با‌رزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ڕێگای پێبدرێ!
Tuesday, 11/06/2013, 12:00
کێشمەکێشی لایەنەکان‌و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سێباره‌ی مه‌سعود با‌رزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستانی له‌به‌رده‌م کۆڵانێکی داخراودا ڕاگرتووه. هه‌وڵه‌کانی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی‌و پێداگریان بۆ دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی، جگه له‌وه‌ی کە سروشتی سیاسه‌تی پاوانخوازی‌و ڕاگرتنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیستای کوردستان له‌ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، ئاشکراده‌کات، هاوکات تاکتیکێکه بۆ پاراستن‌و درێژه‌دان به سیاسەت‌و ستراتیژێک که پارتیه‌و سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا به‌سه‌ر کوردستاندا سەپاندوویانەو به‌ڕێوه‌یان بردووه.
پارته‌و با‌رزانی لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە دەسەڵاتی یەكحزبی‌و بنەماڵەیی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا داسەپێنن، دەزگای ئەمنی‌و میلیشیای زەبەلاحی دژە خەڵكی فراوان کردووەو دەستی ئاوەڵاکردوون لە سەرکوتی نارەزایەتیەکانی جەماوەرو پێشێلکردنی ماف‌و ئازادیە سیاسی‌و فەردیەکانی خەڵکدا. یاسای سەرکوتگەرانەو ناوزراوی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانیان سەپاند کە بە کردەوە دامێنی ئازادیەکانی لە کوردستاندا بەرته‌سك کردۆتەوە. پارتی‌و مەسعود با‌رزانی نەخشەمەندانە کاریان کردووە بۆ پەرەدان‌و داسەپاندنی کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، یاسای فرەژنیان پەسەندکردووە‌و هەوڵیان دا یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەکان تێپەرێنن، بەڵام لەبەردەم بەرگری‌و وەستانەوەی بەرەی ئازادیخوازیی کوردستاندا شکستی هێنا. لەماوەی سەرۆکایەتی بارزانیدا خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نان‌و ئازادی‌و کەرامەتی ئینسانی خەڵتانی خوێن کرا. داهاتی کوردستان‌و نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیەوە بەتاڵان دەبرێ. خێزانی با‌رزانی لە گەورەترین دەوڵەمەندەکانی جیهانن‌و سەدان هەزار لاوی کوردستانیش بەدەست بێکاریەوە گیرۆدەبوون‌و هەزاران خێزانیش لەخوار هێڵئ هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێنن.. لەژێرسایەی دەسەڵاتدارێتی بارزانیدا هەزاران ژن تیرۆرکراون، دەزگای جاسوسی وولاتان لە کوردستاندا تەراتێن دەکەن، سوپای ووڵاتانی ناوچەکە بۆمبارانی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان دەکەن، نانبڕین، ڕفاندن، تیرۆر لەدژی ڕوناکبیر، رۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ، هونەرمەند، گۆرانی بێژ، سیاسی، چەپ و کۆمۆنیست... بەڕیوە دەچیت.
ئەگەر ئەوە کارنامەی با‌رزانی بێت، ئایا شایستەی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم‌و باڵاترین پۆستی سیاسی‌و ئیداری کوردستانی بدرێتەدەست.. ئایا یەکێك لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان بەهەمان شیوەی جەماوەری راپەریوی ناوچەکە لەدژی دەسەڵاتی سەرکوتگەری بۆرژوایی، کۆتاییهاتن بە دەسەلاتی بنەماڵەیی‌و گواستنەوەی دەسەڵات نەبوو لەباوکەوە بۆنەوەکانی!؟ ئایا ئەوە بەس نیە بۆئەوەی با‌رزانی بۆی نەبێت کە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکاتەوە!؟ لەلایەکی دیکەوە با‌رزانی دوو دەورەی سەرۆکایەتی تەواو کردوەو بەپێی یاساکانی خۆشیان بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە. بەڵام پارتی‌و با‌رزانی ئەوەیان بەلاوە گرنگ نیە کە لەپێناو تەواوکردنی ستراتیژەکەیان، واتە بە داسەپاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی با‌رزانی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، هەرچی یاسایەك کە خۆیان بریاریان لەسەر داوە پێشێلی بکەن.
مه‌سعود با‌رزانی به هیچ جۆرێک بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوەو نابێ ڕێگای خۆکاندید کردنه‌وه‌ی پێبدرێ. ته‌نانه‌ت به‌پێوانه‌ی خودی یاسا و ڕێسا و ده‌ستورێکه‌وه که‌پارتی یه‌ک لایه‌نه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ڕیوه‌ی ده‌بات ئه‌و مافه‌ی له با‌رزانی سه‌ندۆته‌وه‌و نابێ ڕیگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو بازنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، به‌هیچ پاساوێک پی بدرێ.
خه‌ڵکی کڕیکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، لاوان‌و ژنان‌و ئازادیخوازان، که به‌درێژایی 8 ساڵی رابردوو، به‌شیوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوەرییان به‌دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی‌و پارتی‌و سیاسه‌ته‌کانی به‌ئاستی جیاواز له‌خۆ نیشانداوه، نه‌ک هه‌ر نابێ به‌رامبه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی سێباره‌ی مه‌سعود با‌رزانی بێدەنگبن بن، بەڵکو دەبێ هەوڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ گێرانەوەی با‌رزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم لەژێرناوی هەموارکردنەوەی دەستوردا پووچەڵ بکەنەوەو هاوکات له‌پێناو ده‌ستکۆتاکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەو کارکرده سیاسیه‌کانی پارتی، له‌سه‌ر ژیانی ئێستا‌و داهاتویان بێنه مه‌یدانه‌وه. خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به خه‌باتی هوشیارانه‌و یه‌کگرتووی خۆیان‌و به‌کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری شیعاری "مه‌سعود با‌رزانی، بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە" و "نا بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە" ده‌توانن هه‌نگاوێکی گه‌وره بە ئاقاری پێكهێنانی ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد‌و حزبه‌کانیدا هەڵبێننەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا ڕاده‌وه‌ستێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١١/٦/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست