کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی هه‌رێم منه‌تی به‌ خه‌ڵکی پشده‌ر نییه‌، چونکه‌ ده‌ڵێ نانیان پێنه‌داوین، به‌ڵکو نانیان پێفرۆشتووین!

Sunday, 27/12/2009, 12:00


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی (قه‌ڵادزێ) ڕایگه‌یاند؛ پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری دۆستایه‌تی تێپه‌رِیووه و ئه‌مه‌ریكاش له‌ ئێستادا زۆر به‌ جدی ده‌یه‌وێت پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات. هاوكات گوتیشی" رێگا نادرێت،خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شكاندن و شكۆ سه‌روه‌ری وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت. جه‌نابی سه‌رۆک مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ نابێت گه‌ریلاکانی قه‌ندیل ئاسایشی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان بشێوێنن.

دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا ده‌ڤه‌ری پشده‌ری به‌ ده‌ڤه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ په‌روه‌ر ناوزه‌ند كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری گونده‌كانی ئه‌م بناره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانیه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مانی پێشمه‌رگایه‌تیدا نان و نمه‌كیان لێكڕاوه‌ خه‌ڵك و گوند و دێهاته‌كانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ی به‌ خه‌ڵكی پێشمه‌رگه‌ په‌روه‌رو وه‌ به‌ خه‌ڵكی شۆرشگێر ناوزه‌نده‌كرد.
لێره‌شدا جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌و یارمه‌تیی و قوربانییانه‌ی که‌ خه‌ڵکی گونده‌کان داویانه، بڵی هیچ کامیان به‌ خۆڕایی هاوکاریی و پشتگیرییان لێ نه‌کردووین، به‌ پیاوه‌تیی و له‌ هه‌ستیی نیشتمانپه‌روه‌یی و کوردایه‌تییانه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵکو پاره‌مان پێداوان، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری بارزانییه‌، له‌ بێنرخرکردنی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیی دانی خه‌ڵکی لادێکان، ‌ بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکی پشده‌ر و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌‌ هه‌بێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌سعود جگه‌ له سووککردن و‌ نمه‌ک به‌حه‌رامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی گوند و لادێکانی کوردستان مێژووه‌که‌یان بشێوێنێت و هه‌رچییه‌ک قوربانییه‌ک که‌ ئه‌وانه‌ داویانه‌ بێنرخی بکات.
بۆ ته‌واوی قسه‌کانی سه‌رۆکی هه‌ره‌مه‌کی کوردستان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=159272

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە