کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵێكى ونبوو....................ئاكۆ غەریب

Tuesday, 27/04/2010, 12:00


زۆر كەس هەن تا لە ژیاندا ماون بەبەردەوامی سەرقاڵی ئیشكردنن بۆ بژێوى گوزەرانیان ،كەچی نەك كورد وەتەنی خۆیان بۆ دروست ناكرێ بەڵكو تەواوى ژیانیان بەهەژارى وكەمدەرامەتى ئەبەنە سەر ، بەپێچەوانەوە هەندێ كەسیش هەن بێ ئەوەى بە قەدەر رۆژێكی كرێكارێك ماندو بێ (لە پڕێ ئەبنە كوڕێ)و هەر زوو ئەبێتە زلە دەوڵەمەندێك بە هەموو خزمەتگوزاریەكى سەردەم و بە رەفاهى ئەژی، نمونەى ئەم جۆرە كەسانەش كابرایەكى وەك (ئاكۆ غەریب)ە كە حاڵی حازر (بەڕێوەبەرى ناوەندى چاپەمەنی و راگەیاندنى خاك) و(سەرپەرشتی مۆزەخانەى ئەمنە سورەكە) و(بەرێوەبەرى گۆڤاری سیخوڕمە) و (فەرمانبەرى یەكێك لە فرمانگاكان بێ دەوام كردنە) ،كە بێگومان لە هەریەكەیان موچەیەكى باشی هەیە...بە حساب خۆی و گۆڤارەكەى باس لە گەندەڵى و دیاردەى ناشایستە ئەكات، كەبێگومان پێچەوانەى تەواوى خۆیەتی ،چونكە ئەبێ یەكەم كەس ناوى خۆی تۆمار بكات لە بەناو گۆڤارەكەى،، بەهەرحاڵ من ئەپرسم لە (هێرۆ ئیبراهیم) پێدانی چەندین پۆست بە تەنها كەسێك ئایا كارێكی باشە؟!!...بێگومان من و هەموو خەڵكی ئەڵێن نەخێر چونكە ناتوانێت هیچ كام لە ئیش و كارەكانی بەرێوەبەرێت، دڵنیاشبن لەوەى زۆرینەى خەڵك نیگەرانن لەوەى كەسانێك هەبن بەو شێوەیە بۆیان بچێتە سەر و لەبەرامبەردا ژمارەیەكى زۆر لەخەڵكی لێهاتوو و بەسەلیقە و شارەزا هەبێت بەڵام وەلاوە بنرێن و دوربكەونەوە و وڵات جێبهێڵن وەچیتر ئینتیمای نیشتمان و نەتەوەییان نەمێنێ........................ خوێنەران ئەمەوێ ئەوەتان پێراگەیەنم كە (ئاكۆ غەریب) ى شێوەكار چەند ساڵێكی بەرلە ئێستا (لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو كرێچیەكى سەربەرز) كرێچی ماڵان و تەنانەت ئۆتۆمبێلیشی نەبوو بەڵكو بەپاس هاتوچۆی ئەكرد ، تائێرە قسەكانم زۆر ئاساییە،، بەڵام ئەى بۆ تەنها لەماوەیەكى كورتدا بووە خاوەنى ئۆتۆمبێلی جۆرى توێتا لاندكروزەر ناسراو بە (وەنەوشە) مۆدێل 2009 نرخەكەى نزیكەى 60000 هەزار دۆلارە ،هاوسەرەكەى توێتا پرادۆ مۆدێل 2008 بایی نزیكەى 450000 هەزار دۆلارە ،خانویەكى گەورەو گرانبەهاى خەیاڵی لە نزیك مزگەوتی عەلی كەمال، لەگەڵ ڤێللایەكی ئاخر مواسەفات بە كەلوپەلی ناو ماڵ و باخێكی گەورە لە نزیك زاڵگەى سیتەك كە تایبەت دایناوە بۆ گەشت وسەیران ،بروابكەن نرخی زەوى و ڤێلاكە زۆر زۆر خەیاڵیە لە سیتەك ،،تەرخانكردنی لاندكرۆزەرێك(مۆنیكا) بە شۆفێرەوە بۆ كارى تایبەتی خۆى و هاتوچۆ پێكردنی،، تكام وایە لە ئاكۆ بە مانشێتێكی گەورە لە سیخوڕمەكەى بنوسێ (من این لك هژا ئاكو) ؟!!! لەكاتێكدا چەندین كەسی هەژارو كەمدەرامەت و پاشماوەى ئەنفال و بەركەوتوانى چەكى كیمیاوى هەیە بەنەشتەرگەرییەكی نەخۆشیەكەى لەدەرەوە لە مەرگێكی نزیك رزگارى ئەبی سەفەركردن بۆ ئەوان نیە،،كەچی لای ئاكۆی گەندەڵ گەشتكردن بۆ ئەوروپا و بۆ نەخۆشی ئاسایی و سادەى خێزانەكەى وەك سەردانی كردنی شارێكی هەرێم وایە ... دروستكردنی مرۆڤی ئاوا گەندەڵ و دەوڵەمەندكردنیان بەوجۆرە ئەوەندەى دیكە پێگەى دەسەڵاتی (ىن ك) لاواز و بێ هێز دەكات ،هەڵبژاردنەكانی ئەم دووایانەش گەواهی ئەو راستیەن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە