کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێكى تر لە گەندەڵیەكانى سیستمى بەڕێوەبردنى حكومەتى هەرێم

Saturday, 17/09/2011, 12:00


بەشى كارەباى پرۆژەى كەمپى نوێى زانكۆى سلێمانى
دیارە ئەم بەشە بۆیە باس ئەكرێت لەبەر ئەوەى كە بەشێكى زۆر گرنگە بەڵام ئەوئەندازیارەى كە ئەم بەشە بەڕێوە ئەبات بەڕاستى شایانى ئەوە نیە كە وا بەشێكى گەورە و گرانى بدرێتە دەست هەم لە ڕووى بەڕێوەبردنەكەیەوە هەم لە ڕووى هونەریەكەیەوە .ئەم ئەندازیارە كە بە چەند ساڵ كۆلیژى تەواو كردووە وە لە ڕۆژى دامەزراندنیەوە هەتا ساڵى هاتنى بۆ ئەم پرۆژەیە هیچ ئیشێكى كارەبایى نەكردووە بەڵكو هەردەوامى نەكردووە لەبەرئەوەى ئەوفەرمانگەیەى كە ئەم دەوامى تیاكردووە ئیشى كارەبایى تیانەبووە .بە هەرحاڵ بە هۆى باربارێكى تایبەتەوە كەوتە ئەم پرۆژەیەوە .لە گەڵ ئەوەشداكە خۆى باش ئەیزانى كەناتوانێت ئەم پرۆژەیە بەرێت بەڕێوە هەم لەڕووى بەڕێوەبردنەوە لەبەر ئەوەى لە ڕۆژى دامەزراندنیەوە هەتا ئەو ڕۆژەى كەهات بۆ ئەم پرۆژەیە هیچ كارێكى نەبردووە بەڕێوە تەنانەت بۆ هەفتەیەكیش بێت وە هەروەها لە ڕووى هونەریشەوە.ئەمێك لێرە وە بۆ یەكەم جار محویلەى كارەبایى و موەلیدەى كارەبایى بینێبێت كە سەرەكیترین ئامێرى كارەباین ئەیباشە چۆن ئەكرێت بە لێپرسراوى بەشێكى وا گرنگ تەنانەت زۆر سیستمى تیایە كە بۆ یەكەم جارە لەشارى سلێمانیدا بە كاریەت ,بەڵام من خەتاى ئەوناگرم خەتاى بەڕێوەبەرەكانیشى ئەگرم لەبەرئەوەى كە ئەوان ئەندازیارى شارستانى وە لە پیشەى ئەندازیارى كارەبایى نازانن كە چەندێك ئاڵۆزو گرنگە وەپێویستە یەكێكى زۆر زۆر شارەزا لێزان بكرێت بە لێپرسراوى ئەم بەشە.وەیەڕێوەبردنى ئەم بەشەنەكرێتە قوربانى پەیوەندى و سۆزو بەزەیى بەڕێوەبەرێ نەزانێت باك گراوندى ئەو كەسانەى كە لێپرسراوێتیان هەیە تا چەندێكە وەنەزانێت ئایا ئەم كەسە شییاوى ئەم كارەیە تەنها لەبەر خاترى خاتران وەواسیتەو ناسیاوى وەك هەموو جەمگەكانى ترى بەڕێوەبردن كەسى نەشیاو لە شێوێنى شیاو.
ئەندازیارێك كە بە (difficult) بڵێت دیفیكۆڵت وە بە (dry) درەى وەبە (pole) بڵێت پوول ,ئەمێك نەتوانێت نوسراوێك بكات بەزمانى ئینگلیزى بۆ كۆمپانیاى جێبەجیكار وە بڵێت وازیان لێبێنن خۆیان ئەزانن چۆن ئیش ئەكەن .
ئەندازیارێك كەنەتوانێت یەك نەخشەى كارەبایى چێك بكاتەوە بە تەنیا وەتێى نەگات ئایا شایەنى ئەوەیە كە لێپرسراوێتى بەشێكى ئاوا گرنگ و ئاڵۆزى بدرێتە دەست.
ئەندازیارێك كە لەبەركەم شارەزایى هەرجارەى بە بیانویەك ئەندازیارى جێبەجێكارى كۆمپانیا دیزاینەكەى پێبگۆڕێت وە نەتوانێت قسە بكات وە هەروەها ئەندازیارى شارستانى شێوەى دیزاینەكەى پێبگۆڕێت وەنەتوانێت هەڵوێستى هەبێت ئەمە چۆن ئەندازیارێكە .
ئەندازیارێك ,ئەندازیارى جێبەجێكارى پرۆژە پێشنیارى گۆڕینى نەخشەى بۆ بدات و وە نوسراوەكەى بە زمانى ئینگلیزى بۆ بنوسێت وە وە پێشنیارى ناردنى نوسراوەكە بكات وە پاشان هەر هەمان ئەندازیار وەڵام بداتەوە بڵێت ئەوە كەى ئەوە كێشەیە .ئەم ئەندازیارە كە لە ڕووى دەروونیەوە (stable) جێگیر نەبێت وەئەم ناجێگیریەى زۆر كارى كردبێنە سەر بڕیاردانى وە ژیانى ڕۆژانەى ئەبێت چۆن ئەندازیارێك بێت. 
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە