کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكانەوە كوردان جەلەولا وسەعدیە چوڵ دەكەن

Monday, 04/01/2010, 12:00


بەهۆی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان و خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی ئیراق لە ناحیەكانی جەلەولا و سەعدیەدا، تائێستا زیاتر لە هەزار خێزانی كورد ماڵ و حاڵیان چۆڵ كردوە و كۆچبەری هەرێمی كوردستان بوون. سەمیر محەمەد، سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ قەزای‌ خانەقین ڕایگەیاند: بەپێی‌ ئامارێكی‌ ئەنجومەنەكەیان لەماوەی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا بەهۆی‌ خراپی‌ بارودۆخی‌ ئەمنیی‌ و ئابوری ‌و هەڕەشەی‌ گروپە چەكدارەكانەوە 550 خێزانی‌ كورد لە سەعدییە و 450ی‌ خێزانی دیكەش لە جەلەولا زێدی‌ خۆیان جێهێشتوە. ئاشكراشی كرد، كۆچكردنەكە بەردەوامە و رۆژانە ژمارەیەك خێزان ئەو ناوچانە بەجێدەهێڵن ‌و روودەكەنە خانەقین ‌و كەلار ‌و كفری‌ و قۆرەتوو‌ و ناحیەی‌ رزگاری.
ئاماژەی‌ بەوەشدا كە زۆربەی‌ ئەو خێزانانە لە رەوشێكی‌ ئابووریی خراپ ‌و لە كرێنشینیدا ژیان بەسەردەبەن. جێگای بیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2008 دا و بەبڕیارێكی جەلال تاڵەبانی سەرۆ كۆماری ئێراق، هێزی پێشمەرگە لەناوچەكانی جەلەولا و سەعدیە كشانەوە و لەجێگەیاندا سەربازی ئێراقی جێگیر كران، لەوكاتەوە تائێتسا رەوشی كوردەكان لەژێر هەڕەشە دایە و سەربازانی ئیراقی هێرش دەكەنە سەریان و رۆژانەش توندوتیژی لەو ناوچانە دا بەردەوامە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە