نێچيره‌ڤان بارزانی بەردەوامە لە داگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی موڵکی خەڵکی کوردستان
Thursday, 10/05/2012, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست ٢ / هەولێرسهرچاوهيهكی نزيك له عه‌بدوڵموته‌ليب بارزانی سه‌رپه‌رشتياری گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين كه موڵكی نيچيره‌ڤان بارزانیيه، ئه‌وەی ئاشكراكرد، له كاتی كردنه‌وه‌ی هۆتيل (ديڤان)، كه له ١٣ نهۆم پێك هاتووه و به پێنج ئه‌ستێره ناسراوه.
ئه‌وه‌ی گووت، کە ئه‌و رۆژه‌ی هۆتيل ديڤان به ره‌سمی له‌لايه‌ن نيچيره‌ڤانه‌وه كرايه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و ژماره‌يه‌ك له كونسۆلگه‌ريه‌كانی بيانی له هه‌ولێر، سه‌باح مليحم گه‌وره راويژكاری بازرگانی نيچيره‌ڤان بارزانی به پێكه‌نينه‌وه گووتی من هۆتيله‌كه‌م دروست كردووه، به‌ڵام نيچيره‌ڤان ده‌ڵێ خاوه‌نی ئه‌م هۆتيله كورديكی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئەمە له كاتيكدا چرای شه‌ريكی سه‌رباز هه‌وراميش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌و هۆتيله نيچيره‌ڤان بارزانی بۆ نه‌بيله‌ی هاوسه‌ری درۆست كردووه، كه كچی مه‌سعود بارزانیيه.
سه‌باح مليحم ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه هۆتيل ژيان له دهۆك و هۆتيله‌كانی خانزاد و شيراتۆن له هه‌ولير موڵكی نێچيره‌ڤان بارزانين.
شایانی باسە نيچيره‌ڤان بارزانی زۆر هه‌وڵی دا سامان و مولكه‌كانی نزار حه‌ناش بكاته ناوی خۆی، به‌لام به هۆی (فه‌خری كه‌ريم) راويژكاری جه‌لال تاله‌بانی و خاوه‌نی دارمه‌دا كه هه‌رشه‌ی له نێچيره‌ڤان بارزانی كردبوو، ئه‌گه‌ر سامان و مولكه‌كانی نزار حه‌نا داگيربكه‌ی ئه‌وه له رووی سياسيه‌وه زه‌ره‌ر ده‌كه‌يت، بۆيه نێچيره‌ڤان بارزانی هۆتێلی شيراتۆنی به‌سره و نه‌ينه‌وا ئەوروپی وازلێهينا بۆ نزار حه‌نا و چه‌ند پرۆژه‌يه‌كی ديكه‌ی ناو هه‌ولێر كه نزار حه‌نا به هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه له نێچيره‌ڤان بارزانی. سه‌ندبوه‌وه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست