کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر به‌رهه‌م چووه‌ بۆ سواڵ له ‌گرده‌که‌، پێیان ووتوه‌ خوا بتداتێ

Friday, 09/10/2009, 12:00


خوێنه‌ری به‌ڕێز.....
ده‌زانی بۆچی به‌رهه‌م ساڵح ڕاگه‌یاندنی کابینه‌که‌ی دوا ده‌خات؟ چونکه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ خه‌ریکی سواڵی وه‌زیره‌! ئه‌و سواڵه‌شی به‌ تایبه‌تی له‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌کات، به‌ نیازی خۆی وورده‌ وورده‌ به‌ڕه‌ له‌ژێر پێیان ده‌ربهێنێت و بیان خلیسکێنێته‌ نێو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌و به‌مه‌ش جه‌ماوه‌ریان لێ دووربخاته‌وه‌. ئه‌وه‌بوو دیمان هه‌فته‌ی ڕابوردوو هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی که‌گوایه‌ به‌شداری له‌ حکومه‌ته‌که‌دا ناکه‌ن و به‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌مێننه‌وه‌، ڕوی ڕاستی خۆیان ده‌رخست و به‌ ڕاشکاوی خۆیان یه‌كلاکرده‌وه‌، به‌ یه‌ك دوو وه‌زاره‌تی بێبایه‌خ خۆیان لای ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان بۆ داون ڕوڕه‌ش کرد. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له‌لای زۆرکه‌س جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌بوو به‌ هاش‌ و‌ هوشه‌که‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوو!
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داماو ده‌ستی نا به‌ڕوی خۆیه‌وه‌و چوه‌ گرده‌که‌، به‌ڵام وه‌کو بیستمان له‌وێ به‌ده‌ستی به‌تاڵ به‌ڕێیان کرد! له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌م سه‌ره‌ك وه‌زیره‌ تازه‌یه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان پاش ده‌ست به‌کاربونیشی بکه‌وێته‌ سواڵ، به‌ڵام سواڵی ئه‌وکاته‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت، چونکه‌ ڕون‌ و ئاشکرایه‌ که‌ ته‌ها محیه‌دین چه‌ن ده‌سه‌ڵاتی له‌ حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام حسێندا هه‌بوو ئه‌میش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ حکومه‌ته‌که‌ی به‌رزانیدا ده‌بێت! هه‌مومان ئه‌زانین، که‌ پارتی نایه‌ڵێت له‌ هه‌ولێر و دهۆك بستێك ده‌ستی بڕوات و له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشی به‌ هۆی گۆڕانه‌وه‌ ده‌فی ده‌نگ نادات! که‌واته‌ کاك دکتۆر سه‌ره‌ك وه‌زیری کارتۆنیه ‌و هه‌ر ئه‌بێ ده‌ستی پانکاته‌وه ‌و وه‌ك میسریه‌کان بڵێت: لله‌ یا محسنین لله‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە