ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هاوڵاتیان به دوژمنی خۆی ده‌زانێت (به‌شی دووه‌م)
Monday, 22/11/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانیهاوڕێکانم له کوردستانپۆست پێیان ڕاگه‌یاندم که هه‌ندێک زانیاریان بۆ کۆبکه‌مه‌وه له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، ئه‌مه بۆ من کارێکی زۆر ئاسان بوو، چونکه که‌س و ناسیاو، ته‌نانه‌ت خزمی نزیکیشم هه‌ن له‌وێ کار ده‌که‌ن. له‌پرسیارێکدا، که ئاراسته‌ی یه‌کێک له فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌وێم کرد: داخۆ حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات؟ له وه‌ڵامدا ووتی: نه‌خێر ئه‌مه هی کۆمپانیای نۆکانه و خۆیان کۆنترۆڵی هه‌موو شتێکیان کردوه، پرسییم: ئه‌ی له ده‌روازه‌کانی پشته‌وه چی دێن و چی ده‌به‌ن؟ به پێکه‌نینه‌وه ووتی: کاکی خۆم ئه‌وان خۆیان حاکمن و هه‌موو شتێکن، پێویستیان به ده‌رگای دواوه نییه، پێی ووتم: ره‌نگه شتێکت بۆ بگێڕمه‌وه بڕوا نه‌که‌یت و لات سه‌یربێت. با من له‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م: ئایا پێت وایه که فڕۆکه‌خانه ته‌نها بۆ هێنان و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌کار ده‌هێنرێت؟ من خۆم تا نه‌هاتوومه‌ته ئێره پێم وابوو فڕۆکه بریتییه له‌وه‌ی له ناوه‌وه چه‌ند کورسییه‌کی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ری دابنیشێت، که هه‌ڵسا و له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌نیشێته‌وه، به خۆی و جانتاکه‌یه‌وه فڕۆکه‌خانه به‌جێ ده‌هێڵێت! نه‌خێر براکه‌م وا نییه به‌رپرسه‌کان هه‌روه‌ک جه‌ڵه‌بی به فڕۆکه‌ی تایبه‌تیی مه‌ڕ ده‌هێنن، دایده‌گرن چه‌ند جار له فرۆکه‌خانه‌وه ئه‌مه‌یان کردووه، ده‌یانبه‌ن بۆ باخچه و کێڵگه‌کانی خۆیان، ئه‌وانه وه‌کو هه‌موو هاوڵاتییه‌ک گۆشتی هیندستان ناخۆن، له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان له‌و خه‌ڵکه جیاکردۆته‌وه. هه‌رچی خواردن و پێویستی دیکه‌یه له فڕۆکه‌خانه‌وه بۆیان ده‌هێنرێت، ئه‌وان خواردنی پیس و ژاراویی، که ئاکسپایه‌ره به نرخێکی هه‌رزان له ئێران و تورکیا و سوریا و وڵاتی تره‌وه بۆ بازاڕه‌کانی کوردستانی ده‌هێنن، به ته‌نگ ئه‌وه‌وه نایه‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه چیی لێ به‌سه‌ر دێت، میلله‌ته‌که‌ی پێ قڕ ده‌که‌ن. ئه‌مانه هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و که‌سیش ناتوانێ رێگریان لێبکات . زۆر بێ منه‌تن و ترسیان له که‌س نییه. ئه‌وه باسی جگه‌ره و مه‌شروب مه‌که هه‌ر ئه‌مانن، که له رێگای فڕۆکه‌خانه‌وه ده‌یهێنن. (
سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئێمه ئه‌م به‌شه‌مان دوا خست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیانه‌بووین له‌وه‌ی گومانمان هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مه‌ڕهێنان له فڕۆکه‌خانه‌وه؟ نه‌مان ده‌زانی ئایا کاری وا ده‌گونجێت یان نا؟ به‌ڵام دوای په‌یوه‌ندییکردنمان به‌و فه‌رمانبه‌ره و به پۆلیسێکی فڕۆکه‌خانه‌وه، ئه‌و راستییه‌یان بۆ سه‌لماندیین، په‌یمانی ئه‌وه‌شیان پێداین، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنن).
فه‌رموون ئه‌وه‌ش لینکی هه‌واڵێکه که کوردستانی نویی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه بلاوی کردۆته‌وه:
http://www.kurdistani-nwe.com/DirejeHewal.aspx?Jimare=3877&Cor=1&Besh=Hewal
*******************************
2- هه‌واڵێکی تریش له‌سه‌ر فاروقی مه‌لامسته‌فا: ئه‌ویش خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌یه‌که، هه‌ر نزیک گردی سه‌لیم به‌گ لای گۆڕه پڕ چراخانه‌که‌ی برایم ئه‌حمه‌د، دیاره ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه بۆ که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شاره، که توانای چوونیان هه‌یه بۆ ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه، هه‌روه‌کو بیستیشم بڕیاره پزیشکی بیانی بۆ خه‌سته‌خانه‌یه بهێنرێت. ئیتر بۆ کاک فاروقی کۆنه کۆمۆنیست‌یش چاوی هه‌ژاره‌کانیش ده‌ربێت، با به سه‌ره‌تان و نه‌خۆشی دیکه‌وه له‌ناو بچن و نه‌توانن بچنه ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی کاک فاروق مه‌لا سه‌فوه‌ت
3- هه‌واڵێکی تریش، ئه‌وه‌یه تاڵه‌بانی 700 خانووی بۆ حیمایه‌کانی له چوارتا دروست کردووه.
4- له ئه‌زمڕیش که به‌شێکی زۆری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د داگیریان کردووه، هیچ که‌س به بێ پێناسه ناتوانێ له ئه‌زمه‌ڕه‌وه گوزه‌ر بکات بۆ قه‌لاچوالان، یان بۆ شارباژێڕ، ئه‌میش وه‌کو بیستمه‌وه به فه‌رمانی به‌رپرسێکی ناو سکرتارێت که‌س بۆی نییه بچێت بۆ ئه‌و دیو ئه‌زمڕ واته ئه‌و شوێنانه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و کردوویانه به موڵکی خۆیان، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه عه‌ره‌به‌کانیش ده‌گرێته‌وه، چونکه گومان له سه‌ر ئه‌وان بۆیه ده‌کرێت، که نه‌کا بۆ کاری تیرۆریستی نزیک بنه‌ماڵه‌که‌یان بکه‌ون، نابێت توخنی ئه‌و ناوه بکه‌ون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو سکرتارێته‌وه پێ ووتم: تاڵه‌بانی مانگانه پاره‌ی 16000 چه‌کدار له بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و 16000یش له‌حوکمه‌تی به‌غداد وه‌رده‌گرێت، به‌رپرسێکی گۆرانیش هه‌واڵێکی پێدام که بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی گۆڕی مه‌لامسته‌فا و ئیدریس 35 ملیۆن دۆلار ساڵانه وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێ هه‌ر میلی گرامێک له خۆڵی سه‌ر گۆڕه‌که‌ی مه‌لامسته‌فا به هه‌زاران دۆلار له‌سه‌ر گه‌لی ئێمه ده‌که‌وێت.
کاتێک له پرسه‌ی خزمێکی خۆم بووم له مزگه‌وت هێنده‌م زانی، بوو به قه‌ره‌باڵغی سه‌یرم کرد کابرایه‌کی تۆزێک به‌ته‌مه‌ن خه‌ریکی هه‌ڵواسینی لافیته بوو به‌ڕاست و به چه‌پی مزگه‌وته‌که‌دا، من چووم و خوێندمه‌وه دیتم ناوی خزمێکی منی تێدا بوو، کردبوویان به پاڵاوان و پێشمه‌ر گه‌ی ئه‌یلول، ئاخر ئه‌مه له ته‌مه‌نیا نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووه، به‌ڵکو له سه‌ربازیش فه‌رامۆشیان کردبوو، جونکه شه‌وکوێر بوو، ووتم ده‌بێت له حیکمه‌تی ئه‌مه بگه‌م ، کاتێک دوای حیکمه‌تی ئه‌م لافیته‌یه‌ی پارتی که‌وتم سه‌یر ده‌که‌م پارتی له‌سلێمانی 128000 که‌سی خانه‌نشین کردووه، به‌ناوی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌یلول و گوڵان، که‌چی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سه‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین له هه‌موو سلێمانی به‌قه‌زا و ناحیه‌کانیشه‌وه پارتی ته‌نها 86000 ده‌نگی هێناوه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ: به‌ڵێ پارتی له سلێمانی که‌سی نییه، ئه‌ی که‌وابوو حیکمه‌تی بڕینه‌وه‌ی ئه‌م مووچه‌یه له چییدایه و ئه‌م گه‌له‌یان بۆ وا که‌ناگیر کردووه؟ هونه‌ری ئه‌و لافیته‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌واسن له چییدایه، به‌تایبه‌تیی دوانی له‌به‌ر مزگه‌وته‌که‌دا که پرسه‌یه و دانه‌یه‌کیشی له به‌ر ده‌رکی سه‌رادا؟ کاتێکیش خاوه‌ن پرسه بڵێ ئێمه رازی نابین به‌م لافیته‌یه، ئه‌وه پارتیش مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینێکه ده‌وه‌ستێنێ و وه‌ک خزمه‌که‌ی من ووتی ڕه‌نگه داوای ئه‌و پاره‌یه‌ش بکه‌ن که داویانه به‌مردۆکه، کاتێک که زیندوو بووه.
دیسان من چوم تا بزانم هه‌مان لافیته له‌به‌ر ده‌می لقی چواردا هه‌ڵنه‌واسراوه ، سه‌یرم کرد دوو شه‌به‌ح به به‌رگی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکییه‌وه و چاویلکه‌ی ڕه‌شیان له‌چاودا بوو په‌نجه‌یان له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌که‌یان بوو ڕاست و چه‌پ تفه‌نگه‌که‌یان به‌خۆیاندا هه‌ڵواسی بوو به‌به‌ر ده‌رگاکه‌دا ده‌هاتن و ده‌چوون چه‌ند قێزه‌وند بوون. شه‌قامی سالمیان ناشرین کردبوو لافیته‌شم نه‌دی ، هه‌مان ده‌ستور له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی هه‌مان فۆڕم هه‌مان چاویلکه و هه‌مان تفه‌نگی راست و چه‌پ هه‌ڵواسراو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی من بوو له‌بن دارێکدا کورسییه‌کی نایلۆن دانراوه، هه‌میشه که‌سێک له‌ئۆتۆمۆبێل و رێبواره‌کان ده‌ڕوانێ ماوه‌ی سێ رۆژه من ده‌چم به‌یه‌قینه‌وه سه‌یر ده‌که‌م ئه‌م که‌سه یان که‌سێکی تر ده‌بینم له‌هه‌مان شوێن له‌سه‌ر هه‌مان کورسی بێ چه‌ک له ئۆتۆمۆبیله‌کان ده‌ڕوانێ و هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژێ ، ئه‌رێ ئه‌وه‌ش ناو ده‌نێین نان په‌یدا کردن؟
دکتۆرێکی هاوڕیم پێی ووتم ئه‌م (ئاو)انه‌ی که خه‌ڵک ده‌یکڕێت و ده‌یخۆنه‌وه ده‌یان جۆری هه‌یه و ته‌نها سێ جۆریان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه په‌سه‌ند کراوه. ووتم ئه‌ی بۆ ده‌هێڵن بیفرۆشن؟
ووتی: ئه‌وه به من بۆ ده‌ڵێی؟ خۆ هه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌و گۆشته هیندی و خۆراکانه‌ی که له تورکیا و ئێرانه‌وه ڕوو له‌م ووڵاته ده‌که‌ن هه‌مووی زیانی زۆری هه‌یه و به‌سه‌دان نه‌خۆشی کوشنده له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن، به‌ڵام به‌رپرسه‌کان ڕێگه ناده‌ن، چونکه هه‌موو بازرگانێک که‌سێکی به‌رپرسی باڵای له پشته‌وه‌یه، ترسناکترین شت له‌م ووڵاته جگه‌ره‌یه، چونکه خراپترین جۆره‌کانی جگه‌ره‌ن، ده‌یان ماده‌ی زه‌هراوییان تێکردوه و بازرگانی ئه‌وه‌ش (د. به‌رهه‌م) که سه‌رۆکی حکومه‌ته له‌گه‌ڵ که‌سوکارێتی له سلێمانی، تۆ سه‌یربکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی خواردنه‌وه بێت نرخی بتڵێک ئاره‌قی که‌یفی ته‌نها 3000 دیناره، به‌ڵام خوراکێک به‌خراپترین که‌ره‌سه چه‌ند قات گرانتره، (بیره) نرخیان له‌هه‌موو شت هه‌رزانتره هه‌مووی پڕه له حه‌ب و ده‌رمان، ئه‌مه واده‌کات تۆ به ئاسانی ده‌ست به‌رداری نه‌بیت.
دکتۆرێکی براده‌رم ووتی: ئێمه هه‌موومان تاوانبارین به‌رامبه‌ر ویژدان، خوا، نیشتمان و هه‌موو به‌هایه‌ک. ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان هیشتۆته‌وه، که هیچ ئاسۆیه‌کی ڕون له‌م ووڵاته‌دا نییه ، هاوڕێکه‌م ووتی: دیارده‌یه‌کی ترسناک تر، ئه‌وه‌یه عێراق ووڵاتێکه ئیستا ته‌مه‌ن تێیدا 59 ساڵه. ئه‌مه که‌مترین ڕێژه‌یه، مرۆڤێکی تێدا نا‌بینیت ته‌ندروستێکی باشی هه‌بێت، هه‌موو زوو نه‌خۆش ده‌که‌ون، تۆ بڕۆ سه‌یر بکه بزانه چۆن ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن له‌کاتێکدا ده‌یانتوانی سه‌دان جێگه و گوندی مۆدێرن بکه‌نه‌وه و ئه‌م خه‌ڵکه له‌م بێکاریی و ته‌مه‌ڵیی و بێ هیوایی و موشه‌خۆریی ڕزگار بکه‌ن، ئه‌وه‌تانێ ئه‌م هه‌موو گه‌نجه ده‌سوڕێته‌وه و کاریان پیناده‌ن، که‌چی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه ده‌هێنن و کورده‌که‌س وه‌ک سواڵکه‌ری لێهاتوه، لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نییه، که من دژی ره‌گه‌زێکی تر بم. له هه‌موو وڵاتێک‌دا پلان وا داده‌ڕێژن که خه‌ڵکی وڵاته‌که و هاولاتییان خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر کار، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر پێویستییان به که‌سانی تر هه‌بێت له ده‌ره‌وه ده‌یان هێنن. ئێمه‌ش که مووچه‌شمان ده‌ده‌نێ، وایان لێکردووین ئه‌گه‌ر موچه‌که‌مان ببڕن هه‌موو ده‌ستمان له بنی هه‌مانه ده‌ر ده‌چێت، هه‌موو خه‌ڵکی ده‌ست سپین ووڵات واناڕوات به‌ڕێوه.
ترسناکترین دیارده‌ش ئه‌مڕۆ له سلێمانی ماڵه ده‌ڵاڵه له‌ش فرۆشه‌کانه، ئیتر دنیایه‌کی هێنده قێزه‌ونه ده‌توانیت له هه‌موو گه‌ڕه‌کێک به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار بیان بینی و بیان دۆزیته‌وه، ئه‌م باندانه‌ش هه‌موو که‌سی به‌رپرس و ئه‌منیان له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌پلانی ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌ڕیوه ده‌چێ و ده‌بێ سنورێک بۆ ئه‌م بێ ڕه‌وشتیه دابنرێت و نابێ کۆمه‌ڵگا به‌و ڕێگه نادروسته‌دا ببرێت، له پشتی کاری له‌شفرۆشی ئیتر خه‌ڵکانی زۆری ماڵ‌وێران کردووه ، بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشی ترسناکی وه‌ک ئایدز بڵاو بێته‌وه. به‌پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ، ئێران تورکیا کاری زۆر له‌سه‌ر دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ماده‌ی هۆشبه‌رو خواردنه‌وه‌و ده‌که‌ن، هه‌مووی ئاسانکاریه‌ک ده‌که‌ن، له جێگه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌سته‌مبوڵ، که لای باخی به‌ختیاریی به‌ده‌یان ئافره‌تی سوری و تورکی شه‌وانه له‌ناو ئه‌م بۆردێله‌دا خه‌ڵک ده‌دۆشن و پاره‌یان لێ ده‌کێشنه‌وه، به‌رپرسێکی پایه‌داری یه‌کێتیی خاوه‌نی ئه‌م کاره‌یه. به‌رپرسهی حیزبه‌کان زۆربه‌ی چالاکییه‌کانیان له سیاسه‌ته‌وه هاتۆته سه‌ر ئه‌م کاره، ته‌نها پاره په‌یداکردن و بازرگانییکردنه به له‌شی ئافره‌تیشه‌وه بۆته پیشه‌یان.
جێگای باسه ئیستا به پلانی داگیرکه‌ران بۆ بیرچوونه‌وه و شیواندنی مێژووی کورد، په‌یکه‌ره دیاره‌کانی شار تێک ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵکی بڵێن له‌م شاره‌دا که سلێمانییه، پارچه‌یه‌که له ووڵاتی عێراق، هه‌روه‌ها وا خه‌ڵکه‌که ده‌گه‌یه‌نن، که ئه‌نفال و به‌عس و ملازمه چنگ سوره‌کان بوون به‌مێژوو ده‌بێت له بیر خۆمانی به‌رینه‌وه، بۆیه سه‌ربانی هیچ فه‌رمان به‌ریه‌ک و قوتابخانه‌یه‌ک نابینی ئاڵایه‌کی عێراقی پێوه نه‌بێت ئاڵایه‌کی کوردستانیش به‌شه‌رمه‌وه له دار ته‌لێکی ژه‌نگاوییه‌وه ئاڵاندوویانه.
ئیستا کاتێکیش به‌ر پرسه‌کان خیتاب ده‌ده‌ن له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌س به‌عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن، ده‌یان جار تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ڵه‌بجه‌ش که سمبوڵی شاری شه‌هیدانه به‌عه‌ره‌بی خیتابی تێدا ده‌ده‌ن، به‌ڵام کورد بۆی نییه له خوار که‌رکوکه‌وه به‌جلی کوردی بێت و بچێت، که‌چی سلێمانی پڕێتی له‌عه‌ره‌بی دزداشه له‌به‌ر. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی ترسناکه.
قاوه گرتنه‌وه فاڵ و چوونه لای شێخ و مه‌لاکان بۆ نوشته‌کردن، دیارده‌یه‌کی هێنده سه‌یره له‌م دنیا مۆدێره‌شدا تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو ئه‌م گه‌له بێ هیوایه، بازاڕی گه‌رمه و زۆری پێوه دیاره، که من نامه‌وێت ناوه‌کان ڕیز بکه‌م.
کاکه‌یه‌ک له به‌ریتانیاوه ڕه‌خنه‌ی گرتووه و ده‌ڵێ په‌یامنێره‌که‌ی کوردستانپۆست سووکایه‌تی به‌خه‌ڵکی گونده‌کان کردووه، که‌وا روو له شار ده‌که‌ن. له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم من ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م سوکایه‌تی به‌که‌س بکه‌م، چونکه من له‌خه‌می داهاتوی ووڵاته‌که‌مدام، نه‌ک سلێمانی، ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌م بۆیه لێره‌وه ده‌ست پێ‌کرد، چونکه بۆ من ئاسانتر بوو کوردستان هه‌مووی له‌یه‌ک ده‌چێت، دیارده‌ی کۆچ کردن له دنیادا به‌پلان و ره‌چاو کردنه به‌ڵام له کوردستان به‌میزاجه و که‌س له داهاتووی دڵنیا نییه، ده‌نا ئیستا گونده‌کان ده‌بوونه خۆشترین جێگه و شاریش له‌گه‌ڵیدا ئاسوده و خۆشتر ده‌بوو.
دواشت که ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م بێویژدانی و بێموڕاڵی ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزی ماسیانه‌یه، که لاشه‌ی مرداره‌بووی ئاژه‌ڵه‌کان ده‌ده‌ن به ماسییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌چاو تروکاندنێکدا گه‌وره‌یان بکه‌ن و به‌خه‌ڵکی بفرۆشنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا هه‌رچی به‌عس فریا نه‌که‌وت و نه‌یکرد ئه‌مان کردیان، هه‌رچی ئینتمای نیشتمان و که‌رامه‌ت و ویژدان هه‌بێت ئه‌مه‌نه له‌ناو تاکی کوردا نه‌یان هێشت، چونکه له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌مان بوونیان هه‌یه و درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fd6038feتێبینی:
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه، له‌لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه لینکێکی بۆ ناردین، که‌وا مه‌سه‌له‌ی هێنانی مه‌ڕ له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیی ده‌مڕاست کردۆته‌وه، لینکه‌که‌ش له رۆژنامه و سایتی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له خواره‌وه کلیکی ئه‌و وێنه‌یه بکه و نووسینه‌که‌ش به وێنه ببینه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست