کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئافه‌رم کوالیتی کۆنترۆل، ئافه‌رم وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی، ئافه‌رم بازرگانه‌کانی شاره‌که‌م

Sunday, 07/06/2009, 12:00


له‌ سایتی پارێزگاری سلێمانی بابه‌تێکم خوێنده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌کارهێنانی شیری (سه‌بای) قه‌ده‌غه‌ کرد).

ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ئه‌م ناونیشانه‌ زۆر سه‌یره‌، چونکه‌ ده‌لیێت به‌کارهێنانی قه‌ده‌غه‌ کرد مانای وایه‌ ئه‌م شیره‌ پێشتر به‌کار هاتووه‌ و وه‌ هه‌ر به‌کاریش دێت هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (شیری‌ سه‌با که‌ له‌ نێوپێکهاته‌ خۆراکییه‌کانی‌ به‌شه‌ خۆراکی‌ مانگانه‌دا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش کراوه‌ مه‌رجه‌کانی‌ ته‌ندروستی‌ تێدانییه‌ و به‌ که‌ڵکی‌ خواردن نایه‌ت و به‌کارهێنانی مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان.

ئه‌ی ئافه‌رم حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ی نه‌توانی پێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی بکه‌یت چێکێکی ئه‌م شیره‌ بکه‌یت و بزانیایه‌ که‌ مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانی یه‌، جا خۆ ئیستا هه‌مووی کراوه‌ به‌ محله‌بی و کێک و جۆره‌ها خواردن ده‌رخواردی منداڵ و گه‌نج و پیر ی شاره‌که‌م دراوه‌، ئه‌ی ئافه‌رم وه‌زاره‌تی بازرگانی دز و جه‌رده‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رێکه‌وتن نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بازرگانه‌ قۆڵ بره‌ی شاره‌که‌م که‌ رۆژانه‌ سه‌ده‌ها خواردنی ئیکسپایه‌ر و خراپ و بۆگه‌ن ره‌وانه‌ی ناو شاره‌که‌مان ده‌که‌ن چی تره‌.

تا ئیستا کام بازرگان، کام دز، کام قۆڵ بر ده‌ستگیر کراو له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتار و دزی یه‌ راپیچی دادگای کرا له‌ کوردستان، به‌ڵام مه‌خا بن خه‌ڵکینه‌ ، بازرگانه‌کان هه‌مان پیاون که‌ حکومه‌ته‌که‌ش به‌رێوه‌ ده‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ کێ ده‌توانێت بیانگرێت؟.

ئه‌مه‌ کام ویژدانه‌ که‌ وا ده‌کات خواردنی به‌سه‌ر چوو، خواردنی بۆگه‌ن و خراپ ده‌رخواردی منداڵان بدات؟
ئه‌مه‌ کام ویژدانه‌ که‌ حکومه‌تێک تائێستا شتێکی باشمان لی نه‌بینی، نه‌توانێت کۆنترۆلی ئه‌م دز و جه‌ردانه‌ بکات.
ئه‌مه‌ کام ویژدانه‌ ئه‌م هه‌موو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و بازرگانی و چاودێری و کۆمه‌ڵێک فشه‌که‌ر و گه‌نده‌ڵی تر نه‌توانن کۆنترۆلی ئه‌و خواردنه‌ بکه‌ن که‌ ده‌رخواردنی نه‌وه‌کانی شاره‌که‌م ده‌درێت.

میلله‌تێک، حکومه‌تێک، یه‌ک ته‌نها که‌سی دڵسۆزی تێدا نه‌ماوه‌ ئه‌گینا ئه‌م کاره‌ساته‌ قبوڵ نه‌ده‌کرا.
بازرگانان هه‌موو حاجیشن هه‌موو نوێژ که‌رن و له‌ خوا ده‌ترسن به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هه‌موو هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یانه‌ که‌ زووتر ده‌وڵه‌مه‌ند ببن گوێ ناده‌نه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌سه‌ر حیسابی ته‌ندروستی و خوێنی میلله‌ت بێت.

ئه‌م هه‌موو ریکه‌وتنه‌ی نێوان دز و جه‌رده‌ بازرگانه‌کان و حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ، وولاتمی پر کرد له‌ گاعون و سیل و سه‌ره‌تان، وێرانه‌ی خسته‌ ناو ماڵی هه‌موو که‌سێکه‌وه‌، حکومه‌تێک که‌ ته‌نها وه‌کو بازرگان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌وه‌ ده‌ژی و له‌ پاره‌ی گیرفان میلله‌ت خۆی ئه‌گه‌ر جاده‌یه‌ک قیرتاو بکات هه‌زار منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌کات.

بازرگانانی ووڵاته‌که‌م، خۆتان و تو شه‌ره‌فتان ، هه‌ست به‌ چی ده‌که‌ن که‌ بزانن یه‌کێک زه‌هر ده‌کاته‌ ناو خواردنی ماڵ و منداڵتانه‌وه‌؟، چ خه‌مێک داتان ده‌گرێت چ توره‌یه‌ک که‌ بزانن منداڵه‌کانتان به‌ زه‌هری یه‌کێک نه‌خۆش که‌وتووه‌؟ تو ویژدانتان .
رۆژانه‌ زه‌هر ده‌که‌نه‌ خواردن و ئاوی ئێمه‌وه‌، به‌رێزان ئه‌مه‌ هیچ فه‌رقی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ بچیت ده‌ست بکه‌یت به‌گیرفانمدا و پاره‌کشم بدزیت ، فه‌رقی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ده‌ستی خۆت بێت و فیشه‌کێک بنێیت به‌ منداڵێکه‌وه‌.

میلله‌ت زۆر داخ له‌ دڵه‌، ده‌لێـم خودایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ منداڵێ خه‌ڵک نه‌خۆش ده‌خات و زه‌هر ده‌هێنێته‌ ناو ماڵه‌کانمان خودایه‌ زه‌هر خواردی بکه‌یت.

حکومه‌ت تۆش یه‌ک تۆز به‌ خۆتا بچۆره‌وه‌ تۆ حکومه‌تیت بازرگان نیت،به‌سه‌ ئیتر گوێ بده‌ره‌ میلله‌ته‌که‌ت، د. زریان تۆ خۆت مه‌رجی ته‌ندروستیت تێدا نییه‌ بۆیت به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی، لیژنه‌یه‌ک پێک بێنه‌ به‌س دز و جه‌رده‌ نا هه‌فته‌یه‌ک خۆت به‌سه‌ریانا بگه‌رێ با ناو بازار بپشکنن با خواردنه‌ زه‌هراوی یه‌کان نه‌مێنێت و بسوتێنرێن، چی دی رێک مه‌که‌ون له‌گه‌ڵ بازرگانه‌ دزه‌کان، به‌زه‌یتان به‌ میلله‌تا بێته‌وه‌ به‌زه‌یتان به‌ دز و جه‌رده‌ دا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ خوێنی میلله‌ت ده‌مژن، میلله‌ت که‌سی نی یه‌ ئیوه‌ نه‌بێت ئێوه‌ش یاخوا هه‌ر نه‌بوونایه‌.

ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌.

http://www.sulygov.com/dreje.asp?ID=2201

[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە