کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ربازی وون ئه‌بیت ره‌نگی جامانه‌که‌ی جۆن بێت

Wednesday, 25/05/2011, 12:00


زۆر گه‌لو نه‌ته‌وه‌ زۆر وولاتی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ شوێنیکیان هه‌یه‌ وه‌کو سیمبۆلێکی دیار بۆ رێز بۆ شه‌هیدانی رزگاری و بردنی هه‌ر میوانیکی بیگانه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و نزرگایه‌ و مه‌زاری ئه‌و سه‌ربازه‌ وونه‌ و پیرۆز کردنی سه‌ربازیکی نه‌ناسراو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر هاولاتیه‌ک له‌و وولاته‌ به‌هی خۆی بزانیت،به‌لام له‌وولاتی به‌ ئیقلیم کراوی ئیمه‌ هێشتا جگه‌ له‌ جه‌ند هه‌ولیکی نه‌زۆک هیجی تر شک نابریت ئه‌وه‌ تازه‌ پاره‌ سه‌رف ده‌کریت له‌ بووجه‌ی خه‌لک بۆ سه‌ربازیکی ناسراو که‌ خۆی له‌ بری سه‌د ملێۆن ئه‌دات که‌ به‌رای من ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی مالباتی خۆیان ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌رف بکردایه‌ نه‌ک له‌سه‌ر بوجه‌ی ده‌می خه‌لک.وه‌ له‌و باوه‌ره‌دام که‌ ئه‌گه‌ر خودی مه‌لا مسه‌فا له‌ژیاندا بمایه‌ نه‌ی ده‌هیشت ئه‌و گونهه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌و بکرێت نامه‌وێت نه‌که‌س بکه‌مه‌ فریشته‌و نه‌ که‌سیس بکه‌مه‌ درنده‌.ئایا ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌سه‌لات بیته‌وه‌ ده‌ست گه‌ل ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌سه‌ربازی وون ده‌ست نیسان ده‌کرێت ده‌بیت کی بیت پێشه‌کی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مم دوو حیزبه‌ به‌دریژای بوونیان خۆی داوه‌ به‌کوشت ئه‌چێته‌ خانه‌ی کوژراوان له‌ ریی مالو سه‌روه‌ت پیکه‌وه‌ نانی دوو بنه‌ماله‌ وه‌ هه‌ر که‌سیک تا کوو ئه‌مرۆس نه‌گه‌یشتبێت به‌م راستیه‌ ئه‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ی ممومتاز چونکه‌ رۆژ به‌رۆژ ته‌خته‌کانی بیرو باوه‌ریان سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت تا که‌وتنی سه‌دام په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان هه‌بووه‌و ئیستاس مانگانه‌ 500ملێۆن دینار له‌بوجه‌ی خه‌لک بۆ بنه‌ماله‌ی به‌رزانو سه‌دام ده‌چێت ئه‌وه‌ی که‌ به‌مه‌س هه‌ر تێناگات و گوومانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ داوای لی ده‌که‌م ناوی به‌شه‌ر له‌ خۆی بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ناویکی تر هه‌یه‌ بۆی... ده‌بیت بگه‌رێن به‌دوای ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ ئه‌م دوو حیزبه‌بوونه‌ هۆو سه‌به‌ب کار رێگر بوون له‌ ده‌رچونیان له‌کاتی ئه‌نفالدا مندالو ژنو خه‌لکی سیڤیلی بی دیفاع.ماوه‌یه‌ل له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌ولێر خه‌سره‌و جاف به‌ پاره‌ی بووجه‌ی خه‌لک ده‌عبایه‌کی درووست کردووه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ناوی سه‌ربازی وون هه‌ر له‌سه‌ربازی وون ناچێت هه‌ر وه‌کوو زۆربه‌ش ده‌زانن که‌ خه‌سره‌و جاف کاتی سه‌دام له‌ هاولاتیه‌ سالحه‌ه‌ عیراقیه‌ بێ وه‌یه‌کان بووه‌و جگه‌ له‌ قازنج هیج زه‌ره‌دیکی نه‌بووه‌ و به‌عسیه‌کی به‌رێز بووه‌.که‌سێکی تریش له‌ هه‌ولدایه‌ بۆ دروست کردنی په‌که‌رێک ئه‌م که‌سه‌ش مادام فوئاده‌ که‌ زۆر خانمانه‌هه‌لکه‌وتوه‌و گفتوو گۆ ده‌کات و یه‌کێک له‌وانه‌ی که‌ هه‌تا که‌وتنی سه‌دام له‌ گه‌ل سه‌فاره‌تی عیراقیدا مه‌له‌فی هه‌بووه‌ ویه‌که‌م کورد بوو له‌ جیهاندا به‌ ئاسکرا خۆپیشاندانی دژی ئه‌مریکا کرد که‌ نابیت له‌ سه‌دام بدرێت ئه‌م قه‌زه‌مه‌بووکه‌ ناوی فوئاد عه‌لیه‌ .ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و هنراوه‌یه‌س بکه‌ین که‌ عه‌بدولا په‌سێوی پی ناسرا سه‌ربازی وون ئه‌ویش هی خۆی نیه‌و هی شاعیری پۆلۆنی به‌ره‌گه‌ز جووله‌که‌ ئه‌ندریی فه‌زنیسێنسکی که‌ ده‌لێت گوله‌کانتان له‌سه‌ر ده‌ریا دانێن هاتووه‌ بیرۆکه‌ی هۆنراوه‌ی ئه‌و شاعره‌ ی وه‌ک سه‌ربازی وون وون کردووه‌ که‌ به‌رای منو زۆربه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره‌ له‌به‌ر عه‌بدولا ده‌ربێنی ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر نه‌لێم زۆر هه‌ژار ده‌بێت گولزاری سێعری به‌لکوو ویرانیس ده‌بێت.ماوه‌ته‌وه‌ بلێم که‌ کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ ده‌بێت به‌رده‌امی بدات به‌ راپه‌رینی ‌ تا رزگار بوونی یه‌کجاره‌کی له‌ده‌ستی ئه‌م زوولمو سته‌مه‌ی که‌ گشت بواره‌که‌ندا لێی ده‌کرێت قه‌ت ئه‌و رۆژه‌م له‌بیر ناجێته‌وه‌ که‌ عه‌ره‌بیکی باشوری عیراق بۆی باس کردم که‌ له‌کاتی گه‌ران به‌دوای ته‌رمی ئه‌نفال کراوه‌کاندا ئه‌ویش له‌گه‌لیان بووه‌ له‌گه‌ل وه‌زیری مافی مرۆڤی کوردوستان دوکتۆر ئیحسان عه‌ره‌به‌که‌ ووتی چه‌ند ته‌رمی جامانه‌ به‌سه‌ریکمان دۆزیوه‌ له‌گه‌ل ته‌رمی ژنو مندالیکدا به‌ دوکتۆر ئیحسانمان ووت که‌ جه‌نابی وه‌زیر ئه‌وانه‌ کوردن هاتوو سه‌یری کرد ووتی نا ئه‌وانه‌مان ناوێت ئه‌گه‌ر جامانه‌کانیان سوور نه‌بێت پێویستمان پێیان نی یه‌ ئیمه‌ بۆ ته‌رمی ئه‌وانه‌ ده‌گه‌رێین که‌ جامانه‌یان سووره‌ ناچار ئه‌وانه‌مان خسته‌وه‌ ژێر وه‌وه‌و دامانپۆشینه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە