کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حكومه‌تی‌ وه‌همی‌...

Monday, 02/12/2013, 12:00

1525 بینراوە






حکومه‌ت واته‌ به‌رێوه‌ به‌ری کاروباری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێک! گرنگترینیان باری ئابووری که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیربوونی ئاسایش و پاراستنی گیان سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیانه‌، دوای ئه‌وه‌ به‌پێی گرنگی و ریزبه‌ستن کاره‌کانی تری حکومه‌ت ڕێک ده‌خرێت یان کاری پی ده‌کرێت. حکومه‌تێک به‌رنامه‌ی ئابووری دیارو ڕۆشن نه‌بێت حکومه‌تێک فه‌رمانی ئاسایشی له‌ ده‌ستدا نه‌بێت، حکومه‌تێک فه‌رمانی سوپا سالاری له‌ده‌ستدا نه‌بێت ؟؟؟!! ئه‌مه‌ پێی ناوترێت حکومه‌ت به‌ڵکو وه‌ک ماڵه‌ باجێنه‌ وایه‌ که‌ منداڵانی گه‌ڕه‌ک له‌ کوڕ و کچ ئێوارانێ بۆ یاری وه‌ک دوو خێزان سه‌ردانی یه‌کده‌که‌ن و خواردن و چای وه‌همی پێشکه‌ش یه‌ک ده‌که‌ن. ئه‌کته‌ره‌کانی کارتۆنی منداڵان به‌ وێنه‌ بوون و هه‌بون به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینی ڕاستیدا ته‌نها کارتۆنێکن که‌ هیچیان که‌متر نییه‌ له‌ هه‌ردوو مه‌جلسه‌ ته‌شریع و ته‌نفیزیه‌که‌ی سه‌رده‌می کاک ێدامی کاک حسێن! گه‌ل فه‌رمانه‌کانی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ، به‌هه‌مان شێوه‌ مافه‌کانی خۆشی ده‌زانێ! ته‌نهاو ته‌نها حکومه‌ته‌ که‌ نازانێ کامه‌ کا‌رێتی و کامه‌ ئه‌رکی سه‌رشانێتی و...هتد. ئه‌و حکومه‌ته‌ نه‌بووه‌ له‌ بوونیا که‌ نه‌بوونه‌. ئه‌مه‌یه‌ بیردۆزی بوون و نه‌بوون!.

بابێینه‌وه‌ سه‌ر ئاسایشی‌ وڵات، ده‌زانن له‌م بواره‌دا حكومه‌ت زۆر ده‌سه‌پاچه‌یه‌، خوانه‌خواسته‌ ناڵێین؛ ئاسایشی‌ وڵات شێواوه‌، نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ئاگای‌ له‌ ئاسایش نییه‌. ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌سه‌ره‌ موچه‌یان بدات. له‌وه‌ زیاتر ده‌سه‌ڵاتی‌ نییه‌، ئاسایشێك دابمه‌زرێنێ‌، ئه‌گه‌ر حیزب ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕێت. به‌ دانپێدانانی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت، ئاسایش ده‌زگایه‌كی‌ حیزبییه‌‌و هیچی‌ تر. ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش قسه‌یه‌كی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وا به‌داخه‌وه‌ ناتوانێت بیسه‌لمێنێت، چونكه‌ دو پارچه‌یی‌ ئاسایش باشترین گه‌واهییه‌ بۆ بێ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌دا.




بۆچی‌؟ ئه‌وه‌ پرسیارێكه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ ئێستا وه‌ڵامی‌ بداته‌وه‌.




حكومه‌تی‌ ئه‌مجاره‌، هه‌رچه‌ند هه‌وڵبدرێت به‌رگی‌ حكومه‌تایه‌تی‌ به‌به‌ردا ببڕیت، ئه‌وا به‌باڵای‌ كورت دێنێ‌، چونكه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیدا رۆڵی‌ نییه‌، سه‌ركرده‌كانی‌ حیزب وه‌زیری‌ سیاسه‌تن.




له‌هه‌مو چركه‌ساتێكدا حیزب له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا حازره‌، حیزب به‌ڵێن ده‌دات باری‌ ئابوری‌ چاك بكات. به‌ڵێن ده‌دات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خه‌رقه‌ ئه‌منییه‌كان‌و تیرۆر بكات ئه‌گه‌ر بڕیاریش درا قسه‌یه‌ك بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت حكومه‌ت ئیجازه‌ له‌ حیزب وه‌ربگیرێت.




باشه‌ حكومه‌ت له‌خۆی‌ پرسیوه‌: كوێی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ حكومه‌تی‌ دنیا ده‌چێت؟ له‌ چیدا كاری‌ حكومه‌تایه‌تی‌ ده‌كات؟.




ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌یكات كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، كه‌ ئیداره‌ی‌ كاری‌ رۆتینی‌ رۆژانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش نه‌بێت كه‌ ناوی‌ حكومه‌تی‌ له‌ خۆی‌ ناوه‌، فه‌رمانگه‌كان كاری‌ رۆژانه‌ی‌ خه‌ڵك راده‌په‌ڕێنن.




برایان؛ ئه‌گه‌ر كاری‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌ بێت كه‌ ده‌یبینین؛ واباشتره‌ بچنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ خۆتان‌و چیتر با له‌ گیرفانی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و هه‌مو خه‌رجیه‌ش له‌ وه‌زیر‌و نوسینگه‌كانیاندا نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر بڕیارشتان داوه‌ حكومه‌تایه‌تی‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ روبه‌ڕوی‌ حیزبه‌كانتان ببنه‌وه‌‌و سه‌ره‌وه‌ری‌ بۆ حكومه‌ت بگێڕنه‌وه‌، با ئێمه‌ش وه‌كو جه‌معی‌ عاله‌م له‌ رومان بێت بڵێین حكومه‌تمان هه‌یه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)