کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی هەتاهەتایە مەسعودی بەدناوکرد

Monday, 15/07/2013, 12:00

1532 بینراوە







پارتی بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی مەسعود هەر بە سەرۆکی هەرێم ناوببرێت، گێرەی بەمەسعودبەرزانی کرد، شانوشەوکەتی شکاند وهەتاهەتایە بەدناویکرد.

مەسعود بەرزانی خۆیشی لەبەر چاوچنۆکی ونەوسنی ومەراقی بۆ دەسەڵات، لەبەر نەزانین بەغەشیمی وچاونووقاوی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانی قەبوولکرد(وەکوو دیارە قەبوولی دەکات) هەم هەیبەت وسەبەرزی خۆی هەم هەیبەت وکەرامەتی یاسا ودەستووری شکاند وپێشێلکرد.

جاران بەرانبەر ڕەخنە وناڕەزاییە جۆراوجۆرەکان کە ئارەستەی بەرزانی دەکران یەکسەر وەڵامێکی ئامادەکراوی هەبوو، یەکسەر دەیگوت من بەدەنگی میللەت هەڵبژێرراوم، حەفتا لە سەدی میلەت دەنگی پێداوم. ئەگەر چی ئەو باش دەزانێت ودەیزانی ئەو ژمارەیە ساختە وتەزویرە بەڵام ڕووی هەبوو قسەبکات وسەر بەزبکاتەوە، بەڵام ئێستا خۆی خستۆتە وەزع وبارێکی واوە، بارێکی شەرمەزاری واوە کە پیاو تەنها بۆ ناحەز ودوژمنەکانی دەیخوازێت. لەمەولا چی دەڵێت، چۆن خۆی دەناسینێت، بۆ وەڵامی ڕەخنەکان بە چ ڕوویەکەوە وەڵام دەداتەوە؟ ئەم جارە دەبێ بڵێت من سەرۆکی کودەتام، یان سەرۆکی ماوەبەسەرچوو، سەرۆکی فێڵ وناشەرعی ونایاسایی، بەڕووقایمی خۆچەسپێنەر، خۆسەپێنەر، سەرۆکی بەرتیل وتەزویر. بەڕاستی شەرم وحەیا نەک تەنها بۆ ژن جوانە، نازانم چۆن لەو بەرزاییە بهێنرێتە ئەسفەلە سافلین وهێشتا پێی خۆشبێت، قەبوولی بێت وبەرەنگاری نەکات.

جاران لە بەغدا ولەلاوئەولا خۆی وەکوو نوێنەری هەڵبژێردراوی هەرێمێ کوردستان دەناساند، ئێستا هەموو دنیا دەزانێت میللەتی کورد کابرایەکی وای ناوێت ولێی بێزارە وتووڕەیە چۆن خۆی دەناسێنێت وبەچ ڕوویەکەوە قسە دەکات، بەبێ شک ئەو ناوەندانەش بەو چاوی ڕێزی جاران لێی ناڕوانن وبەهای جارانی نادەنێ، چونکە خۆی هۆکارە وپیلانگێڕە وبەو بێ بەهاییە ڕازیبوو، خۆی خۆیی هێنایە ئەو ئاستە نزمە.

شکستەکانی مەسعودبەرزانی وناکامەکانی مایەی نیگەرانی ئێمە نین بەعەکسەوە مایەی دڵخۆشی وکامەرانین، ئەوەی مایەی نیگەرانییە گۆڕینی هەرێمێکی نیمچە دیموکرات وئارام بە بەدکتاتۆریەت وئاژاوە . پارتی ومەسعود ئاسایی ویاساییان لە باربرد، کارێکی هەڵە وپێشینەیەکی چەوت وسەقەتیان هەڵبژارد وگرتەبەر.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)