په‌يوه‌ندي جه‌نگ به هه‌ژاريه‌وه
Friday, 06/02/2015, 12:00
جياوازي نێوان هه‌ژارو ده‌ولَه‌مه‌ند له‌م جيهانه‌دا زۆر به‌خێرايي به‌ره‌و قولَتر بوونه‌وه ده‌رِوات. سێ ده‌ولَه‌مه‌ندترين پياوي جيهان له (49) هه‌ژارترين ولاتي ئه‌م جيهانه زياتريان هه‌يه كه له ساَلێكدا بتوانن به‌رهه‌مي بهێنن. ژماره‌ي مليارده‌ره‌كاني جيهان به شێوه‌يه‌كي به‌رچاو زيادي كردوه. 1645 مليارده‌ر تۆمار كراوه ، له نێوياندا 172 ژن. سه‌رجه‌م سه‌رمايه‌يان ده‌گاته 6.4 بليۆن دۆلار. به‌لام له سه‌رتاسه‌ري جيهاندا مليارێك و دوو سه‌د مليۆن مرۆڤ ده‌بێت رِۆژانه به دۆلارێك و 25 سه‌نت ئيداره بكه‌ن. به پێي رِاپۆرتي رِێكخراوي نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان بۆ ساَلي 2014 له سه‌رانسه‌ري جيهاندا مليارو نيوێك مرۆڤ له هه‌ژاريه‌كي ته‌واودا ئه‌ژين. ئه‌م رِێژه‌ي هه‌ژاريه ده‌كرێ به هۆي رِوداوه سروشتيه‌كان و تێكچوون و گۆرِان به‌سه‌ر باري ئاووهه‌واو ژينگه له هه‌َلكشاندا بێت.
له (31) ده‌ولَه‌مه‌ندترين ولاته‌كاني جيهان رِێژه‌ي درێژبوونه‌وه‌ي ژيان بۆ 25% به‌رزبۆته‌وه به‌لام له (18) هه‌ژارترين ولاته‌كاني جيهان معه‌ده‌لي ژيان به‌قورسي به‌ره‌وژێر رِۆيشتوه. بۆنمونه له ولاتێكي وه‌ك بۆتسواناو زيمبابواو زامبيا رێژەی ژيان 45 ساَله.
هه‌ژاري و بێ مافي و وێرانكردني به‌كۆمه‌َلي مرۆڤ له ديدي ژيان ده‌بنه هۆي بێهيوايي و هه‌َلچوون و سه‌رلێتێكدان ، ده‌بنه هۆي دروستكردني پێشبرِكێي درِندانه له پێناوي مانه‌وه له ژيان له گشت بواره‌كاندا. زۆرێك له مرۆڤه‌كان له‌به‌ر هه‌ژاري و بێهيوايي له ژيان تووشي به‌شداربووني جه‌نگ ده‌بن ، رِوده‌كه‌نه رِيكخراوه توندرِه‌وه‌كان ، ده‌بنه تيرۆريست ، يان ده‌بنه شۆرِشگێرِ دژ به رِوتێنه‌ره‌كانيان. ولاته هه‌ژارو دواكه‌وتوه‌كان كه ئامانجي سياسه‌تي رِوتێنه‌ره‌كانه ئه‌وانه‌ي ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش له كۆنترۆلَ كردن و رِوتاندنه‌وه‌ي ژيان و ساماني سروشتييان و پێشيل كردني مافه‌كاني ژيان چونكه چاوچنۆكي بۆ پاره‌و سه‌رمايه مرۆڤ و نه‌ته‌وه ناناسێت ، ديارده‌يه‌ك كه زوو، يان دره‌نگ جه‌نگ و شۆرِشي كۆمه‌لايه‌تي لێده‌كه‌وێته‌وه.
(چه‌ند دێرِێك له كتێبێكي ئاينده‌م له‌سه‌ر جه‌نگ و ئاشتي)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست