کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فوئاد حوسێنیش قسەى كرد

Saturday, 09/08/2014, 12:00

2307 بینراوە


قسەكانى فواد حوسێن ، وەك قسەى شەڕوانێكى بەزیو وا بوون ، شەڕوانێك كە بیەوێ بیانوو بۆ شكست بێنێتەوە ، ئەو دەیگوت داعش چەكى زۆر پێشكەوتوى پێیەو پێشمەرگە ناتوانن شەڕى ئەو چەكانە بكەن، ئەمە بۆ كەسێك كورد بێت و تۆزقاڵێ ئاگاى لە شۆڕش و بزوتنەوەو هەراكانى كورد بێت ، ووتنى عەیب و عارێكى مەزنە ، ئاخر كوا كەى كام بزوتنەوەى كورد چەكى زۆر باشى هەبووە لە شەڕى خۆیدا دژى دوژمن، جگە لە ماوزەڕو بڕنەوو، سینى و بەم دوایانەش هەندێ چەكى تر ، هەر ئەو چەكانەش شەڕى ناپاڵم و سوپاى ئینگلیزى و عوسمانى و بەعس و تورك و فارس و كیمیایى و كۆپتەرو تانك و فڕۆكەیان پێكراوەو كەسیش بەو جۆرەى ئەم بابایە هاوارى لێبەرز نەبوەتەوە، ئەم برادەرە چیرۆكى شەڕەكانى گەرمیان و روو بەڕووبونەوەى گەلە جاش و سوپاى بێژمارى دڕندە ئاساى نەبیستوە ، كە بە كڵاشینكۆفەوە بۆ ماوەى دەیان سەعات شەڕى قورسى سوپاى بەعس كراوە، وەك شەڕەكەى حەمك ، یان شەڕى تەنیا چوار پێشمەرگەى ناو چەمچەماڵ كە تا هەر چواریان شەهید بوون شەڕى كۆپتەرو تانك و تۆپیان كرد،ئەم پیاوە كە پۆستێكى بەرزیشى هەیەو ئەركى ئەوەیە لانى كەم لەبەر ئەو پۆستە خۆى وانیشاندات كە ناترسێ و ئامادەیە سبەینێ زووتر بچێتە بەرەكانى جەنگ ، كەچى ووتى داعش بە هەزاران چەكداریان لە سوریاوە بۆ هاتوە ، ئەو لە بیرى چوو ، ئەوەى ئەو دەیڵێ دوو ساڵە شەڕڤانانى رۆژئاوا لە كۆبانى و شوێنەكانى دیكە شڵپ و شۆیان دەر ئەكەن و شەڕى قارەمانانە بەرابەریان دەكەن ، لە كاتێكا ئاكپارتى و ئەردۆغان پەیتا پەیتا دەستەى نوێیان دەخسە ریزەكانیانەوە ، لە گەڵ ئەوەش رۆژێك سەركردەیەكى پەیەدە هاوارى ئەوەى لێبەرز نەبوەوە، كە ئیدى ئەوان ناتوانن شەڕى ئەم قول و قاچ رووتانە بكەن ، كە ئێستا فواد حوسێن دەڵێ ناتوانین شەڕیان بكەین و داعشیش وێنەى بەنداوى موسڵ نیشان ئەدات ، كە تەنانەت فریانەكەوتون كەناڵەكەى كوردستان تى ڤیش بكوژێننەوەو هەڵاتون ، ئاخر چۆن هەڵنەیەن كە رەنگە هەندێك لە بەر پرس و فەرماندەكانى پێشمەرگە بە هەمان چاوى كاك فواد سەیرى ئەم داعشانە بكەن .
ئەو قسانە لە دۆخى ئاوادا لە ش پڕوكێن و هەترەش بەرە ، دەكرا لانى كەم ئەو مادام ئەوروپاى دیوە ، زایباى لە كاتى شەڕو رووبەڕووبوونەوەدا نمونەى وەك چەرچڵ و دیگۆڵ چیان ووتوە ، دەبوایە لە برى ئەو قسانە كە وەك پاكانە وابوو بۆ فەرماندە هەڵاتوەكانى 15 شارو شارۆچكەیان بەكەمترین شەڕ بەخشیە داعشەكان ، لە برى ئەوەى مژدەى ئەوەى بدایە كە بەو زوانە داعش لە موسڵیش دەردەكرێ زۆر خوێن ساردانە گوتى بەنداوى موسڵیش لە دەستى ئەواندایە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)