كەناڵى ڕاپەرین و بانگەشە بۆ هەڵبژاردن
Sunday, 13/10/2013, 12:00
1604 بینراوە
دواى شكستە كە ى یە كێتى لە هەڵبژاردنى پە رلە مان زۆر قسە و باس هاتنە ئاراوە هە ر یە كە و بە جۆرێك باسى شكستە كە یان دە كرد.
ئە وە ى من لێرە دە مە وێت باسى بكە م ڕاگە یاندنى یە كێتى لە سنورى دە ڤەرى ڕاپە رینە.بە تایبە تى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان كە ناڵى ڕاپە رین لە رانیە.
ئە م كە ناڵە هەر لە سە رە تاى بانگەشەى هەڵبژاردن تووشى گرفتێك بوو كە ئیُستاش نە بە رێوەبەر و نە جێگرەكەى هە ستیان بە هە ڵەكانیان نە كرد كە بەچ پلانێك یان بە كام پێشكەشكار بەرنامەى باش و تایبەت ساز بكە ن بۆ بانگەشە یان دەستنیشانكردنى میوانەكان بۆبەرنامەكە. بە تایبەتى هێنانە سە رشاشە ى كام پێشكەشكار كە خۆشەویست بێت لە ناوخەڵك و سەرنجراكێش بێت.هێنانى كە سانێك كە تەنانەت شمولى دەنگدانیان نەدەكرد. باشە بەرێوەبەر كاتى بانگەشەى هەڵبژاردن سەیرى بەرنامەكانى دەكرد؟دڵنیام نەخێر.لایەنێكى ترلەم تەلەفزیۆنە ئەوەیە كە گەورەكردن و پێدانى لێپرسراویەتى بە كە سانێك كە زەرە بە سیاسەتى خودى تەلەفزیۆنەكە دەگە یەنن. ئاخۆ كاك بەرێوەبەر تۆ كە 8ساڵە بەرێوەبەرى لە دەركردنى كارمەند و ماستاو كردن بۆ ئازاد جوندیانى چى ترت كردووە؟ دەى وەرە بۆم باسى بەرنامە باش و بە سوودەكانت بكە بزانم لە ئیستادا بینەرى تەلەفزیۆنەكەت وەك پیشترە كە خۆم وەك دڵسۆزێكى یە كێتى هە میشە بینەرى زۆربەى بەرنامەكان بووم. چاو سوركردنە وە و نان برین و بێمنە تیت لە كۆبوونە وەكان گە ورەترین لوت بەرزیتە كە وا پێشان دەدە یت دڵسۆزى بۆ یەكێتى. پشتگوىَ خستنى كارمەندە ماندوونەناسەكانت بۆ خەڵكانێكى ماستاوچى و نا دڵسۆز بۆ تەلەفزیۆنەكەت كارێكى گەوجانەیە بۆ تۆ. تۆش هەروەك بەرپرسە نابەرپرسەكە ت وایت كە مەكتەبى ڕاگەیاندنى پركردووە لە خزم و ماستاوچیەكانى خۆى. ئەگەر لێپرسینە وە هە بێت دەبێت خۆت و هەندىَ لەكارمەندە ماستاوچیەكانت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت .بەلام بەداخەوە لەئێستادا یەكێتى وەك ئەسپێكى ماندوو بىَ كەڵك ناڵەناڵیەتى.
باشە بۆ پرسیار لەخۆت ناكەیت كە چۆن مامەڵە دەكەیت ها؟ جارێك لە جارن هاتیتە سەر شاشە و راى خەڵك وەربگریت سەبارەت بە كارو چالاكیەكانتان؟ یان كام لەكامتان فلتەرن بۆ پرۆگرامەكانتان ها؟ پارە بەفیرۆدان و وەرگرتنى برى سەرفكراو چۆن سەرف دەكرێت و چ كەسایەتیەكت كردۆتە ژمێریارى باشە لە سەر كام بنەما؟ ئە ى كارمەندە هە ناسە سارد و رەش و رووتەكانت چى كە چاویان لىَ سوردەكە یتەوە. من پێموایە هەڵە ى جە نابتان لە وەدایە كە راستەوخۆ بریار لەسەر هەموو شتەكان دەدەیت بە هاوكارى تە جە سووسەكانت لە جوگرافیاى تە لەفزیۆنەكەت. لە كۆتایى دا هیوادارم یان وازبیُنیت لە تەلەفزیۆن یان بە كەم و كوریەكانتدا بچیتەوە و ئاورێك لە مێژوى هەڵەكانت بدەیتە وە.ئەگەرنا زانیارىزیاترم لایەسەبارەت بەهەڵەوغەدرەكانت لە بەریوەبردنى تەلەفزیۆنى ڕاپەرین هەر بۆیە ووتراوە(ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار)