کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی هۆی شڵەژان ونائارامی كوردستانە

Saturday, 03/12/2011, 12:00





جارێكی تر پارتی هێرَشی كردە سەر یەكێتی ئیسلامی وهەمو بارەگانی لەناوچەكانی زاخۆ ودهۆك وسێمێل لەگەڵ كەناڵكی تەلەفزیۆنی سووتاند. ئەمە یەم جار نییە پارتی نادیموكراتی كوردستان پەنا دەباتە بەر ئەم كردەوە ناشارستانیانە. زۆربەی پارتە سیاسیەكانی كوردستان لەلایەن پارتییەوە هێرَشیان كراوەتەسەر وبارەگاكانیان سووتێنراون وزۆرجار خوێنیش رَژاوە. ئەمە یەكەمجار نییە بارەگاكانی یەكێتی ئیسلامی لە دهۆك بسووتێنرێت. یەكێتی نیشتمانیش زۆرجار هەروەها بزوتنەوەی گۆرانیش بەشی خۆیان لەم كردەوە ورَفتارە ناشیرین ودرَوندانەی پارتی وەرگرتووە. سەرەرََای ئەم كارە قیًَزنەوانە پارتی تیرۆرستی نادیموكراتی كوردستان دەیەویًَت ئینكاری ئەو گوناهانە بكات وخۆی لێی بێئاگا وگێلدەكات, وبێشەرمانە پرۆتستۆ وئیدانەی ئەو كارە بێئابرو ونامرۆڤانەدەكات.نازانم دەیەوێت گاڵتە بەعەقڵی خۆی یان درۆ ودەلەسە لەخەڵكی كوردستان بكات. باشە كێ لایەنگرانی یەكگرتووی دەستگیركرد؟ بێجگە لە چەند ساكارێك ئەم شانۆگەرییە كۆمیتراجیدییە بەسەر كەسا دەرباز نابێت وزیاتر پارتی رَسوا وشەرمەزاردەكات.
بەرپرسێكی پارتی دەڵێت:رَووداوەكان بۆنی شتێكی مونەزەممی لێدێت. منیش لەو باوەرَەدام كەئەم كارە بەوردی نەخشەی بۆكێشراوە بەڵام لەلایەن پارتییەوە. پرسیار ئەوەیە بۆچی ئێستا؟ لەم رَۆژانە جۆبایدن لەهەولێر بوو, ئایا ئەو چ دەورێكی هەبووە؟ پارتی ناوچەی بادینان بەموڵكی باب وباپیرانی دەزانێت ودەیەوێت ئەو بەتەنها لەو ناوچەیە, ئەگەر بۆی بكرێت, حوكم بكات ورَێ بە هیچ پارتێكی تر نادات. كۆمەڵی ئیسلامی لەبادینان رَۆژبەرَۆژ لەسەر حسابی پارتی پەرەدەستێنێت وگەورەدەبێت بەتایبەتی كوردستان بەرەو هەڵبژاردن هەنگاو دەنێت. كەواتە پارتی شەری مان ونەمان دەكات بەتایبەت لەدوای دۆرَانی لەناوچەی سلێمانی وئاوابوونی رَۆژی لە ناوچەی گەرمیان وهەروەها لەهەولێریش. پارتی فێرە بەشەرَو كوشتن ووێرانكردن لەپێناوی حوكمدا.
ئەگەر ئەو جەماوەرەی لە رَۆژی دووی ئەم مانگە لەزاخۆ بینیمان بەرَاستی جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی بن كەواتە پارتی لە زاخۆش شكاوە ودۆرَاوە.
نەبوونی هیچ دەورێك بۆ پۆلیس وئاسایش لە كاتی ئەم ئاژاوەیە دووشتمان پێدەڵێت,یان هێزی ئاسایش وزێرَەڤانی زۆر لاوازن و نەیانتوانی هیچ بكەن ورَێ لەو جەماوەرە بگرن ئەمەش عەیبێكە لەسەر پارتی خۆی دەشكێتەوە یان پلانی پارتی خۆیەتی بۆلێدان وترساندن ورَێلێگرتن لەكۆمەڵی ئیسلامی و جەماوەرەكەی. من خۆم لەگەڵ ئەم رَایەم. پارتی ئیفلاس و شكستی هێناوە ودەیەوێت لەرَێگای ترس و تیرۆرەوە خۆی بچەسپێنێت.
كەواتە پارتی بۆ ئەوەی لەحوكما بمێنێت وباڵادەست بێت هەمو فێڵێك هەمو رَێگایەكی ناشەرعی ونائەخلاقی ونامرۆڤانە دەگرێتەبەر بائارامی كوردستانیش تێكبچێت باترس ودڵەرَاوكێ لای گاورەكان, یەزیدیەكان وئەرمەنەكان دروست بێت, با دنیا باس لە نائارامی كوردستان بكەن. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە برا ئیسلامیەكان هەمو پەیوەندییەكی خۆیان لەگەڵ حكومەت ودەسەڵات ببرَێت وكۆتایی پێبهێنێت, میللەتیش, هەمو پارتەسیاسییەكان دەبێ بەتوندی ئیدانەی ئەم تیرۆرە بكەن ئەگینا بەلایەنگری تیرۆرستان دەژمێررێن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە