کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شووته‌كه‌ی KNNبه‌رعه‌موود كه‌وت !!

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خواوه‌ند و دین و قوورئانه‌وه‌ ئه‌بن به‌ پیاوو سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م دنیاو ئه‌و دونیاشیان ئه‌دۆڕێنن ، دونیاو قیامه‌ت ئه‌فرۆشن بۆ كڕینی خۆشی ئه‌مڕۆ ... ڕه‌فاهیه‌ت و مه‌نسه‌ب و ئۆتۆمبیل ئیمتیازات و پۆزو لووت به‌رزی ئه‌كه‌نه‌ تاكه‌ ئامانجی خۆیان و تێده‌كۆشن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و پێگه‌ی خۆیان له‌و دونیایه‌ی كه‌ ته‌نها پێنج و دوو ڕۆژێكه‌و ته‌واوبوونی له‌ده‌ماری په‌ناگوێی هه‌ركه‌سێك نزیكتره‌ ، درۆو كزب و دووڕوویی ڕووه‌تێكی دیاری ده‌مووچاویانه‌و ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ڕاستی له‌مه‌زه‌بیاندا نییه‌ ! له‌سه‌ره‌وه‌ شتێك ئه‌ڵێن له‌ ژێریشه‌وه‌ شتێكی تر ... یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌و حزبه‌ی كه‌ ئێستا بۆته‌ كۆمپانیایه‌ك بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و خۆ ژیان و خۆشگووزه‌رانی بۆ هه‌ندێك به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌تا دوێنێ‌ دژی بوون ئه‌مڕۆ تیای بوونه‌ته‌ وه‌زیر و گزیر ، شه‌وی 2/1 ی 5 ی 2010 له‌به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌نددا به‌جۆرێك جه‌مال حسێن بوو به‌عیبره‌ت ، له‌به‌رده‌م به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی تر بچووك بویه‌وه‌ ، دكتۆر موسه‌ننا زوو زوو پۆرتی ئه‌خسته‌ ناو مشتیه‌وه‌ و به‌ نووكته‌یه‌كی سیاسی ئه‌یكرده‌وه‌ به‌ قه‌پاغه‌كه‌ی خۆیدا KNNیش خه‌ریك بوو گۆڵی خۆی لێبكات كاتێك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ شووتێكی ئاڕاسته‌ی جه‌مال حسێن كرد له‌سه‌ر مه‌وزوعی نانبڕاوه‌كان و وویستی بیخاته‌ داوێكه‌وه‌ كه‌ قووڕ به‌سه‌ریا بپێوێ‌ هه‌تاماوه‌ به‌ڵام ئه‌فسوس شووته‌كه‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ به‌ر عه‌موود كه‌وت ڕۆشتنی جه‌مال حسێن بۆ گرده‌كه‌ هیچ موهیمی و پیاوه‌تی و شه‌هامه‌تێكی تێدا نییه‌ دوور نیه‌ له‌ئاینده‌شدا به‌ته‌واوی ڕوو بكاته‌ ئه‌و هه‌واره‌ و وه‌ك ڕیفۆرمیستێك خۆی بنووێنێ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە