رۆژنامەنوسان و دەسەڵات
Monday, 07/05/2012, 12:00
یەكێك لەو پێشانەى كە هەمیشە لەبەردەم هەرەش و خۆشەویستى هاووڵاتێیانە پیشەیى رۆژنامەنوسیە, كە لە هەموو جیهان بە دەسەڵاتى چوارەم ناسراوە, رۆژنامەنوسان جگە لەوەى روماڵى رووداوە كێشەو گرفتەكان دەكەن هەمیشە رێگایەكى چارەسەرن بۆ ئەوەى بتوانن هاوكارێكى باش بن بۆحكومەت, بەڵام رووداوەكانى ساڵى پار بەتایبەت لەدواى 17ى شوبات ورۆژانى دواى بەهەمان شێوەیش رووداوەكانى ئەمساڵى 17ى شوبات ورۆژانى دواتر كۆمەڵێك ئاماژەى نوێن لە دەسەڵاتى كوردى بۆ ئەوەى هەڵسەنگاندنى خێرا بۆ سیستەمى دەسەڵات بكەین , دەسەڵاتێك كەبانگەشە بۆ دیموكراتى ئازادى بیرو را ودیاردە جیاوازەكان دەكات بەڵام لە ناوەرۆكدا دەسەڵاتێكى ئارەزوومەندى كورسى و بەردەوامى توندوتیژیە,دەسەڵاتێك كە بیەوێت هەنگاو بۆ دیموكراتى ببات لەهەناویدا سۆسیال دیموكراتە, بەڵام گرتن ولێدانى رۆژنامەنوسان لەم هەرێمە لە ژێر هەیمەنێ حزب و هێزى چەكداردا دەسەڵاتى سیاسى و بەرێوەبردنى خستۆتە بەردەم كۆمەڵێك پرسیاركە وەڵامەكەى نا رۆشنە,لەكاتێكدا ئەم هەرێم لە پەرلەمانە فول حزبیەكەیدا یاسایەكى دەركردووە بۆ ئەوەى سەلامەتى رۆژنامەنوسان بپارێزێت بووە بە یاسا بەڵام لەهیچ كام لە دەسەڵاتى جێ بەجێ كار كارى پێناكرێت, ئەم هەرێمەى من بووەتە شوێنى لیدانى رۆژنامەنوسان و زێندانیكردنیان بەدەستى پیاوەكانى حزب و دەسەڵاتە دیموكراتیەیەكانیان لەبازار و شوێنى كاردا رۆژنامەنوس بەكەسانى خائین و خۆفرۆش ناودەبن گەر لەبەرژەوەندى حزب و چەند كەسێكى دیاریكراو كارنەكات لەلایەكى تریشەوە كەسە حزبیەكان بۆ شكاندنى یەكتر و دەسەڵاتى زیاتر و مانەوە لەسەر كورسیەكانیان بە پارەى میللەت بەبێ ئەوەى تۆسقاڵێك لەكارى رۆژنامەنوسى راگەیاندن بزانن هەریەكە ولەپشت گۆڤارێك یان رۆژنامەیەكەوە بۆ ئەوەى یەكترى پێ ناشرێن بكەن.
ئەمرۆ ئێمە لە هەرێمە بچكۆلانەیەدا لەژێر سایەى یاسایەكى رۆژنامەنوسى لەبەردەم هێزێكى گەورەى حزبى چەكدارداین كە دەیانەوێت بەبهێزى چەكدارى ئازادى بخەنە زیندان و رۆژنامەنوسانیش لەژێر سێبەرى ترس بخەوێنن, شەرمە كاتێك رۆژنامەنوس روودەكاتە بارەگاى حزبێك و پێ دەڵێت تۆى دەستت خستۆتە نێو سەرجەم كایەكانى ژیان تۆى حزبى هەیمەنەت هەیە بەسەر هێزى چەكدار و براى پۆلیس, بەڵام بەپێچەوانەوە حزب ئەو رووتێكردنە بە شانازى دەزانێت, بۆیە دەتوانین بڵێن ئێمە لەكۆمەڵگایەك دەژین كە حزب و دەسەڵات هەموو پیرۆزیەكانیان بۆ خۆیان بردووە و بە موڵكى كەسى نازانن شانازى بە رابردوو دەكەن وبیر لە ئایندە ناكەنەوە, بەپێچەوانەوە رۆژنامەنوسان دەیانەوێت ناخۆشیەكانى رابردوو لەبیر بكەن وبیر لە ئایندە بكەنەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست