى كردە سەربەغدادو داگیریكرد خەلیفە زیندانى كرا، لەژورە تاكەكەسیەكەیداو بەفەرمانى(هۆلاكۆ) هەركات برسیبوایە سینیەك ئاڵتونو زیوو خشڵى گرانبەهایان بۆ دائەناو، پێیان ئەوت بیخۆ! بەمجۆرە لەناو چەندەها سینى پڕ ئاڵتونو زیوو خشڵى گران بەهادا لەبرسا مرد!.
چەكەرەى تاوانى تاڵانكردنو دزینو بەفیڕۆدانى سامانى میللەت لەناو ئێمەى كوردیشدا نوێ نییە من ئەوەى لێرەدا مەبەستمە نێوان جووڵانەوەى چەكدارى كوردستانە، كەئەوى رۆژێ بەمەبەستى داكۆكى كردن لەمیللەتو رزگاركردنى كوردستانو باشتركردنى ژیانى خەڵكەكەین! دابوومانە شاخو دۆلأو دەشتەكان، مرۆژ بۆ ویژدان باسى ئەوەبكات لەسەرتاوە كادیرو پێشمەرگەكانى(كۆمەڵە) زۆر دەروێشانە دواى بیروباوەڕ كەوتبوون هیچ جیاوازییەك لەنێوان سەركردەو پێشمەرگەدا نەبوو، بەڵام ساڵان هاتوو رۆژگار چوو وردە وردە مۆرانەى جیاوازى سەرى هەڵدا! ئیتر لێپرسراو ئەبێت لەماڵى ئاغاو شێخەكاندا داوەت بكرایە، ئیتر ئەبێت رانكو چۆغەى لەبەردابێت كڵاشى هەورامى لەشارەوە بۆ بێت، كڵاشینكۆفى موزەلىو دەمانچەى چواردەخۆرى سێ تەرەقە سورى ئەڵقەدارى پێ بێت، جگەرەى رۆزمەن بخوات، زۆرى نەخایاند مەقەڕات دروستبوو لەوێنەدەرێدا ویسكى ئۆڵدپار ئەخورایەوە، دەوڵەمەندە ماستاوچییەكانى شار بەئاشكراو بەنهێنى بەهەزار دیناریان ئەنارد بۆ مەزروفاتى مەقەڕ! جەنابى سەركردە بەلادكرۆز هاتوو چونى ئەكردو پێشمەرگە بەپێ! هەرئەو تۆوە ناجسنەبوو كە ئەم تاڵانچیەى پیاوانى دەسەڵاتى بەرهەم هێنا!
لەناخى هەموو مرۆڤێكى ئاساییدا دەستگایەكى چاودێرى هەیە خۆمان پێى ئەڵێین ویژدان هەروەها چەند دەستگایەكى تر كە هەرلەم جیابوونەتەوە هەمیشە لەململانێدانو ئەم دەزتگا بچوكانەى تر بەردەوام داواكارى جیا جیایان لەدەستگا سەرەكیەكە هەیە! هەر ئەو دەستگا(ویژدانى) هەیە كەلەژێر رەخنەو چاودێرى دەرەكیدا رێگەنادات دەزگاكانى تر حەزو ئارەزووى زۆر لەمەرامەكانیان بهێننەدى! بەمجۆرە زۆركات مرۆڤ لەخراپەكارىو زیان گەیاندن بەكۆمەلأ دوورئەخاتەوە.
بەڵام ئەو دەستگاى ویژدانە.. لەناخى پیاوانى دەسەڵاتداو لەژێر كاریگەرى دەزگاكانى حەزوو ئارەزوو بەپشتیوانى هەندێ كارى دەرەكىتر..وردە وردە ئەپوكێتەوەو ئەمرێت!، لەناخى ئەم نەخۆشەدا رەقیبێك نابێت هۆشیارى بداتێو لەڕێگە لاداندا سەرزەنشتى بكاتو جڵەوى بگرێ وەكو هەر ئاژەڵێكى وەحشى لەناو ئەم جەنگەڵستانەدا بەرئەبێتە گیانى وڵاتو سامانو كانزاو خێروخێراتى تاڵان ئەكات، هیچ باكى نییە، شەو ئاسوودە سەرئەنێتەوە وەك نەباى دیبێو نەباران... نەئاهوو نزایى دایكو ژنى شەهیدانو ئەنفالكراوەكان كارى تێ ئەكاتو نەگوێ ئەداتە داواو تكاى سوپاى گەنجانى بێ ئیشوكار، بێمنەتە لەگلەیىو گازندەیى چوتیارانى هەژارى كوردستان كەتادوێنێ ئەركێكى قورس بوو بەسەریانەوە، شیكارى رۆژانەیان زیاتر تاڵانكردنى سامانى میللەتە باكیان لەهیچ نییەو سنوورى تاڵانییەكانیان فراوانتر ئەكەن، هەربۆیە یەكێك لەسەركردەكانى دوو حیزبە گەورەكە لەگەرمەى كارەساتەكەى هەڵەبجەدا وتبووى: ئێمە چەند كارەساتى وامان پێویستە بۆ پێشەوە چوونى دۆزى كورد!!(دیارە مەبەستى راستەقینەى ئەو سوركردەى تاڵانچیانە بوارى زیاتر بۆ تاڵانكرد)
هەر بۆ هەڵسەنگاندنى ئەم تاڵانچیانە سۆفى گەورەى ئیسلام(شێخ عەبدولقادرى گەیلانى) ئەڵێت: سامانو مرۆڤ لەدووتاى تەرازوودان، تاسامان قوورستربێت مرۆڤ لەتاكەكەى ترى ترازووەكەدا زیاتر هەڵئەكشێ، واتە زیاتر سووك ئەبێت!!.
چارەسەركردنى ئەم نەخۆشانە تەنیا لەڕێگەى دادگاوە ئەبێت، ئەو دادگازیەى كە هیچ دەسەڵاتێك لەسەریەوە نییەو بێ باكە لەچنگو دڕكەكانى دەسەڵات لەكونجى زیندان توندیان ئەكاتو سامانى تاڵانكراوى میللەتیش ئەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى میللەت.
وأن غدا لناڤرە القریب





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە