پرسیاره‌ک له کوردستان پۆست و وڵامێک بۆ به‌ڕێز هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
کوردستان پۆست خۆی وه‌ک مه‌نبه‌ری ده‌نگی کپکراوی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێنێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌کانی بڵاوکراوه له‌م سایته‌دا ئاماژه به باشوری کوردستان ده‌که‌ن.
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئێوه نیشتمانپه‌روه‌رێکی کوردن، نابێ هه‌وڵ بده‌ن که ڕاستیه‌کان له هێچ به شێكی کوردستان دا چه‌واشه نه‌کڕین؟
گه‌لۆ لای ئێوه جیاوازی هه‌یه له گهندهڵکاریهک که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یان سه‌رکرده‌یه‌کی تری ڕۆژهه‌ڵاتی یان باکوری بیکات؟
گه‌لۆ "کوردستان خه‌ونی شاعیرانه" (وه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی)" ئه‌مه لای نوسه‌رانی کوردستان پۆست خه‌یانه‌ته، ئه‌رێ "خه‌ڵکی کوردستانی ئێڕاق حوکمی زاتی خۆی هه‌یه‌و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێران کیماباران کراوه (وتوو وێژی دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو له ته‌له‌فیزۆنی ئێڕاق ڕۆژێک دوای کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه و له‌گه‌رمه‌ی ئه‌نفال دا). ئه‌مه چیه لای نوسه‌رانی کوردستان پۆست؟
بۆچی تا ئێستا کوردستان پۆست حازر نه‌بووه بهدواچوونهوهیهک بكات له سه‌ر ڕاستیه‌کانی ڕۆژ هه‌ڵات یان باکوری کوردستان؟
گه‌لۆ گه‌نده‌ڵکاری هه‌ر له باشوری کوردستان دا هه‌یه؟ پاره‌ته‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان قه‌ت گه‌نده‌ڵی ناکه‌ن؟ و نه‌یان کردوه؟
هاوڕێیان تکایه ده‌رخستی ڕاستیه‌کان خزمه‌تێکه به کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و شاردنه‌وه‌شی عه‌کسه‌که‌ی. خۆتان وه‌ک کوردستان پۆست له زۆر شوێن فلتێر ده‌کرێن، به‌ڵام ئێوه‌ش هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی له قاسملو، پ.ک.ک. ، په‌ژاک بکرێت، یان ئیهمالی ده‌کن، یان ته‌نیا بۆ ماوه‌کی که‌م بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، و له‌ترسی ڕه‌خنه‌ی که‌سانی تر، له‌بنی ده‌نووسن "ئێمه لێی به‌رپرسیار نین". گه‌لۆ جیاوازی ئێوه چیه له‌گه‌ڵ فلتێرکهرهکانی بارزانی و تاڵه‌بانی؟ گه‌لۆ شکتان له خۆتان نییه که له نێو ئێوه‌ش دا ڤیروس دروست بوبێت؟
ئه‌گه‌ر ده‌تان هه‌وێت به‌ڕاستی خزمه‌ت به دۆزی کورد بکه‌ن، تکایه بێلایه‌ن بن. ده‌نگی ڕه‌خنه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که له دژی ئێوه‌ش یان هه‌ر لایه‌نه‌ک ده‌نوسرێن بڵاو بکه‌نه‌وه و مافی یه‌کسان به هه‌موان بده‌ن.
گه‌لۆ تێهه‌ڵدانی کاسپکارکارانی کۆڵکێش له‌سه‌ر گومرگ نه‌دان، له لایه‌ن گریلاکانه‌وه له قه‌ندیل، باشترنیه بڵاو بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌کانی پ.ک.ک له ئه‌ندامه‌کانیان بپرسنه‌وه، نه‌ک ئێوه بیشارنه‌وه. گه‌لۆ ئه‌گه‌ر وهشاردرێت، ئهوگریلایهش له‌دوا ڕۆژدا گه‌نده‌ڵ نابێت و وه‌ک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵی لێ نایه‌ت؟ (کوسره‌ت ڕهسوڵێش کاتێک که له قه‌ندیل بوو، وه‌ک قاره‌مان نێوی ده‌رکردبوو).
به‌ڕێز کاک هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی
من ناوم هه‌یه و له هاوسه‌نگه‌رانی هه‌ره نزیکی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بوومه و ئێستاش له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن دا ده‌ژیم. به‌ڕێزتان له ڕۆژئاوا دا ده‌ژین و بۆی هه‌یه ئاگادار نه‌به‌ن که ئێمه مانه‌ند "سڕڕێکه وا له‌دڵمانا، گه‌ر بیێژین زمان ئه‌سوتێ، گه‌ر نهیێژین، مێشک و یه‌سقان ئه‌سوتێ". چۆنت حاڵی که‌م. ده‌بێ وه‌ک عه‌ڕه‌به‌که‌ی به‌سره تا ئازادی وڵات له ژێر زه‌وی دا بژین.
به‌هه‌ر حاڵ، هاونیشتمانی به‌ڕیز، هێنده پشوو سوار مه‌به. من مه‌به‌ستم خزمه‌ت بهنهتهوهکهمه، که تۆش یه‌کێک له‌وانه‌ی که ده‌م هه‌وێت ئاگاداری ڕاستیه‌کان بێت. تۆ منت به باڵه‌که‌ی تری قاسملوه وه گرێداوه. (جه‌ماعه‌تی مه‌لا).
من هه‌موو سه‌رکرده‌کانی حیزبی دێموکڕات له 1972 تا ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌ک تاوه‌نبار ده‌بینم. (تهنیاشههید سادق شه‌ره‌فکه‌ندی هیچ ده‌ستی له خه‌یانه‌ته‌کان دا نه‌بووه و تاوان بارنییه).
به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر هێنده له‌سه‌ر دێموکڕات بوونت سوری و شانازی ده‌که‌یت، فه‌رموو چاوه‌که‌م بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی دووی حیزبی دێموکڕات بخوێنه‌وه که ساڵی 1964 دا له سونێ گیراوه، و ده‌ڵێت "حهبدو ره‌حمان قاسملو به هۆی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به کورد له حیزبی دێموکڕات ده‌رکرا."
یان چۆن لای جه‌لالیه‌کان 66 بڤه‌یه، و لای بارزانیه‌کان ئاش به‌تاڵ و 31 ئاب بڤه‌یه، لای ئێوه‌ش کۆنگره‌ی دووی حیزبی دێموکڕات بڤه‌یه و که‌س مافی نیه باسی بکات؟
برای به‌ڕیزم ته‌نیا یه‌ک لایه‌نه قه‌زاوه‌ت مه‌که. گرفتی ئێمه‌ی کورد هه‌ر ئه‌وه‌یه که نوسراوه‌کان یه‌ک لایه‌نه ده‌خوێنینه‌وه ، و کێشه‌کان هه‌ر له‌یه‌ک لایه‌نه‌وه سه‌یر ده‌که‌ین، که ئه‌و لایه‌نه‌ش حه‌تمه‌ن ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆمان دا بێت. تکایه دڵفراوان به‌وه به خۆت داوه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر توانیت چاوێک به په‌ڕتووکه‌کانی: شانۆی خه‌یانه‌ت، لهقهندیلهوه بڕوانه ڕاستیه‌کان، ناسنامه‌ی کورد، اسرار حزب دمکرات کردستان، بکه‌یت زه‌ره‌ر ناکه‌یت.
کاک هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی له‌وه‌ی که دڵت لێم زویر بووه داوای لێبوردنت لێده‌که‌م. نوسراوه‌که‌ی من ته‌نیا ڕاستیه‌کی مێژووی بوو، نه جنێو و نه سوکایه‌تی تێدا بوو. به‌ڵام با خوێنه‌ران، و مێژوو له دواڕۆژدا قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر نوسراوه‌کی تۆ بکه‌ن. له بابه‌ت هه‌موو جنێوهکنیشدا ده‌سته‌کانت و چاوه‌کانت ماچ ده‌که‌م، و هێمن گوتهنانی "خۆڵێ به‌رپێی هه‌ر تێکۆشه‌رێکی کوردم".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست