شۆڕشی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر دژی زوحاکی زۆردار له ٧٠٠ ساڵ پێش زاین
Monday, 01/07/2013, 12:00
3589 بینراوە
کاوه مرۆڤێکی زۆر بوێر و به‌توانای نه‌ته‌وه‌ی مەدیا و پیشه‌ی ئاسنگه‌ری بو. ئه‌و کاته ئاسنگه‌ریی پیشه‌ی گه‌وره‌پیاوان بو و ئاسنگه‌ران پسپۆڕانه له زێڕ و زێو و مس که‌لوپه‌لی به‌که‌لکیان وه‌کو که‌ره‌سه‌ی ژیان و سه‌ربازیی دروستدەکرد.
زوحاک (ده‌هاک) پاشایه‌کی زۆرداری داگیرکه‌ری وڵاتی مەدیا بو و زۆر خه‌ڵکی بێتاوانی مەدیایی کوشت. زوحاک له وڵاتی مەدیا کە خۆی ناوی "مێزۆبۆتامیا"ی لێنابو پاشایه‌تی گەلی مەدیا و ئاسوریه‌کانی دەکرد و پایته‌خته‌که‌شی نه‌ینه‌وا (موسڵ) بو. زوحاک به‌و به‌هانه خه‌ڵکی دەترساند که گۆیا له‌سه‌ر هه‌ردوک شانانی سه‌ری دو مار هه‌یه و خواردنی ئه‌و مارانه هه‌ر ڕۆژه مێشکی دو مرۆڤی گه‌نجی مەدیاییه.
له ڕاستیدا له سه‌رشانی زوحاک مار نه‌بونه، به‌ڵکو برین هه‌بونه به‌ڵام زوحاک ویستویه‌تی به‌و ناوه وره‌ی خه‌ڵک دابه‌زێنێت و بیانتۆقێنێت. به‌و جۆره زوحاک به هه‌زاران گه‌نجی مەدیای کوشت و ویستی ئه‌و نه‌ته‌وه له‌ناو به‌رێت و خانهبڕیان کات.
ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بوا هه‌مو ڕۆژێک سه‌ری دو گه‌نجی مەدیایی بڕیبا و مێشکی ئه‌وانی بۆ زوحاک بردبا قه‌سابێکی هێندێک پیاو چاک بو. ئه‌و قه‌سابه هه‌مو جارێک سه‌ری گه‌نجێکی دەبڕی و مێشکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مێشکی مه‌ڕێک تێکه‌ڵاو ده‌کرد و بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی سه‌رشانی زوحاکی دەبرد. گه‌نجه‌که‌ی تریشی به‌و مه‌رجه ئازاد دەکرد که له ناوچه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی زوحاک ڕا به‌ره‌و چیاکانی زاگرۆس بڕوات و له‌وێ خۆی بشارێته‌وه. به‌م جۆره و به‌نهێنی ژماره‌یه‌کی زۆر لاوی مەدیایی بۆ چیاکانی زاگرۆس بەتایبەتی شاخی قەندیل نارد. یه‌که‌م که‌س که قه‌سابه‌که بۆ چیاکانی زاگرۆسی نارد، ناوی "کورد" بو. قه‌سابه‌که هه‌مو جارێک به گه‌نجه‌کانی تری دەگوت بڕۆن بۆ چیای زاگرۆس بۆلای کورد. به‌م جۆره ده‌سته‌ی کورد له چیاکانی زاگرۆس زۆر بو.
کاتێک داروده‌سته‌ی زوحاک سه‌ری دو کوڕەکهی کاوەی ئاسنگه‌ریان بڕی، کاوه له بێستون ڕا به‌ره‌و نه‌ینه‌وا ڕێکه‌وت و خه‌ڵکانی وهزاڵهاتو هه‌مو به‌شوێن کاوه که‌وتن و به پلانێکی داڕیژراو و به هاوکاریی قه‌سابه‌که و ده‌سته‌ی کورد، هێرشی کرد بۆ سه‌ر قه‌ڵای زوحاک. له‌ئاکامدا کاوه له‌گه‌ڵ زوحاک که‌وته شه‌ڕ و پاش ململانه‌یه‌کی زۆر، بهکوتکه ئاسنگه‌ریه‌که‌ی، سه‌ری زوحاکی پانکرد. به‌م شێوه به‌ئاگر به‌ردان دهجهسته و ماڵی زوحاک له‌و ڕۆژه‌دا موژده‌ی ئازادی و ئاشتی و خۆشی بۆ گه‌لی مەدیا به‌دیهێنا.
پاشان ده‌سته‌ی کورد و گه‌لی مەدیا یه‌کیانگرت و به هۆی خۆشه‌ویستی ده‌سته‌ی کورد، ناوی گه‌لی مەدیا به تێپه‌ڕبونی کات بو به گه‌لی کورد و وڵاته‌که‌شیان بو به کوردستان واته نیشتمانی کوردان.
به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی زۆردارانه‌ی زوحاک، خه‌ڵکی ئاگری خۆشییان کرده‌وه و هه‌ر بۆیه‌شه گه‌لی کورد به ئاگرکردنه‌وه نه‌ورۆز جێژن ده‌گرێت.
جێگای ئاماژه‌یه که ساڵی کوردی له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی شۆڕشی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ڕا ده‌ست پێده‌کات. له ڕۆژژمێری کوردی ساڵ له مانگی خاکه‌لێوه واته له ٢١/٣ی هه‌ر ساڵێکدا نوێ ده‌بێته‌وه. که‌واته ڕێکهوتی٢١/٣/٢٠١٣ دهبێته١/١/٢٧١٣ی کوردی.
گه‌لی کورد هه‌ر ساڵێک له ڕۆژی نه‌ورۆزدا یادی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌کاته‌وه و ڕێبازه‌که‌شی درێژه پێده‌دات. وشه‌ی نه‌ورۆز له "نوێ ڕۆژه"وه هاتوه. واته هه‌مو ساڵێک ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی کاوه‌یان به سه‌ر زوحاکدا، وه‌ک ساڵی نوێ جێژن گرتوه. له‌و ساوه تا ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه نه‌ورۆز له کوردستان پیرۆزکراوه.
پاش کوژرانی زوحاک گه‌لی مەدیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ئاشتی و ئارامی و خۆشی دا ژیا. کاوە خۆی تەمەنی شه‌ست ساڵانە بو، چونکە کورد تەمەنی سی ساڵانە بو، کردی بەپاشای مەدیا و شاری "ئیکباتانا" (هه‌مه‌دان)ی کردە پایتەختی.
لەم هەلە زێڕینەدا "فەرەیدون جەمشیدی ساسانی" کە کوڕە ئەسپەوانێکی چالاکی پارس بو، دۆستایەتی لەگەڵ کاوە دروستکرد و پشتگیری خۆی لە پاشایەتی کورد ڕاگەیاند.
فەرەیدون بۆ پیرۆزبای ئەم سەرکەوتنەی کاوە، لە شاری "ئانشان" (شیراز) جێژنێکی شکۆداری ڕێکخست و کاوە و کوردی بانگێشتی ئەم فەستیڤاڵە کرد. مەدیاکان بەهێزێکی ٢٠٠ کەسیەوە چونە ئەو میوانداریە و لە لایەن هێزێکی ١٠٠٠ کەسی پارسەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
لە کاتی نانخواردن دا دەستکرا بە ڕمبازێنی ئەسپسواری و کێبڕکێی نیوان مەدیاکان و پارسەکان. لە مەیدانی ڕکەبەرەکی دا پارسەکان ئەوەندەیان ڕمبازێن بە مەدیاکانکرد تا لە خۆشی دا مەست و ماندویانکردن. لە هەمان کاتدا فەرەیدون خەیانەتی به کاوە و کورد کرد و له‌کاتی نانخواردندا ده‌رمانداوی کردن. پارسه‌کان بە پیلانێکی نامرۆڤانه و لە دو کاتژمێردا هەمو هێزەکەی مەدیایان لە گۆمی خوێندا سورکرد. بەم جۆرە پارسەکان هاتنەسەرتەخت و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کرده کۆیلەی خۆیان.
زۆر که‌س به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارانی گه‌لی کوردستان، ئه‌م ڕوداوه به ئه‌فسانه ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌مه ڕوداوێکی ڕاست و مێژویی گه‌لی کورده.
دیاره نه‌یارانی کوردستان ئه‌م قاڕهمانهتیهی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان بۆ قبوڵنه‌کراوه و هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌ک بیناسێنن و نه‌ورۆزیش وەک جێژنی خۆیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن و مانا و ناوەرۆکەکەشی بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن. بۆ وێنە تورکەکان هەمیشە دژی نەورۆز بونە، بەڵام لەساڵی ١٩٩٩ ده‌سته‌ڵاتی تورکیە بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند کە نەورۆز جێژنی تورکانە و تەنانەت سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیە فریوکارانە بەسەر ئاگردا پازیاندا. فارسەکانیش بە هەمان شێوە کردویانەتە جێژنی خۆیان و بە "چوارشەممە سوری" ، "سفرەی حەوت سین" و "سێزدەبەدەر" مانا و ناوەرۆکی ئەم جێژنە نەتەوەییە کوردیەیان گۆڕیوە و سوکیان کردوە.
نه‌خشه‌ی ئیمپڕاتۆڕی مەدیا لەکاتی فەرمانڕەوایی کاوە و کورد، ٧٠٠ ساڵ پێش زاین (واتە یەکەم ساڵی کوردی)
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی زیاتری ئەم بابەتە بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی سەیری ئەم پەڕتوکانەی خوارەوە بکە لە کتێبخانەی کوردستانپۆست:
ناسنامەی کوردستان
Nasname ya Kurdistan
هاوڕێ قەندیل