کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌والیکی به‌ په‌له‌.. ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوک پاراستن ئه‌نجامیداوه‌.

Friday, 11/03/2011, 12:00


سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك به کوردستانپۆستی ‌ راگەیاند: ئۆتۆمبیلێكی بۆ مبڕێژێكراو لەناو بازاڕی گەڕەكی رەحیماوای كەركوك تەقیەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا له‌ پۆلیسی گشتی که‌رکوک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ كاتژمیر8.35خولەك تەقینەوەیەكی بەهیز گەرەكی رەحیماوای كوردنشینی شاری كەركوكی هەژاند لە نزیک بازاری رەحیماوا و لەپیش مزگەوتی (خالیدی كوری وەلید) و ،لەبەرامبەر گەراجی پاسەكانی رەحیماوا- -بازار روویدا و خەلكی ناوچەكە دەلین: ته‌قینه‌وه‌که‌ لەریگای ئۆتۆمبیلی بۆمبریژكراوی تەوقیتكراو یابەریمۆت كۆنترۆل بووه‌. شایانی باسە ژمارەیەكی زۆر بریندار و زیانیكی زۆر بەرئۆتۆمبیلی ناوچەكە و مال و كۆگا و دوكانەكانی ناوچەكە كەوتوە و زیانی گیانی تائیستا رانەگەیەنراوە بەلام زیاتر لەدە ئۆتۆمبیلی ناوچەكە زیانیان پیگەیشتوە. ئەمەش دوای ئەوەدیت كەماوەیەكی زۆرە تەقینەوە لەگەرەكە كوردنشینەكانی كەركوك رووینەداوە .
کوردستانپۆست ویستی زانیاری زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌که‌ وه‌ر بگرێت سه‌باره‌ت به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ له‌ پشت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌دان که‌ ده‌یانه‌وێت ئارامی که‌رکوک تێک بده‌ن، له‌ وه‌ڵامدا سه‌رچاوه‌که‌ وتی: ئێمه‌ به‌دواداچوونی جددی ده‌که‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی روودانی ئه‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌ ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ بکه‌رانی ئێمه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ین که‌ دوو لایه‌ن سوودمه‌ند ده‌بن له‌ نائارامی که‌رکوک ، یه‌کێکیان تیرۆریستان و شۆڤینیسته‌ عاره‌به‌کانه‌، لایه‌نی دووه‌م پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، که‌ زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیس که‌ ئێستا له‌ شوێنی رووداوه‌که کۆبووینه‌ته‌وه‌ ، ‌زیاتر به‌لای ئه‌وه‌ ده‌چین که‌ پاراستن له‌و ته‌قینه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک زیاتر قازانجی سیاسی ده‌بینێ بۆیه‌ هه‌ر ئه‌ویش له‌ پشت ئه‌و کاره‌ تیرۆریستییه‌.
ئه‌م بۆچوونه‌مان بۆ که‌سێکی شاره‌زا له چاودێری کردنی ره‌وشی که‌رکوک گواسته‌وه‌ ، ئه‌ویش ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌دوور نه‌زانی و، وتی:
1- پارتی له‌ که‌رکوک له‌ قه‌یرانه‌ و ئاستی جه‌ماوه‌ری روو له‌ دابه‌زینه‌ ، ئه‌مه‌ وێرای نابووتبوونی له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ست به‌ په‌راوێزییه‌ک گه‌وره‌ ده‌کات له‌ نێو جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، ده‌یه‌وێت به‌م ته‌قینه‌وه‌ی نزیک له‌ باره‌گایه‌کی خۆی وا نیشان بدا که‌ شۆڤینییه‌کان پارتیان کردۆته‌ ئامانج ، چونکه‌ پارتی به‌ دڵسۆز بۆ که‌رکوک و وه‌ک داکۆکیکار بۆ دۆزی که‌رکوک داده‌نێن ، به‌مه‌ش ده‌یه‌ویت نامه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک بنێرێت و بڵێت ئه‌ها شۆڤینییه‌کان دژی پارتین چونکه‌ به‌رگری له‌ ئێوه‌ ده‌که‌م ! .ده‌یه‌وێ به‌م سیناریۆ قیزه‌وه‌نانه‌ له‌ سه‌ر خوێنی خه‌ڵکی که‌رکوک ،خۆی جچوان بکا وخه‌ڵکی له‌ده‌وری خۆیدا کۆبکاته‌وه‌.
2- پارتی و پاراستن ده‌یانه‌وێت ، لای سه‌رنجی هه‌واڵه‌کان بۆ لای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ بچێت ، نه‌پڕژێنه‌ ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌، که‌ ئیمڕۆ مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ولیر تووشی هات ، ئه‌ویش یه‌که‌میان به‌وه‌ی که‌ که‌متر له‌ 3 هه‌زار ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ولیر و مه‌سعود بوون ئه‌مه‌ش سه‌رباری رژاندنی پاره‌یه‌کی زۆر و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر ، دووه‌میشیان؛ حزوریکی به‌رچاوی یه‌کێتی و خه‌ڵکی نارازیی له‌ شوێنی خۆپیشاندانه دورستکراوه‌‌که‌ . ئه‌مانه‌ هه‌مووی هۆکاری پاڵنه‌رن تا کاریکی ئاوا بکات له‌ گرنگی هه‌واڵی مه‌سعود و خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر که‌مبێته‌وه‌ و، ئه‌وه‌نده‌ باس له‌و رووداوه‌ شکستهێنه‌ره‌ی بنه‌ماله‌ نه‌که‌ن و هه‌رباسی ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوک بکرێت. ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: سه‌یری که‌ناڵه‌کانی پارتی بکه‌ن و ده‌بینرێت گرنگی زۆریان به‌و ته‌قینه‌وه‌ داوه‌ و ، زیاتر له‌ خۆپیشاندانه‌ دورستکراوه‌که‌ی خۆیان له‌ هه‌ولێر ده‌ریده‌خه‌ن.
ده‌بێ بووترێت ماوه‌یه‌که‌ پاراستن که‌وتۆته‌ ته‌زویرکردنی به‌ڵگه‌کان و دورستکردنی یوتوبی قێزه‌وه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌وانان و سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌قه‌کردن له‌ مرۆڤی سڤیل و کوشتن و بریندارکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و لێدانی ئه‌ندام په‌رله‌مان و جۆره‌ها کاری قیزه‌وه‌ن ، بۆیه‌ ئه‌م کاره‌ش پاراستن له‌ که‌رکوک ئه‌نجامیداوه‌ و ده‌چێته‌ ریزبه‌ندی کاره‌کانی دیکه‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە