ئاوا دەگۆرێت !؟
Monday, 07/09/2009, 12:00
هەمیشە گوتن ئاسانتربووە لە كردار،كردایش هەمیشە بەوجۆرەنیە كە دەیخوازین،جیهانی پێش هەڵبژاردنیش ئەو جیهانەیە كە پرە لە دروستكردنی خەیاڵ و بەبەهەشت كردنی وولات بۆ هەژاران، چی باشبێت دەڵێت من ئەوەت بۆ دەكەم وچیش خراپبێت ئەڵێ ئەوە لە ئێمە بێ بەریە.هەڵبژاردنەكانی 25/7 بۆ خەڵكە هەژار و داماوەكەی ئەم وولاتە گەشیبینیەی زۆریپێدان بەوەی ئەمجارە چەندین فریاد رەسی میهرەبان وولات دەكەنە بەهەشت و بە فەرشی فریِو تاكەكانی ئەم ولاتە بە ئاسماندا گەشتپێدەكەن،چەند خۆش دەبوو لە 20/8 یەكەم دانیشتنی پەرلەمان نیوەی ئەو بەڵینانەمان بینیایە،بمانبینیایە كە بەڵێ گۆڕییان و گۆرانكاری بوو.بەڵام چیمان بینی؟
لەیەكم دانیشتنی پەرلەمان خەڵك بە تاسەوە چاوەروانی هەڵوێستی توندی دەكرد،پێیوابوو چیتر قوش بۆی نیە لە درزی یاساوە كاربكات.بەڵام هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بێ هەڵبژاردن یەكێكی تربوولە درێژەدان بەو فێڵەسیاسیە سەركوتوانەی دووحزبەكە،نەكەس هۆڵەكەی جێ هێشت نەكەس وێرای تەنها لەبەر بەڵێنەكانی بەخەڵكی دابوو بوێرانە خۆبكاتە ركابەر تا وەك مەكتەب سیاسیەكانی حزب بەچەپڵە تەواو نەبێت.
ئاشكرایە گرنگی هەڵبژاردن تەنها ئەوەنی یە كە كێ لەگەڵیەتی،بەڵكو گرنگیشە بزانرێـت چەند دەنگ نارازیەو چەند دەنگیش لە گوماندا دەژی.
نامانەوێت باس لە هەموو لیستەكا بكەین چونكە زۆر لەسەر ئەوان لە رابردووا وتراوە.بەڵام لیستی گۆران كە دووەم لیستی ناو پەرلەمانی كوردستانە ووەك لیستێكی نوێ خۆی دەردەخات پێچەوانەی هەموو ئەو ووتانەی پێش هەڵبژردن و ئەودەنگ وسەدایەی دەیانگۆری و رێیان لە دووبارە بونەوەی ناشرینیەكان دەگرت.لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بێ هەڵویسَتیان پیشانی خەڵكیدا،جێ خۆیەتی بپرسین ئایا بۆ ركابەرێكیان نەبوو بۆئەو پۆستانە؟ئایا لە دەرنەچوون دەترسان لەكاتێدا ئەنجامەكان روونبوون؟یان پێشتر وا راسپێرابوون؟ئایا پێشتر كەخۆیان كۆبونەوەیان كردبوو ئەگەری فێلێكی وایان پێش چاو نەخستبوو؟ یەكێك لە ئەندام پەرلەمانەكانیان دەڵێت" دەستمان بەرزكردەوە تێبینی بدەین،گوێیان بۆ نەگرتین"باشە ئەی بۆ هۆڵەكەتان جێنەهێشت،ئێوە كە بەڵێنتان داوە بە خەڵكی بوێربن وگشت گەندەڵیان ئاشكرابكەن،ئایا هەر رەخنەگرتن بە قسە پێویستە؟ئایا ئەمە لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانی بوو كە چەندساڵە خۆڵی پێدەكرێتە چاوی خەڵكی یان لەبەر عەیبە؟ ئەندام پەرلەمانێكی تری ئەولیستە دەڵێت"ئەندامەكانمان بە زنجیرەی پیتەكان دانرابوون،بۆیە نزیك نەبوین لەیەك نەماتوانی راوێژبكەین"ئەمەش رەشبینیەكی ترمان بەرامبەر ئەولیستە پیشان دەدات كەپێشتر خۆیان بۆ كارێكی لەم جۆرە ئامادەنەكردووە،وە هیچ ئەندامێكی لیستەكە بێ پرس و راوێژی ئەوانی تر یان سەروی خۆیەوە ناتوانێت خودی خۆی بێت بۆیە نەیانتوانیوە خۆیان كاندید بكەن،ئەمەش جوینەوەی رابردووە بێزراوەكان نی یە؟.
گەر رووداوەكان هەر چوۆن بوو بن گۆران لەیەكەم دانیشتندا جەماوەرەكەی خۆیان بێ هیوا كرد،لەیەكەم چركەدا پێیان ووتین كە فێڵەكانی لیستی كوردستانی زۆر لە وریاییەكانی لیستی گۆران گەورەترە،لە كاتێكدا لە خولێ پیشووی پەرلەماندا سەركەوتووتر بووە ،كەبە هەڵبژاردن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانراون.
لێرادا نابێت ئامادەنە نەبوونی "نەوشیروان مستەفا"و گاریگەری لەسەر ئەو دانیشتنانە فەرامۆش بكەین،ئایا بۆ ئامادە نەبوو؟گاڵتەی
بەو جۆرە قەرەباڵغیانە دێت،یان هۆیەكی گونجاوی هەبووە بۆخۆی ؟ئایا ئەگەر ئامادەبوایە رەوتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی نەدەگۆڕی؟لەكاتێكدا لەسەرەتای دامەزراندنی لیستەكەیەوە وەك كاریزمایەك پیشاندەدرا كە كەلەبری ئەوەی ئەو گەورەی بنوێنێت بچێت بۆلای خەڵك خەڵك بچوكیان دەنواند و دەچن بۆلای ئەو .
بۆیە لێرەوە دەبێت بەدووبارەبوونەوەی كاری لەم جۆرە خوێندنەوەیەكی تر بۆ "معارەزە"لەم ولاتەدا بكرێت و بزانرێت ئەمانە تاچەند عەقلەیەتێكی تازەن و تاچەند دەرچووی هەمان ئەو قوتابخانە گەندەڵیەن كە ئەوان رەخنەی لێدەگرن.چونكە ئەوەی بینرا گۆرانكاری نەبوو بەڵكو رابردووبوو لە كاتێكی تازەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست