باڵی جه‌لالییه‌کان روی سه‌دامیان سپی کرد
Monday, 25/05/2009, 12:00
له‌و رۆژه‌وه کاک نه‌وشیروان وازی له پۆستی جێگری سکرتیری ی ن ک هێناوه ، جه‌لال تاڵه‌بانی و پیاوه بوده‌ڵه‌کانی کێچ که‌وتۆته که‌وڵیان و خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارین له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان و کۆمپانیای ووشه و ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی ئه‌که‌ن ، چه‌ند که‌سێکی بوده‌ڵه‌یان دیاریکردووه له ده‌زگای زانیارییه‌وه که سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کاره ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌سره‌وی ده‌زگا ، کاتێکیش بریار درا لیستی گۆڕان به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا به ته‌واوه‌تی خه‌و خۆراکیان له‌خۆیان حه‌رام کردووه توشی نه‌خۆشی هاری بون چونکه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان له کوردستان له رێی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه لێبسێنرێته‌وه ، ئیتر ناتوانن ئه‌و هه‌مو دزی و فزییه بکه‌ن . چونکه توشی لێکۆڵینه‌وه وسزادان ئه‌بن ، ئێستاش که‌وتونه‌ته‌هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌سێک له لیستی گۆڕانه‌وه نزیک بێت بانگی ئه‌که‌ن و هه‌ره‌شه‌ی نانبڕین وده‌رکردنی لێئه‌که‌ن .باڵی جه‌لالی تاکو ئێستا شێره‌زای خه‌ڵکی کوردستان نه‌بون وا ئه‌زانن خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو ئه‌و کۆمه‌ڵه دزو ناوگه‌ڵ پیس و نه‌فس نزم و ده‌رون روخاوانه ن که‌له‌ده‌وری جه‌لال تاڵه‌بانین . به باڵی جه‌لالێکان ده‌ڵێین ، خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر زه‌بروزه‌نگی سه‌دام روبه‌ڕو ئه‌بونه‌وه و بێ ترس ئه‌چونه رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و ئه‌بونه پێشمه‌رگه و دواتر به‌پشتیوانی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه راپه‌ڕینیان کرد، ئێستاش جه‌لال و پیاوه بوده‌ڵه‌کانی وا تێئه‌گه‌ن به‌م کاره‌یان خه‌ڵکی کوردستان ده‌سته‌مۆ ئه‌که‌ن ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی کوردستان زیاتر رقیان لێیان ئه‌بێته‌وه . ئه‌و که‌سه‌ی که موچه‌که‌ی ئه‌بڕن ، ئه‌وه ته‌نها موچه‌ی خۆی نییه ، به‌ڵکو پاره‌ی ماڵومنداڵێتی ، پاره‌ی مناڵه شیره‌خۆره‌که‌یه‌تی، که گه‌وره بو پی ئه‌ڵێن که تۆ له بێشکه‌دا بویت کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و دز فه‌رمانڕه‌وا بون له کوردستاندا شیری تۆ و نانی خوشک و برا ودایکتیان دزی بۆ خۆیان و ناردیان بۆ ئه‌وروپا ، ئه‌و موچه‌یه پاره‌ی دایکی شه‌هید وئه‌و خه‌باتکه‌ره‌یه که رۆژانێک بو که‌سوکاره‌کانیان نه‌یانئه‌زانی کوره‌که‌یان له چ ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ری به‌عس زیندانه ، یاخود له چ بن به‌ردێکی کوردستان سه‌نگه‌ری له به‌عس گرتووه . ئه‌بێت سه‌رانی جه‌لالی ئه‌وه بزانن هه‌تا زه‌بروزه‌نگ خراپه‌یان هه‌بێت ، خه‌ڵکی کوردستان زیاتر لێیان دور ئه‌که‌وێته‌وه روڕه‌شی مێژوش ئه‌بن . نان بڕین و زیندانی کردن وره‌ی خه‌ڵک ناڕوخێنێ ، چونکه ده‌مێکه خه‌ڵکی کوردستان بریاری خۆیان داوه ، ئه‌ویش ده‌نگدانه به لیستی گۆڕان ، لیستی گه‌ل و لیستی تێکۆشه‌رانی کوردستان ، بۆیه ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی جه‌لالێکان ئه‌یکه‌ن روی به‌عسیان سپی کردۆته‌وه .
مەلا جەبار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست