سۆزداری دکتۆر بۆمڵ ۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌کی کیمیای و کۆمه‌ڵکوژی له کوردستان
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1368 بینراوە
سۆزداری دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ په‌ڕلمانتێری حزبی سۆسیالست له په‌ڕلمانی هۆڵندا بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌کی کیمیای و کۆمه‌ڵ کوژی له کوردستان په‌رلمانی هۆڵندا، 23 مارت 2009
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11:00 پێش نیوه‌ڕۆ خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر به ئاماده بوونی مامۆستا شێرزاد، په‌یام و ڕاسپارده‌ی به‌شدار بوانی مه‌ڕاسمی ترۆتست کردنی چه‌کی کیمیای و کۆمه‌ڵ کوژی و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵندا، له ڕێگای په‌رلمانتێری حزبی سۆسیالیستی هۆڵندا دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ گه‌یاندرایه په‌رلمانی هۆڵندا. دڵنیای کرا له‌سه‌ر گه‌یاندی ئه‌م په‌یام و ڕاسپاردانه به په‌ڕلمانی ئه‌وروپا. میکانیزمی چۆنیه‌تی چاو‌دێر کردنی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ دادگای کردنی تاوان باران، چۆنیه‌تی به جیهانی کردنی تراژیدیا کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی که به‌سه‌ر کوردا گوزه‌ریان کردوه، دانانی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له شاری لاهای له هۆڵندا و سه‌ردانێکی مه‌یدانی په‌ڕلمانی هۆڵندا و حزبی سۆسیالیستی هۆڵندا بۆ کوردستان و هه‌ڵه‌بجه گفت‌و گۆی له‌سه‌ر کرا.
جێگای سوپاس و پێزانینی هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانه که به‌ڕێز دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ زۆر به جدی و ڕاشکاوانه داکۆکی له کێسی کورد ده‌کات له په‌رلمان و حکومه‌تی هۆلندا.