ئەو پۆلیسەی خانەوادەكەی خۆی كوشت یەكەم پیاو كوژی سرحد قادر بوو
Sunday, 04/10/2009, 12:00
ئومید عبدوالرحمان ئەو پۆلیسە بوو كە لە رێكەوتی 13/9/2009 دا و لە پیروزترین مانگدا كە مانگی رەمەزان بوو هەڵسا بە كوشتنی ژن و سێ منداڵی خۆی لە ناو خەودا لە گەرەكی(پەنجا عەلی) شاری كەركوك بە دەمانچە ئەم تاوانە بە یەكێك لە قێزەونترین تاوان دادنرێت لە شاری كەركوك هەرچەندە نزیكەی سێ هەفتە تێپەر دەبێت بەسەر ئەو تاوانە گەورەێدا كەچی رۆژ لە دوای رۆژ قسەو باسی ئەو تاوانە نا مرۆڤانەیە لەسەر زاری هاوڵاتیانی شاری كەركوكدا دەبیسرێت چونكە تاوانەكە هێندە گەورە بوو كە هێچ عەقلێك تەێەوری ناكات تەنها عەقلی ئەو بەرپرسانە نەبێت كە پیاۆ كوژی لەم جۆرە دروست دەكەن وە پاشان دەیان كەن بە دڕندە بۆ گیان ماڵ و مناڵیان . (ئومێد عبدوالرحمان) لە پۆلیسی قەزاوناحییەكانی كەركوك بوو بە پلەی مفەوز وە پاسەوانی شەخسی عەقید(جمال) بوو جێگری عەمیدە نەخوێنەوارەكەی پارتی (سرحد قادر) بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكان كەركوك ، سرحد و جمال لە زۆربەی موداهەمەكاندا كە ئەنجامیان ئەدا ئومێد یاوەریان بوو چونكە سەرجەم دزی و تاڵان كردنی ماڵان و دەست درێژی كردنە سەر ئافرەت و لێدانی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەگیران وهەروەها فرۆشتنی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كە لە هەڵمەتەكاندا دەگیران ئومێد ئەنجامی دەدا بە فەرمانی راستەوخۆی سرحد ئومێد بەو كارە بەردەوامەنەی بووە ئەو كەسەی كە سرحد قادر زۆر باوەری پێی هەبوو ، لە ساڵی 2008 دا سرحد قادر پەیوەندی خوشەویستی لەگەڵ ژنە عەرەبێكدا هەبوو لە یەكێك لە گەرەكە عەرەب نشینەكانی كەركوك لە كاتی سەردانی كردنی ئەو ژنە عەرەبە سرحد تەنها ئومێدی لەگەڵ خۆی دەبرد بە سەیارەیەكی مەدەنی جۆری ئۆپڵ دوای ئەوەی چەندین جار چوونە لای ئەو ژنە سرحد لێی بێزار بوو وازی لەو ژنە هێنا هەرچەندە پیاوی ئەو ژنە بەو مەسلەیەی دەزانی كەچی لە سرحد دەترسا و قسەی نەدەكرد بەڵام ئومێد بەدزی سرحدەوە جار جارە سەردانی ئەو ماڵی دەكرد وە توانی خوشەویستی ئەو ژنە بۆ خۆی راكێشێت دوای ئەوەی كە سرحد وازی لێی هێنا، شەوێك ئومێد بەسەرخۆشی خۆی دەكات بە ماڵی ئەو ژنە عەرەبە دەیەوێت لە ماڵیان بمێنێتەوە بەڵام مێردی ژنە رازی نابێت ودەبێتە شەڕیان و كابرا تێرو پڕ لە ئومێد دەدات و پاشان پۆلیسی ئاگادار دەكاتەوە بەو كارە بەڵام پۆلیس هێچ ئیجراتێك وەرناگرێت لەبەر ئەوەی دەزانن كە تاوانبار پاسەوانی سرحدە تەنها سرحد ئاگادار دەكەنەوە دوای ئەوەی سرحد بەو موزوعە دەزانێت یەك هەفتە ئومێد بەند دەكات لای خۆی دوای ئەو هەفتەیە ئازادی دەكات و داوای لێدەكات كە دەبێت مێردی ئەو ژنە عەرەبە بكوژێت بۆ ئەوەی ئابڕویان نەبات ئومیدیش بەو مەرجە رازی دەبێت بە هاوكاری ژنەكەی ئەو پیاوە عەرەبە دەكوژن كە ناوی (م.ا.ح)بوو لە نزیك ماڵی خۆی پارساڵ پاش ئەوەی پۆلیس دێتە شوینی رووداوەكە ئۆمید هەڵهاتووە ژنەكەش بە پۆلیس دەڵێت (هێمن) ناوێك كوشتویەتی بوویە ئەو مەسلەیە پشتگو دەخرێت لەلایەن یاساوە ،ژنە عەرەبەكەش دوای كوشتنی مێردەكەی چەند جارێك داوا لە ئۆمید دەكات كە بیخوازێت و ببێتە ژنی كەچی ئومێد دەڵێت پەلە مەكە تا دواجار ژنە هەرەشە لێدەكات گەر لە ماوەی یەك مانگدا مارەی نەكات ئەوە موزوعی كوشتنی مێردەكەی ئاشكرا دەكات ، ئومێدیش دەترسێت و نازانێت چیبكات بە سرحد دەڵێت سرحدیش دەڵێت ژنەش بكوژە بەڵام ئومید ئەم داوایە رەتدەكاتەوە دەڵێت من خۆشمدەوێت چۆن بیكوژم بوویە ئومێد بە ناچاری چەند جارێك باسی ژن هێنان لای ژنەكەی دەكات و ژنەكەشی دەڵێت گەر ژن بهێنیت دەبێت تەڵاقم بدەیت و منداڵەكانیش ئەدەمەوە بە سەرتا ئۆمیدیش نازانێت چیبكات بۆیە دواجار بڕیار دەدات كە ژن و منداڵەكانی بكوژێت بەرێزان ئا ئەمە بوو چیروكی كوشتنی ئەو خانەوادەیە، كەچی دوای ئاشكرا بوونی ئەو تاوانە (سرحد قادر) زۆر بێ شەرمانە دێتە سەر شاشەی كەناڵە تەلەفزیونەكان و بە شانازیەوە باسی ئەو مەسلەیە دەكات وەك ئەوەی كە ئومێدی نەناسیبێت وپاسەوانی نەبووبێت دەڵێت دەبێت ئومێد ئیعدام بكرێت ، دەبا كوشتنی ئەم خانەوادەیە ببێتە پەند و وانەیەك بۆ هەموو ئەو كەسانەی هاوشێوەی ئومێد كاری خراپ و دزی و گەندەڵی و پیاو كوژی دەكەن بۆ بەرپرسەكانیان ، لای عەمیدە نەخوێنەوارو دز و پیاوە كوژەكەی پارتی نە بای دێت نە باران ئومێد تۆش بۆ خوت پاڵی لێدەرەوە لە زیندان و باجی هەڵەكانت بدەرەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست