کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جووندیانى : (ئەیكەن نایكەن بە....نمەوە) ، ئەمە ووتەى ئەندام سەركردایەتیەكى یەكێتیە !!

Saturday, 03/10/2009, 12:00


ئەوەى یەكێتى نیشتمانى كووردستان و خوودى ئازاد جووندیانى بەعەقڵیاندا نەدەهات دۆڕان بوو لە سلێمانى قەڵاى سەوزى یەكێتى هەمیشە جیاوازبوو لەئازاد جووندیانیەكەى سەقز و خۆى بیرچووبوەوە كەكرێكارى دەكرد لەدواى ئەنفالەكان ، لووت بەرزانە لەكۆبوونەوەكانیدا بەخوارووى خۆى دەووت ئەم هەڵبژاردنە شكانى ڕووحى پارتى بوو نەك پشتى هەرچەندە بەیەك لیستیش دادەبەزین ، بەڵام هەڵبژاردنەكانى 25 / 7 / 2009 ڕووحى ئازاد جووندیانى و پشتى جەلالى مافیایان شكاندو پارتیش بەهانایانەوە نەهات بەپەڕۆیەكى پیس خستیاننە ناو زبڵدانەكانەوەو تۆڵەى ئەو هەموو تاوان و دزیكردنەیان لێكردنەوە كەكردبوویان ... ئیدى ئازاد جووندیانى واى لێهات لووتە بەرزەكەى شۆڕ بكاتەوە سەرزەوى و بێشەرمانە كۆبوونەوە بەكادر و كارمەندانى كەناڵەكانى خۆى بكات بۆیە لەكۆبوونەوەیەكدا كە لە دەنگى گەلى كووردستان بە مۆزەفەكانى كردبوو ووتبووى ئەوەى حزبیى نییە نەیەتە ژوورەوە پاشان هەندێك قسەى هەلەق و مەلەق بەدەمیدا هاتبوو كەقسەى شەلاتى و شەقاوە هیچ و پووچەكانى ناو بازاڕەكنیش نییە !! باسى شەماڵ عەبدوولوەفاى كردبوو ئەو شەماڵەى كەلەخەباتى ژێر زەمینیدا دڕى بەپیاوەكانى ڕژێمى بەعس دابوو ووتبووى بەهەقى خۆى نەبووە بەئەندامى سەركردایەتى یەكێتى بەڵكوو بەتەكەتوول نەوشیروان دایناوە ئێستاش ڕیفۆرمەكان كەئەچنە دەرەوەى یەكێتى بابڕۆن ئەیكەن نایكەن بەگوونمەوە !! ئەوە دەمى ئازاد جووندیانیە لەبەرامبەر كارمەندەكانى خۆى ئەوەش بەڵگەى ئەوەیە كەئازاد ڕووحى بەتەواوەتى شكاوە و سەرى شۆڕبووە ئازاد جووندیانى یەكەم تاوانبارو بەرپرسە لەدۆڕانى یەكێتى لەسلێمانى و لەكووردستانیش ، تاوانەكانى هەرلەدەركردن و پشتگوێ خستنى كارمەندانى ڕاگەیاندنەوە دەست پێدەكات تا داوێن پیسى و شەرواڵپیسى و تەكەتوولبازى و بنەماڵپەرستى ئازاد جووندیانى بەهۆى ڕفتارەكانییەوە سەدان هەزار دەنگى لە یەكێتى تۆراندووە و لەم ڕوەوە بەتاوانبارى سەرەكى ناودەبرێت ڕۆژێك دێت ئازادى عەلووج دادگایى دەكرێت لەسەر تاوانەكانى ... دنیا بۆ سەدام حسێن نەما جائازادى علووج چییە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە