کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە ماوەیەکی کەم، یەکێتی 140 هەزار دەنگ زیادی کرد سوبحانەڵڵا

Saturday, 17/05/2014, 12:00

2388 بینراوە


لەساڵی 92 پارتی و یەکێتی بەبەرنامە ساختەکاری و تەزویریان لەدیموکراسی کردووە تائەمڕۆ درێژەی هەیە من ئەمە بۆ مێژوو دەڵێم ساڵی 92 بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەبنکەیەکی دەنگدانی شاری سلیمانی بەدەرزەن فۆرمی دەنگدانی پڕدەکردەووە دەیخستە ناو سندوقەکانەوە پاشان لەڕێ چاودێرەکانی یەکێتی وە ئاگاداری دەنگدەری یەکێتی کرایەوە کەمەرکەبی پەنجە مۆرەکە دەتوانرێ بەفاسی جل شۆردن بیسڕیتەوە هەزاران دەنگدەر دووبارەو سێ بارە دەنگیان دایەوە لای پارتی لەیەکێتی باشتر نەبووە پارتی هەرچی کوردەکانی دانیشتوی موسڵ بوون بەئاسانکاری بەعس لەڕۆژی دەنگدان دا ئاودیوی شارەکانی دهۆک و زاخۆ کران تا دەنگ بدەن بەپارتی چونکە لەبیرمان نەچێ یەکێ لە ئامانجەکانی پارتی ساڵی 92 ئۆتۆنۆمی و دانوساندن بوو لەگەڵ بەعس لەو ڕوانگەیەوە بەعس زۆر هاوکاری پارتی کرد وەک ئەمڕۆ دەیبیستین چۆن مالکی وئێران هاوکاری یەکێتی دەکەن بۆ تەزویر ئەمە بەدەر لەکوردانی باکور وڕۆژئاوا لەسنورەکانەوە ئاودیوو دەبوون دەنگیان دەدا بەپارتی چونکە ناسنامەی باری شارستانی زۆر بەئاسانی دەتوانرێ وەک ئەمڕۆ دەیبین هەزاران دروست کراوان ئەو سەردەمە زۆر ئاسان دروست دەکرا تەنها پارتی و یەکێتی نین لەخۆڕهەڵاتی ناوەڕاست دا کاری تەزویر دەکەن هەموو دەوڵەتە دیکتاتۆریەکان بەبەرنامە کاری تەزویر دەکەن چونکە ئەم هێزانە دژە دیموکراسی و دەستاو دەستکردن و چۆڵکردنی کورسی حوکمڕانین من دڵنیام پارتی و یەکێتی هەرکاتێ درک بەدۆڕان بکەن پەنا دەبەنە بەر ساختەکاری

پرسیارێکی گرنگ؟
بۆچی چوار حیزب بەیاننامە لەسەر هەوڵی ساختەکاری یەکێتی بڵاودەکەنەوە
ئەگەر گۆڕان وپارتی بەیەکەوە بەیاننامەیان لەسەریەکێتی بڵاوکردایەوە دەکری بڵێن ئەم دوانە ڕێک کەوتوون بۆ لاوزکردنی پێگەی یەکێتی بەڵام کاتی یەکگرتوووکۆمەڵ لەگەڵ گۆڕان وپارتی پێکەوە هۆشداری دەدەن لەتەزویر وساختەکارت یەکێتی ئەم گومانە نامێنی و دیارە ئەم هێزانە هەست بەخەتەری دەستێوەردانی ئێرانی مالکی دەکەن بۆ پارسەنگی هێز لەسلیمانی دا
لە21.9 لای زۆربەمان ڕوونە یەکێتی لەپاشەکشێی کورسییەکانی پەرلەماندایە سەنگ وقورسایی ئەم هێزە لەگۆڕەپانی سیاسیی هاوکێشە سیاسیەکەی باشوردا ڕوو لەلێژیە گۆڕان توانی لەزۆنەی نفوزی ئێرانی شیعی پاشەکشێ بەیەکێتی بکات ئەم معادەلەیە هەم بەیەکێتیەکان قبوڵ نەکرا هەم دۆستە دێرینەکەی کەئێرانە توشی شۆک بوو وەک دینیمان سەرانی یەکێتی توشی شڵەژان بوون هەر کوتلەیەک دەیویست ئاگرە سورەی شکست لەخۆی بەدور بگرێ لەئەنجامی ئەم شکستە ئەگەر تەدەخولاتی ئێرانی نەبووایە یەکێتی چەندین باڵی لێ دەبووە وە بەڵام ئەگەر خوێندنەوەیەک بۆ پارتە شەریکە 23 ساڵەکەی یەکێتی بکەین کەبەنفوزی تورکی سونی ناسراوە دەبینن توانی پارێزگاری لەسەدا حەفاتای دەنگەکانی سەردەمی فیفتی بەفیفتی بکات کەئەم معادەلەیە بۆ مالکی و ئێران دڵخۆشکەرە نەبوو پارتی وەک براوەی یەکەم خۆی نمایش بکات هاوسەنگی لەنێوان ئەم دوو هیزە ئقلیمیەدا نیو بەنیو بێ باشوری کوردستان لەساڵی 92 وە چەقی ململانێتی ئەم دوو میحوەرە بوو لەلایەک دەوڵەتی تورکیا و سونەکانی عێڕاق و ناوچەکە لەلایەکی ترەوە شیعەکان و ئێران و سوریا لەبەرەیەکی ترەوە
دەکرێ ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆ ٣١ ئاب بەنموونەیکی زیندوو وەربگرین هەموومان ئەو مێژووە باش دەزانین کاتێ یەکێتی لەیادی ٥٠ساڵەی پارتیدا لەهەوڵی دەرپەڕاندنی پارتی بوو بۆئەوبەر زێ ئەم هەڕەشەیە و تەوازنە ئیقلیمەیەکی لاسەنگ دەکرد بینیمان پارتی بەهاوکاری بەعس و تورکیا و سونەکان لەژێر چاودێری وردی ئەمەریکادا توانی بەپاڵپشتی دەبابەکانی بەعس و حەرەس جموری یەکێتی نەک لەهەولێر تەنانەت ئاودیوی سنوری ئێران یش کرا ئەم هاوکاری یەیی بەعس تورکیا لەئەنجامی دەرهێنانی نەوت بوو وە فرۆشتنی بەڕژێمێکی ئێرانی دوژمنی سەرسەختی بەعس و سونەکان لەهەمان کاتدا ئەمریکایکانیش بەڵام ئەم شکستەی یەکێتی 40 شەوی نەخایاند بەهاوکاری لۆجیستی و بەخشینی ڕاجیمەی 40 کە لەقۆڵی سەیران بەنەوە بەچاوی خۆم دیومە لەقٶلەکانی تریشەوە بەهەمان شێوە بەدەر لەوەی کە ئاغا ئیتڵاعاتیەکان لەگەردەلوولی تۆڵەدا لەگرتنی سلیمانی و تا دێگەڵەش هاوکاری هێزەکانی یەکێتی بوون ئێران لەشەڕی ناوخۆدا دەستەبەرداری یەکێتی نەبوو ئەمڕۆ ئاسان نیە بێەڵێ یەکێتی توشی شکست بێ وپێگەی لاواز بێ بۆیە ئەمڕٶ دەبینن ئێران بەبەرنامە لەگەڵ مالکی دا کائاسانی وتەزویری مونەزەم بۆ یەکێتی دەکات چونکە ئێران نایەوێ پارتی و ومەسعود بەرزانی باڵادەست بێ و مەرامەکانی تورک سوننە عەرەب سوننە جێ بەجێ بکات لەهەمانکاتدا ئێران نایەوێ سنوورەهاوبەشەکەی لەگەڵ زۆنەی سەوزادا کەبەسەدان کم ترە نیلی پۆش بکرێ نەوشیروان و گۆڕان تەحەکوم بەم سنوورە دوورودرێژەوە بکات لەکاتێکدا ئێرانیەکان باش دەزانن کەنەوشیروان دۆستێکی دەستەمۆ نیە و چەندین جار داوایان لێکردووە لەگەڵ یەکێتی کێشەکانیان چارەسەر بکەن بەڵام نەوشیروان نەچۆتە ژێر باری داخوازی ئێرانیەکان
لەهەموو ئەگەرەکاندا باوەڕم وایە بارودۆخ پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەقازانجی سلیمانی و نیشیمان نییە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)