کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


150 دەفتەر دۆلار. دو مۆنیکا. 40 دەمانچە

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1721 بینراوە


لە درێژەی ئەو ساختەکاریانەی سەرانی پارتی و یەکێتی بۆ هەڵ خەڵەتاندنەوەی عەشرەت و چینو توێژەکانی کوردستان و ماستاو کردن بۆیان و دەنگ کڕینی خەڵکی. بە پارەی دزروای میللەتی کوردی کڵۆڵ بە پاروی قوتی مناڵانی ڕەش و ڕوتی پێشمەرگەو کەس وکاری ئەنفال و کیمیاباران و زیندانیانی سیاسی و خەڵکی زیان لێکەوتوی تەواوی شارو دێهاتەکانی کوردستان.. دواخستنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا لە لایەن سەرانی مافیاو پارە پەرست تەنهاو تەنها بۆ ئەوەی بواریان هەبێت چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان کەچەندین ساڵە نارەزایەتی دەر دەبڕن بە پارەی دزراوی خۆمان ئاشتمان بکەنەوە واتە ڕۆنی خۆمان بۆ لە سەری خۆمان بدەنەوە . ئەگەر چی هەمو ئەم تەسەڕوفاتانەی سەرانی مافیای کوردی دژی یاسای هەڵبژاردن و دژی یاسا نێو دەوڵەتیەکانە و دەچێتە خانەی تەزویرو ساختەکاری یەوە . بەڵام لە لای دەسەڵاتی فول نادیموکڕاتی و قەرەقوشی هەردو بنەماڵە کە یاسا لایان بە پۆلێکە ڕینگۆیانە هەڵس و کەوت دەکەن. موهیم ئەوەیە کورسیەکەیان لەق نەبێت و دەسەڵات نەدۆڕێنن و بۆ ماوەی چەند ساڵی تریش بتوانن سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە کە لەسەر خوێنی تەواوی ڕۆڵەکانی وەبەرهەم هاتوە بدزن و بە کەمالی ئیسراحەت دابەشی دو بنەماڵەی بکەن و خەڵکی بەشمەینەتو ڕەشو ڕوتی کوردستانیش با هەر سیر بخواو زوڕنا لێبدات. لە تازەترین پارە بەشینەوەو ساختەکاریدا یەکێتی و پارتی وەك چۆن برابەش بودجەی کوردستان ئەدزن هەستاون بە پێدانی 150 دەفتەر دۆلارو 2 مۆنیکاو 40 دەمانچە بە کوێخا سمایلی تەلانی کە ئەم کارە لەڕیی دکتۆر بەرهەمەوە کراوە. وەك مەلا بەختیاربۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە وتی ئەو پارە بەشینەوەیە پارەی پێش هەڵبژاردنە. وادەزانێ خەڵکی کوردستان ئەوەندە گێلە نازانێ ئێوە بە پارە دزراو دەنگ دەکڕن.ئەوە جگە لەوەی لە سلێمانی دەیان بەڵێنی سەیرو سەمەرەیان بە خەڵکی داوە وەك بەخشینی 10 ملێۆن دینار بە پێشمەرگەکانی ئەیلول و دوبارە فۆرم پڕ کردنەوە بە ئاوارەکانی شەڕی ناو خۆ کە گوایە لە پیرزین و کەس نەزان زەویان دەدەنێ بەڵام لە راستیدا تەنها بۆ چەواشە کردنیانە و بە س چونکە ئەوە سەری پێنجەم جارە فۆرم بە ئاوەرەکانی پارتی پڕ دەکرێتەوە لە 2003 وە دەستی دەستیان پێدەکەن. کە چی لە هەمان کاتدا لە هەولێرو لە هەندێ لە لقەکانیتر ئەو باس و خواس و فۆرم پڕکردنەوەیە هەر بونی نیە ئەوە جگە لەوەی یەکیتی 10000 دەمانچەو 5000 لایپتۆپی حازر کردوە بۆ دەنگ کڕین و لە ڕێگەی دلێری سەید مەجیدەوە لا چاخانەو شوێنە گشتیەکان دو وەرەقەو سێ وەرەقە دەکات بە گیرفانی خەڵکدا تا دەنگ بە لیستی دزەکان بدەنەوە . بۆیە سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە سور دەزانن کە خەڵکی سلێمانی ئامادە نیە دەنگیان پێبدەنەوە بۆیە ماوەیەکە قورسایی دۆلاری دزراو بەشینەوە ڕوی لە سلێمانی کردوە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)