کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی ئایا دەزانیت ؟

Wednesday, 02/03/2011, 12:00




کاتێک خەڵکی کوردستان بە گشتی وسلێمانی بە تایبەتی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی " تونس و میسر " هاتنە سەر شەەقەماکان و خۆپیشاندانیان ساز کرد، دواتر ئاراستەی خۆپیشاندانەکان گۆڕا بەرەو لقی چوار، کێ بووە گێرە شێوێنێ وئاژاوەی دروست کرد ؟
خۆ خەڵکی سلێمانی وئەو جەماوەرە شاهیدی ئەوەن کە چۆن پیاوەکانی " ئەمنە زەردەکەی" لقەکەی تۆ بە كڵاشینکۆف وBKC لە حاڵەتی ئامادەباشیدابوون و لە کەمین دابوون بۆ مێردمنااڵ ولاوانی خێرلە خۆنەدیوی شار.
بارزانی ! شوشەی پەنجەرەی مۆڵگاکانی ئێوە بە نرخترە یان خوێنی گەنجانی شارەکەم ؟ تۆ ئەزانی بە قەدەر هەموو ئەو بەردانە پیاوە کلک زەردەکانی تۆ دڵۆپە خوێنیان ڕشت و لاوانی شاریان شەهیدو بریندار کرد.
بارزانی تۆ ئەتوانی کۆتایی بەم خۆدزینەوەیەت بێنیت ، سەردانێکی کوردستانی لە خوێن هەڵکێشراو بکەیت و ىیتەوە پیرە هەولێر بکەیت ؟ تا بەچاوی خۆت ببینی ، کە پیاوەکانی دەزگای " پاراستن " ت چۆن کۆمەڵێک لات و لووت وچەقۆکێشیان بڵاوکردۆتەوە بە ناو شارە دێرینەکەی قەڵاومنارە ، بۆ ترساندنی گەنجانی هەولێر.
ئاخر ئێوە زمانی گفت وگۆ دەیالۆگتان لاڵەو نایەتە گۆ. بۆیە هەمیشە لەبەرامبەر دەنگە ئازاکان وپێنووسە بوێرەکاندا هەمیشە بێ وەڵامن.
ئێستاش هاتوی لە دوورەوە هەڕەشە ئەکەیت و ئەڵێیت ((هەرکەسێ کاری توندو تیژی بکا لە کوردستاندا جێ ی نابێتەو)) بارزانی کەمێک بە ویژادنەوە سەرنجی ئەو کرتە ڤێدیۆیەی بدەو بزانە جگە لە جەلادەکانی تۆ کێ دەستی ئەچیتە خوێنی ئەو مناڵە دوانزە ساڵەی چەمچەماڵ ...!
ئاخر نازانم چۆن دڵتان هات دڵە بچکۆڵانەکەی لە لێدان بخەن ؟ لە کۆتاییدا ئەڵێم :

بە هەڕەشەو گوڕەشەتان لاوانی شار ئەترسێنن
ئێوە خەیاڵتان زۆرخاوە ئەوانە بەعسی بەزێنن
ئەتانەوێ هەتاکو کەی کوردستان لە خوێن هەڵکێشن
لە جێ ی ئەوەی گوڵ بڕوێنن نەمامەکان هەڵئەکێشن ،
بارکەن بڕۆن هەتا زووە لێخۆشبوونتان زۆر مەحاڵە
میلەت مەرگی پێخۆشترە هەتا کوو ئەم ژینە تاڵە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە