دادگه له ده‌ستی تاوانباردا
Monday, 23/12/2013, 12:00
2312 بینراوە
دادگه وه‌کوو ده‌زگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، له سێسته‌می هه‌ر وڵاتێک‌دا باڵایی و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیارداندا هه‌یه. ئه‌م ده‌زگه‌یه، چونکوو له‌سه‌ر ژیان و مافی خه‌ڵك بڕیاڕ ده‌دات، له‌وێدا هاووڵاتی ده‌توانێ مافی خۆی وه‌رگرێته‌وه، یان سزای خۆی وه‌رگرێت.
کاتێک ئه‌م ده‌زگه‌یه له سێسته‌می نادیموکراسیدا ده‌که‌وێته بن ده‌ستی حیزب، یان له خوار حیزب و بڕیار به‌ده‌ستانی حیزب‌دا ده‌بێت، ئه‌وا زه‌لیل وبێ ده‌سه‌لات ده‌بێت. واتایه‌ک بۆ دادگه و دادوه‌ر نامێنێته‌وه. له‌م سێسته‌مه‌دا له دادگه، دوو جۆر ده‌سته‌ی تاوانبار بوونیان ده‌بێت. یه‌که‌م ده‌سته‌ی تاوانباران ئه‌و که‌سانه‌ن، که له چینی هه‌ژارانن، ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه، هه‌ر کات دادگه بیه‌وێ ده‌یان ئاخنێته کونجی زیندان. ئه‌وانه‌یش زۆر جاری وایه که‌سی بێ تاوانیشیان تێ ده‌که‌وێت، له ئه‌نجامی ناهۆشیاریی یاسایی و هه‌ژاریی و نه‌خوێنده‌واری و بێ ده‌سه‌ڵاتی وبێکه‌سیدا ده‌بنه نێچیرێکی باشی دادگه. ئه‌و کاته به‌بێ به‌زییانه فه‌رمانیان به‌سه‌ردا ده‌برێت و ده‌بن به قوربانی چینه باڵاکان و ده‌سه‌ڵاتداران.
ده‌سته‌ی دووه‌می تاوانباران له چینه باڵاده‌ستکانن و ده‌ست رۆیشتوون هه‌ر تاوانێک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیان ده‌چێته سه‌ر. دادگه‌یش له ئاستیاندا ده‌سته‌و وه‌ستانه، بۆ په‌رده پۆشکردنی یا بێ ده‌نگ بوون له ئاستی تاوانه‌کانیان، سیناریۆی جۆربه‌جۆری بۆ داده‌رێژن، یان فایله‌کانیان وه‌ک به‌ردی بن گۆمی لێده‌که‌ن. ئه‌م دیاردانه له کۆمه‌لگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا که‌لتوورێکی باوه، عێرا ق و کوردستانی باشوور نموونه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ن. ئه‌وه جۆری تاوانباری یه‌که‌ممان دیاریکرد . تاوانباری دووه‌م دادگه و دادوه‌ره‌کانن، ئه‌وانیش دووجار تاوانبارن له‌به‌رده‌م یاسا و تاوانباران.
جاری یه‌که‌م ئه‌رکه‌که‌یان وه‌ک پێویست جێ به‌جێ ناکه‌ن له ئاست تاوانباری سه‌ره‌کی، که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن، که‌م ته‌رخه‌می ده‌نوێننن و چاوپۆشی له تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن و ئه‌رکه یاسایییه‌که‌یان به جێ ناگه‌یه‌نن جا ئه‌وه، یان له ترسانه یانیش ئه‌و دادگه‌یانه له‌ژێر ڕکێفی تاوانباردان و خۆی دادوه‌ره‌کانی داناون، بۆیه‌یش هه‌رکات حه‌ز بکات، گۆڕانکاری به‌سه‌ر بڕیاره‌کانی دادگه‌دا ده‌هێنێت. جاری دووه‌م کاتێک دادگه‌یه‌ک نه‌یتوانی وه‌ک پێویست ئه‌رکه‌کانی به جێ بگه‌یه‌نێ و تاوانبارێک بداته دادگه، یان تاوانبار ملکه‌چی یاسا نه‌بوو، یان له‌مپه‌رێک دروستکرا له‌به‌رده‌م کاره‌کانی و پێشێلی یاسا کرا، دادگه و دادوه‌ر باشتره ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و به‌یانێک بڵاو بکاته‌وه بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی.
دادگه و تاوانبار له ده‌ره‌وه، ئه‌ڵمانیا به نموونه، دوای ساخبوونه‌وه‌ی تاوان له‌سه‌ر که‌سێک، یان دادگه داوای که‌سێک بکات بۆ لێپرسینه‌وه، به نامه‌یه‌ک، داوه‌تنامه‌یه‌کی بۆ ده‌نێرن، ڕۆژ و کات و شوێنی بۆ دیاری ده‌کرێت، فۆرمێکیشی له‌گه‌ڵ بۆ ده‌نێرن، که خه‌رجی تێچوون و چه‌ند کاتژمێر کاری به‌جێ دێلێت پڕی بکاته‌وه و بیداته‌وه. دادگه پاره‌که‌ی بۆ سه‌ر حسابی بانک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی که‌سی داواکراو پارێزراو ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تاوانبار تاوانه‌که‌ی مه‌ترسیدار بێت وه‌ک بکوژ، یان تیرۆریست، یا بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌کان، یان باندی مافیایی ئه‌وه دوای چاودێری کردنێکی باش ،له کاتی گونجاو‌دا ده‌یگرن وده‌یبه‌ن بۆ زیندان.
لێره‌دا هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخی کوردستان زۆر له‌گه‌ڵ ولاتانی ڕۆژئاوادا له رووی دادگه و تاوانباردا جیاوازه. له‌ڕووی که‌لتوور و یاسا‌و ئاستی هۆشیاریی و سه‌روه‌ری یاسا و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه. له کوردستاندا تا ئێستایش به ته‌واوی یاسا سه‌روه‌ر نییه ،له‌به‌رده‌م دادگه هه‌مووان وه‌ک یه‌ک یه‌کسان نین، حزب به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی زاڵه به‌سه‌ر جومگه‌کانی دادوه‌ری و فه‌زای گشتی.
به‌پێی ماده‌ی" 406" بێت ده‌بێ تاوانبار بگیرێت و زیندانی بکرێت، به که‌فاله‌تیش ئازاد ناکرێت، ئێستا یه‌کێک له بکوژانی ڕۆژنامه‌نووس "کاوه گه‌رمیانی" به‌م ماده‌یه تاوانباره، که‌چی تا ئێستایش نه‌گیراوه، واتا ئه‌م تاوانباره له پۆلی دووه‌می تاوانبارانن له سه‌رووی یاساوه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستایش که‌سێک به گومان تاوانبار بوایه به ماده‌یه‌کی خه‌فیفیش ئه‌وه ده‌گیراو ماده‌که‌شیان بۆ قورس ده‌کرد هه‌ر شه‌وی یه‌که‌م پێسته‌یان ده‌برده ده‌باغخانه و ده‌یاندا به سه‌رجه‌م که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنیش، ده‌یان تاوانی تریان پێ په‌رده پۆش ده‌کرد.