ڕەشیدى بریكارى وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێمى کوردستان بناسه
Friday, 19/06/2009, 12:00
بزن که نەگبەتى بوو دهچی نانى شوان ئەخوات...
بێ گومان كاك ڕەشیدى بریكارى وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێمى ئەو کوردستانەى كە بەخوێنى شەهید و ئازار و ئەشكەنجەى زیندانییە سیاسییە پیرۆزە زۆر پاك و گادیرهكانهوه دروست بوو، نهك به کاریی ناپاكانه و کهسانی بێوەفا و خائین و ئەو كەسانەی خۆیان و ویژدانیان خۆفرۆشن و ناپاكی دهکهن بۆ پارەو پول.
کاک ڕهشید کهسهی که ئیستا جادەكەى بۆ تەخت بووه و بەسوارى مۆنیكا و وهکو پێشووتر بە ئەڵقەلەگوێى دەسەڵات وكاربەدەستان بوو .ئەم پیاوه وا ئەزانێ زیندانیانى سیاسى سواڵ لەماڵى باوكى ئەم وئەو و دەسەڵات ئەكەن .
هۆش بێنە بەر خۆت ئەى جەستە گڵاوە كاسەلێسەكە زیندانیانى سیاسیى كەسانى زۆر زۆر زۆر پیرۆزن بەجۆرێ ئەوەى لێ یان بكەوێ گەڕو گول ئەبێ وڕیسوا ئەبێ وبەر نەفرەتى گەل ومێژوو ئەكەوێ.زیندانیانى سیاسى كەسانى بەئەمەك و هەست ناسك ودڵسۆزى ئەم نیشتیمانەبوون كەلەكاتە زۆر هەستیارو ترسناكەكاندا ئەمان سنگى خۆیان ناوە بەگوللەوەو سازدەرو هاندەرى جەماوەر بون بۆ خۆپیشان دان وشۆڕش و پێشمەرگایەتى وڕاپەڕینەكان وهەر ئەمانیشبوون ئەڵقەى پەیوەندى نێوان شارو شاخ وپێشمەرگەو شۆڕش ونا ن وخۆراك وپێداویستى یان گەیاندۆتە پێشمەرگە ...نەك تۆو ئەوانەى وەك تۆ نەزان ونەفامن ولەققە ئەهاوێژن لەخۆتانەوە.
زیندانیانى سیاسى ئەوكەسانەبوون كەڕۆژانى نەبوونى وبێ پارەیى وبێ نیازانە لەدەورى دڵسۆزانى كورد كۆبوونەتەوە وگەنجێتى وخۆشى ىژیان وخوێندن وموستەقبەل ودۆست ودەزگیران وخۆشەویستانیان بەجێ هێشتوە لەبەر خاترى ئەمڕۆژەو هەڵوێستى مەردانەیان نواندوەو كوڕى تەنگانەى كورد بوون نەك وەكو تۆ مشەخۆرو مشكى سەرسفرەى پڕو حازرى كەهەمووشتێكى قبووڵ بێ وناماقووڵى بكا بەبێ ئەوەى تەنها بەخوێندنەوەش شتێك بزانێ لەسەر مێژووى گەلەكەى خۆى.
ڕهشیدی بریکار نەك تەنها یەك شەقیشی نەخواردووە لەسەر كوردو كوردایەتى بەڵكو تەنها هەناسەیەكى ساردیشی بۆ كورد هەڵنەكێشاوە بەڵام خەتاى تۆ نى یە خەتاى ئەو دزو جەردانەیە كەتۆیان گەیاندە ئەو پۆستە (گۆشت بێ و بدرێتە دەست پشیلە) یان (گورگ پاسەوانى مەڕبێت) ...قوڕبەسەر ئەو میللەتەى كە كلیلى خەزێنەكەى بەدەست کهسانی وهکوو تۆوه بێت. زیندانیانى سیاسى ڕۆژانێك ئازارو ئەشكەنجە دراون وبێ بەش بوون تەنانەت لەتیشكى خۆر و بینینى كەس وكارو خواردن وئازادى ...لەڕۆژانێكدا كەس وكاریان ماڵەكانیان فرۆشتوە بۆ ئەوەى نەك پێى ئازاد ببن بەڵكو تەنها بۆ یەك جار بینینیان....زۆر جاریش لەژێر ئازارو ئەشكەنجەدا شەهید بوون و ئێستاش زۆر بەیان توشى نەخۆشى نەفسى بوون وتوڕە ن لەدەسەڵاتى خراپى وەكو تۆ ....زۆربەیان ئەوەندە نەفس بەرزن كەپێ یان عەیبە داواى پارە بكەن وسەریان نەوى بكەن بۆ سامان بەتایبەتى لەكەسانى وەكو تۆى بێ بەها ئەگینا ئەوانە خەڵكى زۆر ماندوون وپێویستە تەقدیر بكرێن نەك سوكایەتى یان پێ بكرێ بەڵام ناهەقت ناگرم چونكە نرخى زێڕ لاى زەڕەنگەرە نەك لاى مەسینەى ڕزیوى ژەنگاوى ....
بەڵام بەقسەم بكە تازووە بڕۆ خۆت هەڵ بدەرە خوارەوە ....چونكە ئەوەى دژى ئیرادەى گەل بێت نەفرتى لێ دەكەن و پێ ى ئەڵێن علوووج..... بەڵام مەمنوونت نابین هێندەتان نەماوە و ئەتانگۆڕین.دوافلسى كۆن ونوێمان لێتان ئەوێت و ئەیدەین بەكەسانى بێ دەرەتان وئەتان كەین بەپەندى مێژووو.
ئەى بۆچى بەبەر چاوتەوە ڕۆژانە بەپارەو پوولى ئەم میللەتە ملیۆنەهادۆلار ئەدزرێ ویەك زەڕڕە غیرەتت نى یە قسە بكەى ..؟...یان تەنها بەخاڵۆزاكانى خۆت فێرى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست