وەزیرى پەروەردە شەهیدمان هەیەهێشتا خوادروستى نەكردوە !!!!!!!!!!
Friday, 15/05/2009, 12:00
1198 بینراوە
بەڕێزم وەك دەزانین لەم ڕۆژانەى دوایدا وەك پڕوپاڵنتەیەكى هەڵبژاردن خۆت وتەنى ئیمزات لەسەر دامەزراندنى 650 قوتابى دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكان كردووە لەوەشیان دڵ خۆشتر ئەوەیە ئەم ناوانەش لەسەربنەماى خاوەنى شەهید و ژمارە هاتۆتەوە ، ئەوەش باش بزانە وەزارەتى شەهیدان وەزارەتێكى گەندەڵەو ئەو ناوانەش كە هاتونەتەوە كە گوایە خاوەن شەهیدن بڕوا بكە شەهیدى واى تێدایە هێشتا خواى گەورە دروستى نەكردوە وە بیریشى لە دروست كردنى نەكردۆتەوە. وە ئەمە بەناوى خاوەن شەهید دامەزراوە وە مافى كەسێكى كەى خواردوە بۆیە پێم باشە بەدوادا چوون بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن ئینجا لەسەر بنەماى شەهید خەڵكى دابمەزرێنن. بۆ ڕاستى ئەم مەسەلەیە بەڵگەم لایە ئەگەر ئەتەوى پەیوەندى بكە بە كوردستان پۆست بۆئەوەى ئیمێلى من وەربگرى.