کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشــبینیەکانم ڕاســت دەرچوون

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


بەندە زنجیرە ووتارێکم لە کوردســتان پۆســتدا بڵاو کردەوە کە تا ئێســتا 3 بەشــیم نووســیوە لە ژێر ناونیشــانى (ئەگەر پارتى ویەکێتى دووبارە دەرچنەوە) بە خاڵ خســتوومەتە ڕوو کە بە مانەوەى ئەو دوو حیزبە تاڵانچى یە چۆن ژیانمان ســەخت ئەبێتەوە و ژیان لە ژێر دەســتى ئەوانەدا ماناى خۆى لەدەســت ئەدات بۆیە بە خەڵکى چەوســاوەى کورد دەڵێین با هەموومان بە پەنجەى شــایەتمانمان و بە ســەحێکى قەڵەمەکانمان لە هەڵبژاردنى ئەم نزیکانەى کوردســتاندا ئەو نەگبەتى یە لە ســەرشــانمان لا ببەین و هەردوو لایەنى جەردە و میللەت چەوســێنى کوردســتان فڕێ بدەینە ســەرەنوێلکەى مێژوو و بە خاکى پاکى نیشــتمان دایانپۆشــین و گۆڕەوشــاریان بکەین دەنا خۆمان زەرەر دەکەین و لە نەگبەتى و نەهامەتى زیاتر هیچى تر ناچنینەوە. ئەوەتا من لە یەکێک لە خاڵەکاندا لەو ووتارانەدا پێشــبنیم کردبوو کە کارەبا و ئاومان هێندە لە ســەر گران ئەکەن بە شــێوەیەکى ســەرســامهێنەر و ترســناک ، کەچى ئێســتا هەر زۆرى نەبرد وا وەرەقەى کارەباى تازە ئەهێننەوە بۆ ماڵان کە تەنها بۆ ماوەى مانگێک یان مانگ و نیوێک واتە لە ســەرى ســاڵەوە تا ناوەڕاســتى مانگى شــوبات ماڵ هەیە 500000 (پێنج ســەد هەزار) و 600000 (شــەش ســەد هەزار) و 750000 (حەوت ســەد و پەنجا هەزار) دیناریان بۆ نووســیوە کە پێناچێ لە ســەر هیچ پێوەرێکى دروســت و بە ڕەچاو کردنى هیچ ئاســتەنگێکى خێزانەکان حســاب کرابێت هەروا کوێرانە نرخى زۆر بەرزیان بۆ یەکەکانى کارەباى ســەرف کراو داناوە بە مەبەســتى تاڵان و بڕۆى دەرامەتى ئەو خەڵکەى کە هیچ ســوود و خۆشــیەکى لە دەســتى ئەم تاڵان چیانە نەدیوە ، ســەرەڕاى ســیاســەتى قۆرخکارى و دزین و تاڵانى و بە فیڕۆ دانى بودجە و ســامانى میللى ئەم خەڵکە داماوە کە زۆربەى خەڵک بەو هۆیەوە ئێســتا بێ کار و کاســبى بووە و دەرامەتێکى واى بۆ نەماوەتەوە تا لانى کەمى بژێوى ڕۆژانەى پێ دابین بکات کەچى ئەم گێل و نەفامانە لەم کاتەدا ئاوا ئەیانەوێ بمانهێننە ســەر ســاجى عەلى، چونکە خۆیان باکیان نیە کارەبا و ئاو بۆ ســەران و بەرپرســەکانیان هەمیشــەیى و خۆڕایى یە، باشــە ئەمە ئەگەر ســیاســەتێکى داڕێژرا و پێش وەخت نەبێت و بە دەســتى ئەنقەســت نەبێت چ حکوومەت و دەســەڵاتێک ئاوا لە میللەتى خۆى ئەکات ئاوا ماڵى تاڵان ئەکات ئاوا دەرامەتى ئەکاتەوە بە ســفر و گوێ نادات بەوەى کە هەر خێزانێکى کورد بەرپرســیارە لە بەخێو کردن و دابین کردنى ئایندە بۆ کۆمەڵێک منداڵ و ڕۆڵەى خۆیان کە ئەمان بەم کارانەیان ژیان لە خەڵکى تاڵ ئەکەن و ئایندەیەکیان بۆ ناهێڵنەوە، کەواتە پێشـــبینیەکەم زۆرى نەخایاند زۆر ڕاســت دەرچوو، باشــە بە چ پێوەرێک کە مام ناوەندى دەرامەتى خێزانێکى ئاســایى بەهۆى ئەو ســیاســەتى قۆرخکارى و تاڵانیانەى ئەو دەســەڵاتەوە ناگاتە 500 دۆلار لە مانگێکدا کەچى لە مانگ و نیوێکدا 600000 دینار واتە نزیکەى (500 دۆلار) پارەى کارەبات بۆ بێتەوە، بە مەرجێ کارەبا هێشــتا نیوە وەخت کار ئەکات و بەشــێکى دیکەى کە 8 ســەعاتە خەڵک خۆى لە موەلیدەوە دابینى دەکات ، ئەگەر ئەو بڕانە لە پارە بەراورد بکەین لە گەڵ ووڵاتانى دەرامەت بەرزیشــدا کە تاک و خێزان مانگانە دەرامەتێکى بەرزیان هەیە لە چاو کۆمەڵگاى ئێمەدا هەر زۆر نامەنتیقى یە لە کاتێکدا لەو ووڵاتانەدا کارەبا هەمیشــەیى یەو بۆ چرکەیەکیش ناکوژێتەوە بەڵام قورســایى پارەى ئەو خزمەتگوزارى یە لە چاو دەرامەتیاندا ناگاتە 5% لە کاتێکدا بەو پێ یەى ئێســا لێرە بۆ خەڵکیان نووســیوە ڕێژەکەى دەگاتە 80% ى موچە و دەرامەتەکانى خەڵک ، باشــە ئەم حکومەتە گێلەى ئێمە نابێ بە خۆیدا بچێتەوە و ئەو کارە دزێو و نامەنتیقیانەى بخاتە تاى تەرازووە کە ئەم کارەى دوژمنایەتى کردنى خەڵکە نەک خزمەت کردنیان ئەمە بە مەبەســت وبە ئەنقەســت ئەنجام ئەدرێت تەنها بۆ هێشــتنەوى خەڵکى یە لە ئاســتى هەژاریدا و کەس نەتوانێ ژیانى بەرەو پێشــەوە بەرێت و ئایندە بۆ منداڵەکانى مســۆگەر بکات و لە پاشــەڕۆژدا منداڵى هەموو خەڵک لە بێ دەرامەتى و هەژاریدا نەتوانن خوێندن تەواو بکەن و تەنها منداڵى خانەوادەى دەســەڵاتدارانى گەندەڵ نەبێت کە بە پارەى زۆر و زەوەندو تاڵان کراوى ئەم میللەتە درێژە بە خوێندن بدەن و هەر بە پارەش شــەهادەى بەکالۆریۆس و ماجیســتەر و دۆکتۆراى تەزویریان بۆ بکڕن و بەم پێ یە خۆیان وەکوو چینێکى خوێندەوار و خاوەن شــەهادە بە ســەر خەڵدا فەرز بکەن و ڕۆڵەى خەڵکیش ببێت بە نۆکەر و پاشــکۆى ئەوان، کەواتە دیارە بۆچى وا لەو میللەتە ئەکەن ، بەڵام خەیاڵیان خاوە هەر بەم نزیکانە میللەت بە دەنگى زوڵاڵیان لە هەڵبژاردنى ئایندەدا گۆڕەوشــاریان ئەکەن و ناهێڵن ئەو خەونانەیان بێتە دى
ســـلێمانى
25/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە