کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاماژه‌كاني يه‌كه‌م گۆنگره‌ي نيشتماني بزتنه‌وه‌ي گۆران

Sunday, 29/12/2013, 12:00

1640 بینراوە


نه‌ تاكتيك و گۆرانكاري له‌واقعيدا به‌ نا ته‌بايي له‌بير و ئايدۆلۆجيدا داده‌نرێت وه‌ نه‌ پێشێل كردني پرينسيپه‌ كلاسيكيه‌كاني به‌ستني كۆنگره‌ وه‌ك تاكه‌ سه‌رچاوه‌ي ره‌وايي ده‌سه‌لاَت به‌ نوێگه‌ري و به‌ گه‌شه‌ كردنێكي ريشه‌يي ده‌ژمێردرێت,
كۆنگره‌ چيه‌
كۆنگره‌ داب و نه‌رێتێكي سياسيه‌ له‌مێژووي پارت و ده‌سه‌لاَتدا بۆ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ قۆناغێكي نوێ له‌ به‌رخوودان و خۆنگونجاندن له‌ گه‌لَ گۆرانكاري هه‌بوو له‌ ديمه‌ني گشتي ولاَت و ناوچه‌كه‌ كه‌ ئاسته‌مه‌ ئيتر به‌ شێوازي كۆن هه‌لَسووكه‌وت و (ئيحتوا) بكرێت, ناوه‌رۆك و سه‌رخه‌ته‌كاني هه‌ر گۆنگره‌يه‌ك له‌ هه‌لَبژاردني (هه‌يكه‌لي) رابه‌رايه‌تي پارت و پرۆگرامي سياسي و پێداني ره‌وايي و ده‌سه‌لاَت به‌و ئۆرگانانه‌ سه‌رچاوه‌ وه‌رده‌گرێت,
ئاماژه‌كان
(1) بزتنه‌وه‌ي گۆران به‌ ژماره‌ي (24) كورسيه‌ي ئێستا ئيتر ناتوانێت وه‌ك بزتنه‌وه‌يه‌كي سياسي به‌ كاري ئۆپۆزسيۆني هه‌لَسێت له‌قۆناغێكي ته‌واو نوێ له‌ كاري سياسي و حيزبي له‌ كوردستان كه‌ چاخي يه‌كلابوونه‌وه‌ي كێشه‌ هه‌لَپه‌رسراوه‌كان و كه‌لَه‌كه‌ بووه‌كانه‌ و جۆرێك له‌پاكتاوي سياسي ده‌خوازێت بۆ گه‌يشتن به‌ ده‌سه‌لاَتي تاكره‌وي له‌ئاينده‌يه‌كي نيمچه‌ درێژخايه‌ندا له‌هه‌موو كوردستاندا له‌دواي شكست پێهێناني نموونه‌كاني كاري به‌ره‌يي و هاوپه‌يمانێتي و حكومه‌تي بنكه‌ فراوان به‌ پێچه‌وانه‌ي چه‌مكي خۆشباوه‌ريه‌وه‌ كه‌ پێي وايه‌ پرۆسه‌ي ديموكراسي له‌گه‌شه‌دايه‌, ئه‌گه‌ر چي ئه‌م گۆرانكاريانه‌ زاده‌ي پرۆسه‌ي هه‌لَبژاردن بوو به‌لاَم وا دياره‌ هه‌موو لاينه‌كان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جارێكي تر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌ كوردستان, وه‌ك نموونه‌ش ده‌ست بردني ده‌سه‌لاَت له‌ ناوچه‌كانياندا بۆ كاري تووند و تيژي و تێكداني باري ئێستا له‌ كۆمه‌لَگا و هه‌ره‌شه‌ كردن به‌ را ده‌ست نه‌كردني ده‌سه‌لاَت به‌ گوێره‌ي شايسته‌كاني دوا هه‌لَبژاردن ئاماژه‌يه‌كي ئاشكرايه‌ بۆ چه‌سپاندن و سه‌پاندني ئه‌و ره‌هه‌نده‌ به‌ تايه‌بتي له‌ره‌فتاري يه‌كێتي نيشتمانيدا به‌ زه‌قي ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نانه‌ت نه‌يانشاردوه‌ته‌وه‌ و له‌دوا پَشنيازي سياسياندا به‌ رووني داوايان كردووه‌ له‌ پارتي كه‌ به‌ گوێره‌ي قورسايي سياسي و ئيقليميي و رێكه‌وتن نامه‌ي ستراتيجي مامه‌لَه‌يان له‌ گه‌لَ بكرێت نه‌ك به‌ گوێره‌ي شايسته‌ي (ئينتخابي),
(2) به‌ستني گۆنگره‌ له‌شاري هه‌ولَير نيازێكي ئاشكراي گۆرانه‌ بۆ كار كردن له‌سه‌ر بنكه‌ي كۆمه‌لاَيه‌تي پارتي ديموكراتي كوردستان و هه‌ژموونه‌كه‌ي له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا له‌دواي رامالَيني يه‌كێتي له‌زۆنَگه‌كه‌ي له‌كاتێكدا گۆران خودي پارتي به‌ سه‌خت ترين به‌ره‌بستي سياسي و ئابووري و كۆمه‌لاَيه‌تي ده‌زانێت له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ و پلانه‌كاني بۆ گه‌يشتن به‌ ده‌سه‌لاَت له‌ كوردستان,
(3) گۆنگره‌كه‌ به‌خشيني ره‌وا و ده‌سه‌لاَتي ته‌واو بوو به‌ رێكخه‌ري گشتي بۆ سه‌ركردايه‌تي كردني بزتنه‌وه‌كه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌ره‌و ئه‌و ئارمانه‌ مه‌زنه‌ و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ي په‌راوێز بۆ بير و باوه‌ري جياواز و ته‌نانه‌ت لێدوان له‌ ده‌ره‌وه‌ي گووتاري فه‌رمي رێكخه‌ري گشتي و داخستني ده‌رگا به‌ رووي بوون به‌ بزتنه‌وه‌يه‌كي سياسي نا كلاسيكي كه‌ نه‌ريتي گۆريني خسته‌ پالَ پرنسيپه‌كاني تري ناو (قاموسي) سياسي وفه‌رهه‌نَگي كۆمه‌لَگاي كوردي له‌ هه‌ولَداني بۆ ئاينده‌يه‌كي جياواز له‌وه‌ي ئێستا باوه‌, بێ گوومان تاوه‌كو ماوه‌يه‌كي دووريش هه‌موو بزتنه‌وه‌كه‌ ئه‌لَته‌رناتيڤي شياوي نابێت بۆ كه‌سايه‌تي كاريزماي رێكخه‌ري گشتي هه‌ر بۆيه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ له‌ پرۆگرامه‌كاني كۆنگره‌ نه‌بووه‌ و كه‌سيش بيري لێ ناكاته‌وه‌
(4) گۆران تا ئه‌و كاته‌ي زه‌مينه‌ و هه‌ل و مه‌رج بۆ جێ به‌ جێ كردني ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ ده‌ره‌خسێت نه‌نَگي تيادا نادۆزێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گه‌لَ پارتي و ته‌نانه‌ت له‌ گه‌لَ يه‌كێتيشدا حكومه‌ت دروست بكات وه‌ك چۆن له‌ گه‌لَ به‌ره‌ي ئيسلاميدا كاري ئۆپۆزسيۆنيي به‌رپا كرد, تا ئه‌و كاته‌ نواندني نه‌رميي سياسي و كه‌نار خستني ئايدۆلۆجيه‌كاني به‌ شێوه‌يه‌كي كاتيي و پراكتيزه‌ كردني تاكتيكي نزيك بوونه‌وه‌ي له‌پارتي ده‌كرێ له‌خزمه‌ت بزتنه‌وه‌كه‌ و گه‌لدا بێت له‌حكومه‌تێتي (برا دوشمنه‌كان), به‌ گشتي جياوازيه‌كي ئه‌و تۆ به‌ دي ناكرێت له‌ نێوان هه‌ره‌مه‌كه‌ي ستالين و دره‌خته‌كه‌ي نه‌وشيروان له‌ په‌يوه‌ند به‌ كاري رێكخراوه‌يي و سياسي و حيزبيدا.
مامۆستا محمد گه‌رمياني
شرۆڤه‌ كاري سياسي
سلێماني
27.12.2013

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)