کۆڕه‌و
Tuesday, 01/04/2014, 12:00
1942 بینراوە
کۆڕه‌وی کوردانه هه‌موو چاو به گریه و دڵ به سوێ
هیچ که‌سێ نازانێ ڕه‌وتی کاروان به‌ره‌و کوێ ده‌چێ
پیاو و ژن و پیر و لاوی ، ڕێگه‌ی کۆچیان گرتووه
له ڕه‌شی ته‌وێڵی کوردا ئاسمان شه‌قی بردووه
تاو و لێزمه‌ی بارانی خوڕ ، بێبه‌ری نه‌کرد که‌سێ
ئاه و نزوله‌ی بیدادی ، له سینه‌و دڵ هه‌ڵده‌سێ
ته‌رمی په‌ککه‌وته و بێ که‌سان ، وا له‌ژێر بارانه‌وه
ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی پێخاوس به نزا و پاڕانه‌وه
چاوی کۆرپه‌ی باوه‌شی دایه ، به‌ده‌م گریانه‌وه
چاوه‌ڕێی مه‌رگه ببارێ ، له گه‌روی ئاسمانه‌وه
کێ ده‌زانێ چی به‌سه‌ر دێ ، چی ده‌کا ده‌ستی قه‌ده‌ر
ئاخۆ که‌ی بێ گیانی ماندو له هه‌ناومان بێته‌ده‌ر
دایکێ ، جگه‌ر گۆشه‌که‌ی خۆی دا به‌ده‌م سیروانه‌وه
چاوی پڕ ئه‌شک و گله‌یی ، عه‌رشی خوای له‌رزانه‌وه
ده‌نگ و زرمه‌ی تۆپ و تیریش ، پرزه‌ی له کوردان بڕی
کۆمه‌ڵه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش ، عاره‌قه‌ی شه‌رمی خۆی سڕی
کێ بینیویه ڕه‌وی چوار ملێۆن له تاوان بێبه‌ری
چاره‌نوس نادیار و بێکه‌س ، بێ چه‌ک و بێ به‌رگری
بێخه‌و و خۆراک و نانین فه‌له‌ک فریامان‌که‌وه
چاو بخه سه‌ر مه‌رگه‌سات و زام و سوێی ئه‌م کۆڕه‌وه.